ده‌ستی سه‌رۆک! بارزانی سوره به‌خوێنی شه‌هیدانی شنۆ
Thursday, 05/06/2008, 12:00
2322 بینراوە
جه‌ماوه‌ری شاری شنۆ ده‌ڕژێنه کوچه‌و کۆڵانه‌کانی شار و ده‌کونه هتاف کێشان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران. پاسداره‌کان خۆیان ده‌نگ ناکه‌ن، جامانه‌سووره‌کان به‌رده‌نه گیانی خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه‌که، سه‌ره‌تا جامانه سوره‌کان داوا له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن که واز بهێنن له هوتافکێشانی دژی خومینی و ئێران و بڵاوه‌ی لێبکه‌ن.
سه‌ره‌تا خه‌ڵکه‌که به‌هه‌ڵه‌تێده‌گه‌ن، واده‌زانن که پارتی بۆ یارمه‌رتیان هاتوه، پاشان که ده‌زانن پارتی بۆ چی هاتوه، سه‌ریان سووڕده‌مێنێ، خه‌لکه‌که ده‌پرسن ئێوه چ کاره‌ن خۆ خۆپیشاندان دژی ئێوه نیه، ئێمه دژی حکومه‌تی خۆمان خۆپیشاندان ده‌که‌ین.
مه‌گه‌ر ئێوه‌پاسدارن؟!
خه‌ڵکه‌که ده‌پرسن، باشه بۆ پاسداره‌کان خۆیان ده‌نگ ناکه‌ن و ئێوه لاتان گرانه، بۆ ئێوه له پاسداره‌کان بۆ ڕژێمی خومه‌ینی دڵسۆزترن؟
خه‌ڵکه‌که گوێناده‌نه، داخوازی پارتیه‌کان،له خۆپیشانادان و هوتاف کێشان به‌رده‌وام ده‌بن، له‌ئه‌نجامدا جامانه‌سوره‌کانی خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه‌که ده‌ده‌نه به‌ڕێژنه‌ی ده‌ستڕیژی گووله ، له ئه‌نجامدا 13 گه‌نجی شاره‌که شه‌هید ده‌که‌ن.
پاش چه‌ند ڕۆژێک ئیدریس به‌رزانی ومه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆکی! ئه‌مڕۆی کوردستان , که‌سوکاری شه‌هیدانی شنۆ له مزگه‌وتی شنۆ کۆده‌که‌نه‌وه‌و له‌گه‌ڵیاندا ده‌که‌ونه گفتووگۆ.
ئیدریس و مه‌سعود، به خه‌ڵکه‌که ئه‌ڵێن چه‌ند پاره‌یان بوێ، ده‌توانن بیان ده‌نێ و سوڵح بکه‌ن.
مامه پیره‌یه‌ک له‌ناو خه‌ڵککه‌دا ده‌پرسێ: چه‌ندمان ده‌ده‌نێ؟
پاشان مامه پیره ده‌پرسێ: پاره‌تان له کوێ بوو، له جیاتی خوێنی کوڕه‌کانمان بیده‌ن به ئێمه؟
ئه‌گه‌ر پاره‌ی ئه‌م ده‌ست و پێ خوێناویانه(مه‌به‌ست له پاسداره) نه‌بێت، ئێوه پاره له‌کوێ ده‌هێنن؟
مامه‌ی به ساڵاچوو، له درێژه‌ی ووته‌کانیدا به ئیدریس و مه‌سعود ئه‌ڵێ: من ته‌نیا کوڕێکم هه‌بوو، ئێوه‌ش کوشتتان، ئێستاش هاتووی خوێنی جگه‌رگۆشه‌که‌ی خۆمم ده‌رخوارد بده‌یت؟
دواجار خاڵۆی به‌ساڵاچوو ڕوو له مه‌سعود و ئیدریس دەكا و , ئه‌ڵێ: له‌بیرتانه کاتێک مه‌لا مسته‌فای ڕه‌حمه‌تیمان به‌خاک سپارد، هه‌ردوکتان له‌سه‌ربانی ئه‌م مزگه‌وته‌وه ووتتان، ئێمه هه‌رگیز له‌ژێرقه‌رزارباری خه‌ڵکی مه‌هاباد و شنۆ ، به‌تایبه‌ت شنۆ ده‌رناچین هه‌رچیتان بۆ بکه‌ین , هەر كەمە.
ئێمه قه‌رزه‌که‌ی خۆمان وه‌رگرت، ماڵتان ئاوا. پاره‌که هه‌ڵگرن بۆخۆتان، ته‌نیا ئێوه ده‌زانن پاره به‌کار بهێنن و بیخۆن. ئه‌گه‌ر100 میلێۆنیشم بده‌نێ، من ناتوانم قرانێکی بخۆم.
شایه‌نی باسه حه‌مید سیده‌کی سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵ کوژیه‌که‌ی کردوه، ئێستا ناوبراوه پله‌به‌رزێکی پارتیه، به‌ڵام به‌پێی بیر‌و بۆچوونی گشت زانا و داناکان حه‌مید سیده‌کی تاونبار نیه‌و تاوانباری سه‌ره‌کی ئیدریس به‌رزانی و سه‌رۆک ! مه‌سعود به‌رزانیه.
خوێنه‌ری هێژا، له هه‌رکوێیه‌کیت،به ئەركی سه‌رشانی خۆتی بزانه که ناوی شه‌هیده‌کانی شنۆ ئه‌گه‌ر بکرێت وێنه‌کانیشیان کۆبکرێته‌وه تا بۆ ڕۆژی دادگایکردنی مسته‌فا به‌رزانی، ئیدریس و، سه‌رۆک! مه‌سعود به‌رزانی , وەك بەڵگە لە دژیان بەكارببرێن.
به‌ڕاستی ئه‌م بنه‌ماڵه ڕێگه‌یان که‌وتۆته هه‌رکوێیه‌کی کوردستان و ڕاپه‌ڕینێک رویدابێت، ئه‌مان پێش دوژمن هه‌وڵی سه‌رکوتیان داوه، گوومانمان نیه که 10 هێنده‌ی سه‌دام حسێن زیانیان به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد گه‌یاندوه.
به‌ڵگه‌کانیش له‌به‌رچاوماندان، ئیتر هه‌ر له مسته‌فا به‌رزانی باوکه‌وه‌و دژایه‌تی شۆڕشی کوردستانی ڕۆهه‌ڵات چ شا و چ خومه‌ینی، به کوڕه‌کانیشیه‌وه،هه‌تا دژایه‌تی کوردی باکوور‌و پاشانێش، هینانی له‌شکری ئه‌نفالچیه‌کان بۆ سه‌ر په‌رله‌مانه ساواکه‌ی کوردستان، تا ده‌گاته جاسووسیه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌سه‌ر گریلاکانی سه‌ر چیای قه‌ندیلی کۆتای2007.
به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ هه‌موو تاکێکی کورد که مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆکی بێت، چونکه ئه‌و به زمانی خۆی ئه‌ڵێ3000 م بۆ توورک به‌کوشت داوه، که‌چی هێشتا توورکه‌کان لێمان ناڕازین!
کاتێک مه‌سعود ئه‌ڵێ : 3000 کوردم به‌کوشت داوه، بۆ توورک، مانای وایه که دوبەرابەریش کوردی باکووری کوشتوه.
که‌واته هه‌ر به پێی دان پیانانی مه‌سعود ئه‌گه‌ر وه‌ک یه‌کیش بژمێرین، ئه‌وا مه‌سعود بۆته هۆی کوشتنی 6000 کوردی باکوور و باشوور.
بۆیه، شه‌رمه بۆ هه‌موو تاکێکی کورد که ئه‌م خاینه سه‌رۆکی بێت.
هه‌روه‌ها تا ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌ش، ببێته به‌ڵگه‌یه‌کیش بۆ مێژوو، تا نه‌وه‌کانی داهاتوومان بزانن که سه‌رکردایه‌تی کورد که‌وتۆته ده‌ست چ جۆره مرۆڤێک، جا به‌ڕێزان ئەگەر ناتەوێ بە ناوی خۆتەوە ناوت ئاشكرابێت، ئەوا ده‌توانی به ناویخوارزاوه ناوی شه‌هیده‌کان بنێری بۆ بێسانسۆڕ. دڵنیام ئه‌و ڕۆژه دەبینین که دادگای ئه‌و سێ تاوانباره لە دادگایەكی عادیلانەدا بكرێت.
وێنه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کی شنۆ، که به ده‌ستی مه‌سعود و ئیدریس شه‌هید کراون