زمان و زمانی کوردی...!
Sunday, 20/12/2009, 12:00
که ده‌بێژین زمان ... ده‌ستبه‌جێ پرسیارێک دێته گۆڕێ و ده‌پرسین کام زمان...؟
زامانی کام گه‌ل، کام نه‌ته‌وه...؟
که‌واتا زمان یه‌کێکه له پێکهاته گرنگه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌لێک. هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به زمانه‌که‌یه‌وه ده‌ناسرێته‌وه.
بێگومان زامانی هه‌ر گه‌لێک چه‌ند خزمه‌ت بکرێت، هێنده ئه‌و زامانه پێشده‌که‌وێت.
ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی که زمانه‌کانیان له نێو گه‌لانی جیهاندا، بڵاو بوونه‌ته‌وه و بوونه‌ته زمانی هاوبه‌ش له نێوگه‌لاندا. به‌م زامانانه ده‌گوترێت زمانه زیندووه‌کان. ئه‌گه‌ر بۆ نمونه، زمانی ئینگلیزی وه‌رگرین، به دڵنیاییه‌وه ئه‌م زمانه به هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانهدها بڵاو بۆته‌وه، وه‌ک دۆلاری ئامریکایی له هه‌موو شوێنیک ره‌واجی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌ی منه. زمانی کوردییه.
زمانی کوردی زمانی گه‌لێکی داگیرکراو به‌شکراوه. هه‌ر له‌و راستیهشهوه، هه‌ر چۆن هێزی داگیرکا‌ر و سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیال خاک و نیشتیمانیان داگیر و سوتماک و تاڵان و ئه‌نفال کرددووه. ئاو به‌و جۆره‌ش زمانه‌که‌مان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیاله‌وه به تاڵان و دزراو ئه‌نفالکراوه.
زۆر وشه‌ی ناسک و شیرین و جوانمان، به وێنه‌ی کچه چاو گه‌شه چاو ره‌شه ئه‌نفالکراوه‌کانمان، بۆ ناو زمانی ده‌وڵه‌تی داگیرکا‌ر و گه‌لی سه‌رده‌ست دزراو و تاڵانکراون. زۆر وشه‌ی کوردی ئارهبێنراو، تورکێنراو و فارسێنراون.
ئه‌ز هه‌میشه ئاره‌زومه که گه‌لان رێز له بوونی یه‌کتری بگرن و زمانی لێک تێگه‌یشتن و خۆشه‌ویستی له نێو گه‌لاندا دادوه‌ر بێت. به‌و هیوایه‌م که گه‌لان، به تایبه‌تی گه‌لانی هاوسێی کوردستان زمانی یه‌کدی بزانن و رێز له بوونی یه‌کتری بگرن. به‌ڵام گه‌نگازه، گه‌لی سه‌رده‌ست و کۆلۆنیال رێز له گه‌لی داگیرکراو کۆلۆنیالکراو بگرن. گه‌لی سه‌رده‌ست به سیستێمی داگیرکردن و نکولیکردن، هه‌لسوکه‌وت ده‌کات، هه‌ر بۆیه‌ش یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌و داگیرکردنه دزینی سه‌روه‌ت و سامان و میژو و هونه‌ر و کولتور و زمانی گه‌لی داگیرکراوه. واتا به‌تاڵانی و فه‌رهودکردنی گه‌لی داگیرکراو.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌م کرد زمانی کوردی له مێژه که‌وتۆته به‌ر هێرشی داگیرکاران و ئه‌نفال و دزراوه. با چه‌ند نمونه‌یه‌ک بهێنینه‌وه. با چه‌ند وشه‌یه‌ک وه‌رگرین (ده‌روێش) و (ویژدان) (سوراحی) وه‌ربگرین. با ئه‌م وشانه، گهردانکهین. ده‌بینین هه‌ر یه‌که‌یان له دوو وشه‌ی لێکدراو پێکهاتووه. له ئه‌نجامدا بونه‌ته ناوی لێکدراو.
له راستیدا وشه‌که (وێژدانه) نه‌ک (ویژدان).
وێژدان ...(وێژ + دان) له زمانی کوردی‌دا ده‌بێژین (وێژه) به مانای (ئه‌ده‌بیات) دێت. وه‌کو ده‌زانین له زانی کوردی‌دا زۆرجار پیتی (ژ) ده‌گۆڕێت بۆ پیتی (ش) نمونه (رۆژنبیر) بۆته (رۆشنبیر) (دژمن) بۆته (دوژمن) ، (دژ) که به خوشکی مێردی ژن ده‌گوترێت. به‌ڵام له ئاخافتن و نوسیندا ده‌بێژین و ده‌نوسین (دش).
(سوراحی) که له رهسهنیدا کوردیه و پێکهاتووه له دوو وشه‌ی لێکدراو (سور + ئاخ) (سور) له زمانی کوردی‌دا ناوه، ناوی ره‌نگێکه، به کرمانجی سه‌روو به (خاک) ده‌بێژن (ئاخ). له ئه‌نجامدا ناوێکی لێکدراو پێکدێنی که ده‌بێته (سوورئاخ) به‌ڵام تورکه‌کان دزیویانه و پێیده‌ڵین (سوراحی) . ئێمه ده‌زانین که گۆزه و دیزه له قوڕه‌سوور دروستکراوه.
وشه‌ی (ده‌روێش) که له راستیدا ئه‌م وشه‌یه‌ش هه‌ر دزراوه و فارسه‌کان و ئارهبهکانیش هه‌ر یه‌که‌یان به جۆرێک ده‌ریده‌بڕن. له راستیدا وشه‌که (ده‌روێژ) (ده‌ر + وێژ). وه‌کو ده‌زانین، کاتێک (دهروێژهکان) سوز و زیکر ده‌که‌ن و به‌ده‌م لاوندنهوه و شیوه‌ن و سۆزه‌وه، کاتێک هۆره ده‌چرن، یان په‌سنی (شێخ و پیاو چاکانیان) ده‌که‌ن ئه‌و گۆرانی و هۆره و سۆزانه هه‌موویان (وێژه‌ن) واتا ئه‌ده‌بیاتن ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یڵێت. واتا)ده‌ری ده‌بڕێت) (ده‌ربڕینه). که‌واتا (ده‌ر + وێژه) ده‌بێته دهرویژ.
ویژدان (وێژ + دان) وشه‌ی (وێژ) مان رونکرده‌وه، وشه‌ی (دان) له کوردی‌دا (دان) به شوێن ده‌گوترێت. وه‌ک شوێنی گوڵ، مۆم، مه‌مک، مه‌ی.
که ده‌بن به (گوڵ + دان) (مۆمدان، مه‌مکدان، مه‌یدان). زمان پێویسته هه‌میشه بژار و خزمه‌ت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌میشه پارا و و رازاوه بێت و له گیاکه‌ڵه‌ی زمانی داگیرکا‌ر پاکبکرێته‌وه.
هه‌رچۆن گه‌لی کورد ده‌بێت سۆراخی کچه فرۆشراوه ئه‌نفاله‌کان و گۆرهبهکۆمهلهکانی بکات، ئاواش ده‌بێت سۆراخی وشه دزارا و کولتور و مۆسیکه دزراوه‌کانمان بکه‌ین و بیان گه‌ڕێنینه‌وه بۆ باوه‌شی گه‌ل و زمانی کوردی. پێویسته زمانی کوردیش ئاورێکی لێبدرێته‌وه، باخچه‌ی زمانی کورد به زاراوه جۆربه‌جۆره‌کانی برازێنرێته‌وه.
زمانی کوردی زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌نده. ده‌کارێت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی کورت‌دا، گه‌لێک به‌ره‌وپێش ببرێت. ئێستا گه‌لی کورد خاوه‌نی میدیایه و گه‌لێک رۆژنامه و که‌ناڵی ئاسمانی و INSTITUT و زانکۆ و په‌رله‌مان و...هتد. خۆیه‌تی. ئه‌م بنکه و سازیانه ده‌کارن رۆلی مه‌زن له به‌ره‌و پێشبردنی زمانه‌که‌ماندا بگێڕن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که ئه‌ستێره‌ی سینه‌مانی کوردی له دره‌وشانه‌وه‌دایه و نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کارن، له رێگای سینه‌ماوه، زمانه‌که‌مان به گه‌لانی جیهان بناسێن و له هه‌مانکاتدا بینه‌ری کوردیش به زاراوه جۆربه‌جۆره‌کانی زمانی کوردی ئاشنابکه‌ین.
تێبینی له زمانی کوردی‌دا هه‌ندیک وشه به هه‌ڵه به‌کارده‌هێنرێت. بۆ نمونه له یاریه وه‌رزشیه‌کاندا به (حه‌که‌م) ده‌گوترێت... (ناوبژیوان) که له راستیدا ئه‌و وشه‌یه، بۆ که‌سێک به‌کار ده‌برێت که بکه‌وێته نێوان دوو که‌سی شه‌ڕکار یان دوو لایه‌نی به شهرهاتوو. ئه‌م ناوه‌ش دووره له پره‌نسیپی وه‌رزشیه‌وه. به‌رای من له بری ئه‌وه وشه‌ی (نێوانوان) به‌کاربهێنرێت جوانتره.
له‌بری وشه‌ی (گۆڵچی) وشه‌ی (گۆڵگر) کوردی تر و جوانتره به‌کاربهێنرێت.
ئه‌و که‌سه‌ی که چاودێری هێڵه‌کان ده‌کات که بهئارهبی پێیده‌گوترێت، (مراقب خــگ) که به ئینگلیزی ده‌گوترێتLineman ده‌کارین ئێمه‌ش وشه‌ی (هێڵڕوان) به‌کاربێنین.
تاکو ئێستا وشه‌ی (کاتژمێر) بۆ ئامێره‌که‌ش و بۆ کاته‌که‌ش به‌کاردێنین. نمونه ده‌ڵێین"(کاتژمێر) ێکم کڕی. یان ده‌ڵێین"دوێنی هه‌شت کاتژمێر خه‌وتم.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێژن: (کاتژمێر) ێکم کڕی. دوێنێ هه‌شت (کاژێڕ) خه‌وتم.
یان ئاهه‌نگه‌که کاتژمێر چواری دووا نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌کات، ماوه‌ی سێ (کاژێڕ) ده‌خایه‌نێت.)
به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوداییه‌ک هه‌بێت بۆ ئامێره‌که و بۆ کاته‌که، وه‌کو له زمانی ئینگلیزی و هه‌ندێک زمانی تردا که ده‌یبینین. بۆ نمونه له ئینگلیزی‌دا بۆ (ئامێره)که ده‌بێژن"Watch به‌ڵام بۆ (کات) " Time به‌کاردێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست