حیزبی دیموکرات و فەرهەنگی کوڕوزانەوە –بەشی یەکەم
Sunday, 22/02/2009, 12:00
2300 بینراوە
سه‌رکرده‌ی کاریزما ئه‌وه نییه که سه‌رتاپای ژیانی له ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌ڵهاتندا به‌سه‌ر به‌رێت ، سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی ئه‌وه نییه که زۆر شه‌ڕکه‌ر و هه‌ڵمه‌تبه‌ر بێت ، سه‌رکرده‌ی زیره‌ک ئه‌وه نییه که زۆربڵه و قسه ڕێکخه‌ر بێت ، سه‌رکرده‌ی لێهاتوو ئه‌وه نییه هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر په‌تێک یاری بکات ، سه‌رکرده‌ی سیاسی ئه‌وه نییه که بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی جه‌ماوه‌ر چه‌واشه بکات . سه‌رکرده‌ی تێکۆشه‌ر ئه‌وه نییه که فه‌رهه‌نگی کوڕووزانه‌وه بکات به پیشه .
به‌ڵکو سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌بێته کاریزما و سیاسی که ڕاستیه‌کان له نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌شارێته‌وه و خه‌بات به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و ئاستی هوشیاری جه‌ماوه‌ری به‌رز بکاته‌وه و ڕاستیه‌کانیش نه‌داته ده‌ستی دوژمن و خۆی له فه‌رهه‌نگی کوڕوزانه‌وه و لاڵانه‌وه بپارێزێت و خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی و دوژمنه‌که‌شی ده‌ستنیشان بکات ، سه‌رکرده‌ی کاریزما و مه‌یدانی به‌و که‌سه ده‌گوترێت که له خاڵه لاوازه‌کانی دوژمن که‌ڵک وه‌ربگرێت و لاوازی نه‌ته‌وه‌که‌شی نه‌داته ده‌ست دوژمن و ڕاستیان بکاته‌وه ، هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بوو ئه‌وا هه‌م ده‌بێته کاریزما و هه‌م دواڕۆژێکی ڕۆشنیش بۆ گه‌له‌که‌ی مسۆگه‌ر ده‌کات .
کاتێک سه‌رکرده‌یه‌ک ئه‌رکی به‌رپرسیارێتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بوو ئه‌وا هه‌م سه‌رکرده‌یه‌کی فاشل ده‌بێت و هه‌م دواڕۆژێکی مه‌ترسیداریش بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنێت .
سه‌رکرده ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڵوێستانه بێت که ده‌کرێته به‌رنامه‌ی پارته‌که‌یی و سوود له خاڵه لاوازه‌کانی دوژمن وه‌ربگرێت و ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م هه‌ر کاره‌ساتێکی دڵته‌زێندا که دووچاری نه‌ته‌وه و پارته‌که‌ی ببێت .
سه‌رکرده ده‌بێت خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا بێت و خۆی له فه‌رهه‌نگی کوڕوزانه‌وه و پاڕانه‌وه بپارێزێت ، چونکه نه مافی گه‌لی بنده‌ست به ماچکردنی هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو قاچ مه‌یسه‌ر ده‌بێت و نه به پاڕانه‌وه و کوڕوزانهوهش دڵی دوژمن نه‌رم ده‌بێت و مافه‌کانمان به ده‌ست دێت .
کاریزمایی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که ئاماده‌یی ملکه‌چکردن بۆ ئینگلیز نه‌ده‌بوو و ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ده‌خواست که سه‌رگه‌ردانی کورد و خۆشگوزه‌رانی خۆی تێدا بێت . باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌م گوته‌یه‌م دێڕێک شیعری شێخی نه‌مر خۆیه‌تی که ده‌ڵێت :-
نامه‌وێت ژینی ئه‌ساره‌ت ، به‌سمه عومری گومڕههی
نایکهمه سه‌ر خۆم به ده‌ستی موده‌عی ، تاجی شههی
کاریزمایی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌وه‌دا ده‌بینرێت که ڕێگر بوو له به‌رده‌م هه‌ر ڕووداوێکی دڵته‌زێندا که به‌سه‌ر کوردان‌دا بێت و ئاماده‌بوو ژیانی خۆی بکاته قوربانی گه‌ل .
کاریزمایی کاک سلێمانی موعینی و هه‌ڤاڵه‌کانی له‌وه‌دا به‌دی ده‌کرێت که له‌سه‌ر ئه‌و پایمانه به‌رده‌وام بوون که دابوویان به نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئاماده‌ی ملکه‌چی و چاوه‌ڕوانی و پاڕانه‌وه و کوڕوزانه‌وه نه‌بوون .
کاریزمایی شه‌هید دکتۆر قاسملوو له‌وه‌دا ده‌بینرێت که هه‌تا له ژیاندا بوو هه‌م حیزبی گه‌شه پێدا و هه‌م چه‌واشه‌کاریشی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌که‌ماندا نه‌کرد .
سه‌رکرده‌ی کاریزما ده‌توانێت زۆر به خێرایی گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگادا بکات و بیانکاته خاوه‌ن ئیراده ، به‌ڵام سه‌رکرده‌ی فاشل هه‌م ئیراده‌ی گه‌ل ده‌کوژێت و هه‌م ده‌ستی دوژمنیش زیاتر ئاوه‌ڵا ده‌کات بۆ سه‌رکوتکردنی جه‌ماوه‌ر .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه باشووری کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی له‌سه‌ر بکه‌ین ئه‌وا ده‌بینین که هه‌موو ڕووداوه‌کان پێچه‌وانه‌ی داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تییه‌کی کاریزما پێشڕه‌وایه‌تی کوردان ناکات و فه‌رهه‌نگی کوڕوزانه‌وه و پاڕانه‌وه‌یان کردۆته پیشه . ئه‌نجامی ئه‌م فه‌رهه‌نگی کوڕوزانه‌وه و پاڕانهوهیهشه که هه‌م ئیراده‌ی کوردانیان تێکشکاندووه و هه‌م دوژمنیشیان هارتر کردووه .
نه دروستکردنه‌وه و به‌هێزکردنه‌وه‌ی داگیرکه‌ری نوێ فریای کوردان ده‌که‌وێت و نه دابینکردنی ئاسایشی به‌غدادی عروبه و نه چۆڵکردنی ناوچه گرنگه‌کانی باشووری کوردستانیش بۆ داگیرکه‌ر و نه پاراستنی ئه‌نفالکه‌ران و نه ئازادکردنی کیمیایی وهشێنهرانیش فریای سه‌رکردایه‌تی ساتوسهوداکهر ده‌که‌وێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامی فه‌رهه‌نگی کوڕوزانه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ شین ده‌بێت .
خۆ ئه‌گه‌ر به هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی باشووریش بڵێیت ئه‌م کارانه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن هه‌م له خزمه‌تی دوژمناندایه و هه‌م ماڵوێرانی کوردانیشی به دوادا دێت ، ئه‌وا گورج وه‌ڵامت به‌وه ده‌ده‌نه‌وه که سه‌ریان له سیاسه‌تدا سپی کردووه - هێنده‌ی نیوه‌ی کورد پێڵاویان دڕیوهته - شه‌ونخونیان کردووه و شه‌قیان له‌به‌رد هه‌ڵداوه - سنگیان بۆ ئێمه به گولله‌وه ناوه و زۆر گوته‌ی نابه‌جێی دیکه .
ئه‌م فه‌رهه‌نگی کوڕوزانهوهیه تانها یه‌خه‌ی سه‌رکردایه‌تی باشووری کوردستانی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵکو بووه به پیشه‌ی پاشکۆکانیشیان له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که گرێدراوی یه‌کێتی و پارتییشن هه‌مان فه‌رهه‌نگی پاڕانه‌وه زاڵ بووه به‌سه‌ریاندا و له ئێستاوه خه‌و به هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رانی باشووره‌وه ده‌بینن و ده‌خوازن هه‌مان ڕچه‌شکێن بن بۆ دوا ڕۆژی ئێران و یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه‌ش کاک جه‌لیلی گادانییه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی باشوور به‌ر له ڕووخان و گۆڕکرانی به‌عسیه‌کان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتبوون له به‌شێکی به‌رفره‌وانی باشووری کوردستاندا و خاوه‌ن ئابووری و هێزی چه‌کداری زۆریش بوون و له هه‌مانکاتدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئیمڕۆی عێراقی عه‌ره‌بیش نه ده‌نگیان هه‌بوو و نه ڕه‌نگ به‌ڵام هه‌میشه سه‌رکردایه‌تی باشوور له کوڕووزانه‌وه و لاڵانهوهدا بوون بۆ دواڕۆژی عێراقی داگیرکه‌ر له‌گه‌ڵیاندا و گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو ده‌کرد . به‌ڵام هه‌مان فه‌رهه‌نگی کوڕووزانه‌وه یه‌خه‌ی سه‌رکرده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌گرێت و هه‌ر له ئێستاوه بۆڕبۆڕێن و پێشبڕکێیانه بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی که‌سانێک که هه‌م ده‌نگ و ڕه‌نگیان نه‌ماوه و هه‌م سه‌رسه‌ختترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌شمان بوون له ڕابردوودا .
ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی کاک مسته‌فای هیجری و عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌نا هه‌ر له ئێستاوه بخوازن بنه‌ماڵه گۆڕکراو و تاغوتهکهی په‌هله‌وی زیندوو بکه‌نه‌وه و کوڕی شای هه‌ڵهاتوو به ڕێبه‌ری دواڕۆژی خۆیان قبووڵ بکه‌ن ، ئه‌وا ده‌بێت لایه‌نه به‌رامبه‌ره‌کانیشیان هه‌وڵبده‌ن خوێنی به ناهه‌ق ڕژاوی کوردستانیه‌کان بکه‌نه فیدای بکوژه‌کانیان و هه‌موو ڕه‌وایه‌تییه‌ک بده‌نه ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیانه .
ئه‌گه‌ر لایه‌نێک ئاماده بێت تێکده‌رانی کۆماری کوردستان و سازکه‌ری ته‌واوی پیلانه دژ به کورده‌کان به ڕێبه‌ر بزانێت ئه‌وا ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریش وردکه‌ری ئێسک‌و پروسکی کوردان له ئامێز بگرێت و وه‌کو بێ‌تاوان و کۆتری ئاشتیش پێناسه‌یان بکات .
بۆ بینینی زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م دوو لینکه‌ی خواره‌وه بکه -
درێژه‌ی هه‌یه......