کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى بەرگرى لە بەعسیەكان دەكات و یەكێتیش سەباح على قارەمان تیرۆر دەكات

Monday, 25/01/2010, 12:00


"یەكێتى تیرۆرستانى كوردستان ناوى ڕاستەقینەى حیزبەكەى تاڵەبانى"

لە هەفتەى ڕابردوو لە قەزاى كفرى چەند چەكدارێكى یەكێتى وەك تیرۆرسەكانى قاعیدە دەڕۆنە سەر ڕێگاى نوسەرو رۆِژنامەنووس سەباح على قارەمان هەوڵ دەدەن بیفڕێنن,بەڵام خۆشبەختانە لەدەست ئەو پیاو كوژران هەڵدێت ,هەر لە هەمان هەفتەدا تاڵەبانى سكرتێرى یەكێتى پاڵپشتى خۆى دەر دەبڕێت بۆ بەعسیەكى وەك ساڵەح متڵەگ و پاكانەى بۆ دەكات ,من لێرەدا لە هەموو یەكێتیەكان دەپرسم بەرگریكردن لە بەعسیەكان و كوشتن و تیرۆركردنى سەباح على قارەمان لە كوێى ئەخلاقیاتى سیاسیدایە؟ئەمڕۆ یەكێتیەكان چ شتێك ماوە تا شانازى پێوە بكەن كاتێك لەسەدەى بیستویەكدا تازە بەتازە هەمان ئەو كارو كردەوانە دووبارە دەكەنەوە كە تاڵەبان و ئەلقاعیدە پێى هەڵدەستان؟ پەنسیپەكانى حیزب و شیعارى دواى پلینێۆمەكەتان ئەمەیە"بەڵى بۆ بەرگریكردن لە بەعسیەكان مردن بۆ پاشماوەى ئەنفالەكان"ئەرێ ویژدانتان لەكام زبڵدانى پاشماوە و بەرماوەى حیزبدا پرخەى خەوی دێت .بۆیە من پێشنیار دەكەم كە چیتر بە حیزبەكەى تاڵەبانى مەلا بەختیار بڵێن" یەكێتى تیرۆرستانى كوردستان".ئاخر ناحەقمان نییە بەو ناوەوە بانگتان بكەین لەمەو دوا چونكە ئێوە پاكانە دەكەن بۆ بەعسیەكان و سوڵتان هاشم و تاریق ڕەمەزانى فڕۆكەوان كەچى پیاو كوژەكانیشتان دەنێرن بۆ گیانى سەباح على قارەمان شەرم بتانگرێت لەوە زیاتر تەریق نابنەوە,كامەیە خەباەكەتان مەگەر ئەمە نییە كە ئەمڕۆ دەیبینین؟بۆیە لێرەوە حەزدەكەم ئەوە بڵێم ئەوە ڕون بویەوە كە ئەوەى تائێستا ڕێگربووە لەوەى یەكێتى وەك پارتى نەبێت نەوشیروان مستەفاو باڵى گۆڕان بوون بەڵام پاش هاتنە دەرەوەى ئەوان لە یەكێتى نەك هەروەك پارتین بەڵكو ڕووى پارتیان سپى كرد بەهەزاران فەرسەح لە پێشى پێشەوەى پارتیدا بۆ تیرۆركردنى نوسەران و ڕۆژنامەنووسان و دەنگە ئازادەكان.

سەباح ویژدانێگە گەرمتر لە گەرماى گەرمیان لە تەموزدا كە كاتێك دەنوسێت ئازارى هەزاران ژنانى پاشماوەى ئەنفالە ,ئازارى نەبوونىو هەتیووى هەزاران منداڵى پاشماوەى ئەنفالە,ئازارى بێكەسى و بێدەرەتانى هەزاران پیرەژن و پیرە پیاوى پشتكۆماوەى بن دیوارە قوڕینەكانى گەرمیانە.بۆیە ئەوەى لە ئازارەوە بنوسێت ئەوەى بیەوێت ئازارەكانى خەڵك بكاتە وشە و نوسین و دۆكۆمێنتى بكات باكى نییە بەوەى چۆن خۆى ئازار دەدرێت ئەوەى یەكێتى پێى هەستا لە شەرمەزاریەك زیاتر هیچ بۆ نەمایەوە ,خواى گەورە ویستى لەسەر دەستى نوسەرێكى بچوك و لاواز بە بەجەستە هیمەنەیان بشكێنێت ڕووى ڕاستەقینەتان پیشان بدات كە ئێوە چ جۆرە پیاوێكى ترسنۆكن,چونكە گەر ترسنۆك نەبن بەو شێوەیە و لە ناخافڵدا ناچنە سەر ڕێگاى خەڵك ,ئەوەش ئاشكرایە زۆربەى هەرەزۆرى پیاوكوژەكانى یەكێتى خەڵكانێكن تواناى ڕووبەڕوو بوونەوە و شەڕى دەستەویەخەیان نییە بۆیە پەنا دەبنە بەر تیرۆر.....تیرۆر بكەن تیرۆر بكەن چەند دەتوانن تیرۆر بكەن هیچ هێزێك ناتوانێت تا سەر بمێنێتەوە ڕۆژێك دێت ئەو جۆرە هێزانە چارەنووسیان لە بەعس باشتر نابێت,ئەوە ماوەتە بیڵیم ئەوەیە:
"شەرمە بۆ یەكێتى ,سكرتێرەكەى نامەى بەرگرى و پاكانە و پاڕانەوە بۆ كەسێكى وەك ێالح موتڵەگى بەعسى بنوسێت لە كفریش تیرۆرستەكانیان بنێرن بۆ كوشتى سەباح عەلى قارەمان"
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە