بۆقێکی تری ناو بیره‌که خه‌می ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردێتی
Sunday, 30/05/2010, 12:00
که‌م نیین ئه‌و نووسه‌ر و به‌ناو رووناکبیرانه‌ی، که به‌ناوی (کورد و کوردایه‌تیی، پێشمه‌رگه، کوردستان، داگیرکه‌رانی کوردستان و دوژمانی کورد)، هه‌روه‌ها به بیانووی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه، داوا نه‌که‌ن، خه‌ڵکی واز له قسه و ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی بهێنێت، هه‌ر که‌سێکیش ده‌نگیی ناڕه‌زایی به‌رزکرده‌وه، ئیتر ئه‌مانه هاواریان لێهه‌ڵده‌ستێ، گوایه به‌مه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد، له ده‌می هه‌ندێ که‌س دێنه ده‌رێ، که بۆ خۆیان کۆمه‌ڵی که‌سی قسه‌زل و ناوه‌رۆک به‌تاڵن، ته‌نها کاریان ئه‌وه‌یه له کاتژمیری سفردا په‌لاماری ده‌نگه ناڕازییه‌کان بده‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتیش نه‌بن، به‌ڵام دڵییان پێیان ده‌سوتێ، ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له کوردستاندا باڵاده‌ست بن. ئه‌گه‌ر له به‌عس و له سه‌ددام خراپتر به کورد بکه‌ن، مادام کوردن ده‌بێت هه‌ر بمێنن.
پێش ماوه‌یه‌ک کاک (ناسر حه‌فید) له وتارێکدا به ناونیشانی (
رووناک‌بیر یان بۆقی ناوبیر) پێناسه‌یه‌کی باشی رووناکبیرانی کوردی کرد، هه‌رچه‌نده پێشی وایه کورد رووناکبیریشی نییه. له‌و نووسینه‌دا ناسر حه‌فید ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی به بۆقی ناوبیر چوواندنووه. مه‌به‌ست له بۆقی ناوبیر، ئه‌و که‌سه‌یه، له ناو بیرێکدا، ته‌نها له خواره‌وه ئه‌و ئاسمانه بچوکه ده‌بینێت، له سه‌ره‌وه و چوارده‌وری بیره‌که چی ده‌گوزه‌رێت، ئه‌م هیچ نابینێت و بێئاگایه، وا ده‌زانێت دنیا ناو ئه‌و بیره بچووکه‌یه، که تێیدا ده‌ژی، هه‌موو بیرکردنه‌وه و قسه‌کانی له ناو ئه‌و بیره بچووکه‌وه سه‌رچاوه‌ش ده‌گرن، ده‌شیه‌وێت هه‌موو که‌س وه‌ک خۆی بن و بیربکه‌نه‌وه.
مه‌هاباد کوردی، بۆقێکی ناو ئه‌و بیره‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت، ده‌یه‌وێت ئێمه‌ش بخاته ناو ئه‌و بیره‌وه، له‌ویوه بۆ ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه قیقه قیق بکه‌ین. ئه‌گه‌ر وامان نه‌کرد، ئه‌وا بیره‌که به‌سه‌رماندا ده‌ڕووخێنرێت و ناتوانین هه‌ناسه بده‌ین. مه‌هاباد کوردی نایه‌وێت که‌سی تر له دنیایه‌کی به‌رفراواندا خۆی ببینێته‌وه و قسه‌ی له سه‌ر بکات، که‌سیش به راست نازانیت، بۆیه زوو زوو راست ده‌بێته‌وه و باس له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات، که کورد تا ئیستا خاوه‌نی ئاسایشێکی نه‌ته‌وه‌یی نییه و نهێنییه‌کی نییه بپارێزێت. ئه‌م به‌ڕێزه زۆر به هه‌له له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتووه، وه‌ک وتم له ناو ئه‌و بیره‌دا پێناسه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کات.
ئه‌م مه‌هاباد کوردییه، که ناوی کوردی له خۆی ناوه، ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌مان به گوێدا بدات، که ئه‌م خۆی کوردێکی پاک و پوخت و دڵسۆزه، بیرکردنه‌وه‌که‌ی له سنووری به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کوردایه، هه‌روه‌ک کۆمه‌ڵێک که‌سانی سه‌ر به پارتیی، که خۆیان ناوناوه (کوردی عه‌یاره بیست و چوار)، (رۆژی کورد)، ئه‌میش ناوی (کوردی) ی له خۆی ناوه، وه‌کو کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی و کوردپه‌روه‌ر و وڵاتپارێز، ده‌یه‌وێ پێناسه‌ی خۆی و نه‌ته‌وه‌بوونمان بۆ بکات.
ئه‌م ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه کوردییه، که ناهێڵن رۆژێک خه‌ڵکی کوردستان سه‌رینی هێمنی بخاته ژوور سه‌ری، له پڕ کاره‌ساتێک، رووداویکی ناخۆشی به‌سه‌ردا ده‌هێنن، که‌چی ئه‌م نووسه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه، ته‌نها له‌ناو ئه‌و بیره‌دا ئه‌وه ده‌بینێت، ره‌خنه‌یه‌کی جیدیی ناگرێت و هیچ نقهش ناکات، ئه‌گه‌ر کردیشی نایه‌وێت تاڵێک له مووی سه‌ری مه‌سعود و جه‌لال بکاته‌وه و بهێڵێت ئازارێکیان پێ بگات، زۆر شه‌رمنانه هه‌ندێک جار ره‌خنه‌یه‌کیش ده‌گرێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک نووسه‌رێک بڵێ منیش هه‌م و خاوه‌نی هه‌ڵوێستم، کاتێکیش وه‌ک زۆربه‌ی نووسه‌رانی ده‌سه‌ڵات، که ده‌بیستێت تاڵه‌بانی فڕۆکه‌وانه عه‌ره‌به‌که مه‌ره‌خه‌س ده‌کات، ئه‌م ده‌نگ ناکات، به‌ڵام کاتێک باسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دێته پێشه‌وه، وه‌کو زۆربه‌ی بۆقه‌کانی ناو بیره‌که، ته‌نها په‌نجه‌ی تاوان بۆ به‌عس و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید راده‌کێشێت، ئه‌مانه پێیان شووره‌ییه ئه‌گه‌ر بڵێیت، جاشی کورد، به‌عسی کورد، سیخوڕی کورد و سه‌رکرده‌ی کورد، هاریکاربوون و ده‌ستیان تیێیدا هه‌بووه، به‌لای ئه‌وه‌وه ده‌شێ هه‌موو شتێک بگووترێ، به‌ڵام کورده‌که‌ی لێبکه‌ره‌وه، چونکه ئه‌مه خراپه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
ئه‌م مه‌هاباد کوردییه، له هه‌موو که‌س زیاتر دووربینتر و بلیمه‌تتر و دلسۆزتره، ده‌یه‌وێت به‌و هه‌موو ده‌نگه نارازییهی، ئه‌مڕۆ ده‌نگیان له ئاستی پارتی و یه‌کێتیی و ئه‌و دوو بنه‌ماڵه خائین و ناپاکه به‌رزکردۆته‌وه، ئه‌م بڵێت: ئێوه له به‌رژه‌وه‌ندی کورد و ئه‌و هه‌رێمه‌ی که پارتیی و یه‌کێتی حوکمی تێدا ده‌که‌ن، نابێت قسه بکه‌ن و سه‌رکرده‌کانمان لای بێگانه له‌که‌دار بکه‌ن.
ئه‌م به‌ڕێزه ده‌یه‌وێت بڵێت: خه‌ڵکینه، ئه‌رێ هۆ نووسهرینه، هه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌کان، ئیتر به‌سه، با ئابڕووی نه‌ته‌وه‌ییمان نه‌ڕوات، با کاک مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی،.... با مام جه‌لال و تاقمه چه‌ته‌که‌ی، هه‌رچییه‌ک ده‌که‌ن، بیکه‌ن، به‌س مهعز بۆ خوا با عه‌ره‌ب و تورک و فارس و دوژمنان تێ مه‌گه‌یه‌نن و ئابڕوومان نه‌به‌ن.
ئه‌م مه‌هاباد کوردییه، له ناو ئه‌و بیره‌دا ده‌نگ به‌رزده‌کاته‌وه، خۆی له‌گێلی ده‌دات، ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌مان پێ بڵێت: میت، ئیتڵاعات و ده‌یان ده‌زگای جاسوسیی بێگانه و دوژمن، له ناو کوردستاندان، حهپۆلن و ئاگایان له هیچ نییه. سه‌رده‌شت که تیرۆرکراوه، ئه‌م گاره گاره‌ی پێویست نییه، بۆچی عه‌ره‌ب و تورک و فارس و ئه‌وروپییه‌کان تێده‌گه‌یه‌نن؟
مه‌هاباد کوردیی ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت، جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و جه‌نابی سه‌رۆکی عێراق مام جه‌لال تاڵه‌بانی، پارێزه‌ر و دڵسۆزی خه‌ڵکی کوردستانن، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد، که‌رامه‌ت و شه‌ره‌فییان پاراستووین، هه‌رچییه‌ک بکه‌ن، نابێت لای بێگانه سووک و ریسوا بکرێن. شه‌ره‌فی سه‌رکرده‌کانمان هی خۆمانه، سووکی ئه‌وان سووکی کورده، نه‌مانی ئه‌وان نه‌مانی کورده. ئه‌م مه‌هاباد کوردییه، وا بیرده‌کاته‌وه، ده‌یه‌وێت هه‌موومان بێده‌نگ بین، که‌س فزه، نه‌کات، که‌س نقه‌ی لێوه‌نه‌یه‌ت، ئه‌گه‌ر کردیشمان له ژێر لیوه‌وه نوزه‌یه‌کمان لیوه بێت، تا دوژمنه‌کانمان لێمان نه‌گه‌ن، ده‌نا ئاسایشی کورد که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره که‌سانه، هه‌ر که‌سێک خاوه‌نی بێت، به شێوازێکی تر راستییه‌کان ده‌بینێت، نه کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، نه ئه‌نفال، نه31ی ئاب، نه هێنانی عه‌ره‌ب و ته‌عریبکردنی کوردستان، که به‌ده‌ستی مه‌سعود و جه‌لال ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مانه هیچ په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه نییه، نه له‌سه‌ر دزیی، نه له‌سه‌ر فه‌سادیی ئه‌خلاقیی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی، ئه‌مانه به لای مه‌هاباده‌وه، ئاساییه، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌م کارانه، به هی دوژمنانی کوردی ده‌زانێت، نه‌ک ئه‌و دوو حیزب و سه‌رکرده‌یه.
به‌م بیرکردنه‌وه‌یه، تاڵه‌بانیی و بارزانیی له هه‌موو تاوانه‌کان ده‌شواته‌وه. له نائاگاییدا ده‌یه‌وێت بڵێت: ئه‌وه‌ی کردوویانه و ده‌یکه‌ن، مافی خۆیانه و به ره‌وای ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر ره‌خنه و ناڕه‌زاییه‌ک هه‌بوو، نابیت بکه‌وێته ده‌م داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕووی کوردی پێوه نه‌ڕوات، خۆ ئه‌گه‌ر به گوێی کاک مه‌هابادت نه‌کرد، مانای وایه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردت خستۆته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
لێره‌دا با وچانێک به قسه‌کان بده‌ین، بڵێین ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م نووسه‌ره (نه‌ته‌وه‌ییه) له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد گه‌یشتووه؟ ئایا ئێمه‌ی کورد خاوه‌نی ستراتیژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یین؟ شتێک هه‌یه لای ئه‌و حیزبانه پێی بگوترێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد؟ ئه‌گه‌ر هه‌شبێت، ئایا ته‌نها له ناو ئه‌و بیره بچووکه‌دا و له گیرفانی مه‌سعود و تاڵه‌بانییدا نییه، که یاری به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و مێژووه‌که‌ی ده‌که‌ن؟ ئایا ئه‌مه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردی پێده‌ڵێن، یان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانیی؟
به‌هۆی ئه‌و نووسینانه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه، که کوردستانپۆست وه‌ریگێرایه سه‌ر عه‌ره‌بی و ئینگلیزیی، زۆر له رۆژنامه عه‌ره‌بی و سایته‌کانیان له سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، هاتوونه‌ته ده‌نگ و نووسیویانه، ده‌سه‌ڵاتیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌یان سووک و ریسوا کردووه، ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه، که چۆن له ئیماراتی بارزانی و تاڵه‌بانیی، ده‌نگی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان تیرۆرده‌کرێت.
ئه‌م نووسه‌ره، ئه‌وه ده‌زانێت، که چۆن ده‌سه‌ڵاتی کوردیی رێز له جاش و ئه‌نفالچی و به‌عسیی ده‌گرێت. ده‌زانێت جاش زیاتر له پێشمه‌رگه موچه‌ی زۆرتر وه‌رده‌گرن، له رابردوودا هه‌رچییه‌کیان کردبێت، وه‌ک پێشمه‌رگایه‌تی بۆیان نووسراوه، له‌ده‌سه‌ڵاتدا پۆست وه‌رده‌گرن، وه‌ک پێشمه‌رگه شه‌هیدانه وه‌رده‌گرن، خانه‌نشین ده‌کرێن. ئه‌مانه لای مه‌هابادی ناوبیرهکه ئاساییه، مه‌ترسیی نییه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئه‌و ئاسایی نییه، ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر رۆژنامه و سایتێکی عه‌ره‌بی باس له گه‌نده‌ڵیی و خیانه‌ت و ناپاکی و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسانی کورد بکات، به‌مه ئاسایشه‌که‌مان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موو سه‌ری خۆمان کز بگرین، نه‌هێڵین ئه‌و نهێنیانه بچێته ده‌ره‌وه‌ی ناو بیره‌که. ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
مه‌هاباد کوردیی، جاران وا نه‌بوو، لێ ئه‌مڕۆ رێگامان پیده‌دات، به کوردیی باس لهگهندهڵیی، له خیانه‌ت، له دزیی و تیرۆرکردنی منداڵ و رۆژنامه‌نووسی کورد بکه‌ین، به‌ڵام نابێت، بێگانه تێبگه‌یه‌نین، چونکه ئه‌و ده‌ستکه‌وت و مافه‌ی ئه‌م سه‌رکردانه بۆیان وه‌رگرتووین، ئیتر له ده‌ستمان ده‌چێت. به واتایه‌کی تر، ئه‌م مه‌هاباده رازییه به هه‌موو ناهه‌قییه‌ک که مه‌سعود و جه‌لال له خه‌ڵکی کوردستانی ده‌که‌ن، چونکه مادام ئه‌و سه‌رکردانه کوردن هه‌رچییه‌ک بکه‌ن، ده‌بێت بێگانه‌ی لێتێنهگهیهنین.
ئه‌م به‌ڕێزه. پێی وایه باشوری کوردستان، ئه‌و هه‌رێمه‌یه، که مه‌سعود و جه‌لال به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، بۆیه زۆر خه‌مێتی دوژمنان چاوی تێهڕن و له ده‌ستمان بچێت.
مه‌هاباد کوردی تا ئیستا جیاوازی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و باشوری کوردستاندا ناکات، پێی وایه جیاوازییه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌بێت ته‌نها جێبه‌جێکردنی ماده‌ی (140)ه، ئه‌ویش که‌وتۆته سه‌ر حیکمه‌ت و بلیمه‌تی مامه و کاکه، ئه‌وان خه‌ریکن، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر هه‌رێم، جا تکایه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمه‌که‌مان تێک مه‌ده‌ن.
کاتی خۆی، مه‌هاباد یه‌کێک بوو له هه‌وادارانی (په. که. که) سه‌ردانی بیقاعی کرد ، له‌گه‌ڵ خۆیدا سێ کۆنه به‌عسی پێش خۆی دا، وه‌ک له بیرم مابێت، یه‌کێک له‌وانه مومتاز حه‌یده‌ری بوو، چاوی به عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان که‌وت، کتێبیکیشی نووسی له سه‌ر گه‌شتێک بۆ باکووری کوردستان.
ئه‌وه‌م به نموونه وه‌ک بیره‌وه‌رییه‌ک باس کرد، که ئه‌م مه‌هاباد کوردییه، پێشتر وه‌ک که‌سێکی دلسۆز و چالاکڤانی (په.که.که) پێناسه‌ی خۆی ده‌کرد، ئیستاش وه‌کو خه‌مخۆرێکی نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه ده‌پرسم، ئایا دروستکردنی ژووری عه‌مه‌لیات له هه‌ولێر، دژی گریلاکانی قه‌ندیل و له‌ناوبردنیان، ترسناک نییه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی؟ کامه مه‌ترسییداره! وه‌رگێڕانی وتاره‌کانی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بیی و ئینگلیزیی، یان ئه‌و خیانه‌ت و ناپاکییه‌ی که سه‌رانی پارتیی و یه‌کێتیی ده‌یکه‌ن؟
ئیستاش بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ماندوو نه‌بێت و به‌دوای ئه‌و نووسینه‌دا نه‌گه‌ڕێت، وا من له خواره‌وه نووسینهکهیتان بۆ ده‌خه‌مه به‌ر چاو، بزانن ئه‌مه نووسینی کوردێکی نه‌ته‌وه‌ییه، که هیچ خه‌می گه‌ریلاکانی قه‌ندیلی نییه، لێ خه‌می کاک مهسعودێتی، تا به‌سه‌ریدا نه‌سه‌پێنرێت، ئه‌و بکوژی سه‌رده‌شت عوسمانه.
*********************************
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له کوێیه؟ - مه‌هاباد کوردی
من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی که هه‌ر زوو به توندترین شێوه تیرۆرکردنی خوێندکار (سه‌رده‌شت عوسمان)م شه‌رمه‌زار کرد. بێگومان ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستم و ئه‌م کاره نامرۆڤایه‌تییه به شتێکی قێزه‌ون ده‌زانم. هه‌روه‌ها سه‌رله‌نوێ ناڕه‌زایی خۆم له به‌رامبه‌ر ئه‌مه و هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی ناشیرین و ناڕه‌وای تریش ده‌رده‌بڕم که ڕووبه‌ڕووی هاووڵاتی و هاوزمانانی وڵاته‌که‌م ببێته‌وه. لێ ئه‌وه‌ی که جێی داخه له کوردستان، باشووری نیشتمان، ته‌نانه‌ت کوشتن و تیرۆرکردنی مرۆڤیش وای لێ هاتووه که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م و ئه‌و حیزب بقۆزرێته‌وه و سوودی لێ ببینرێت. یانیش هه‌ندێ لایه‌ن بێن ئه‌م کاری تیرۆرکردنه بده‌نه پاڵ ئه‌م یا ئه‌و، هه‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی و لاوه‌کی بۆ خۆیان به ده‌ست بێنن. کارێکی له‌و جۆره که خۆی له خۆیدا کاره‌ساته قه‌ت نه‌ده‌بوو له شوێنێکی وه‌ک باشووری کوردستان ڕوو بدات. میلله‌تێک که خۆی ڕۆژێ له ڕۆژان و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ به ده‌ست تیرۆری داگیرکه‌رانی زێد و نه‌ته‌وه‌وه بناڵێنێت، که‌ی ڕه‌وایه له سایه‌ی ئازادی‌دا دۆسیه‌ی کوشتنی ئه‌ندامێکی له لایه‌ن ئه‌م و ئه‌وه‌وه به مه‌به‌ستی چه‌په‌ڵی سیاسییانه بقۆزرێته‌وه و به‌کار ببرێت؟!
وا پێده‌چێ له ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی باشووری کوردستان که دۆست و دوژمن چاویان تێبڕیوه، که‌سانێک و لایه‌نگه‌لێک هه‌بن که هه‌میشه مرخیان خۆش کردبێ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی که ڕووداوی کوشتن، تیرۆرکردنی مرۆڤێک، ناهه‌قییه‌ک، یان هه‌ر شتێکی دیکه بکه‌ن به بیانوو و به‌هانه تاکو ده‌ست له کورد و کوردستان، ماف و هیوا و ئامانج و ده‌سکه‌وته‌کانیان بوه‌شێنن. ڕووداوگه‌لی ئاوه‌ها وه‌نه‌بێ ته‌نیا له کوردستانی ئێمه‌دا هاتبێته پێشه‌وه و به مه‌به‌ستی جۆراوجۆری سیاسیشه‌وه ئه‌نجام درابێت. له دنیادا نموونه‌ی ئه‌م چه‌شنه قه‌ومان و ڕووداوانه که‌م نین. خه‌ڵکی وا هه‌ن هه‌ر خوا خوایانه شتێ بقه‌ومێ تا ئاگره‌که‌ی خۆش و خۆشتر بکه‌ن. له‌م باشووری کوردستانه‌دا گرووپ و که‌سێتی و هێزی وا هه‌ن باکیان به‌وه نییه گه‌ر ته‌واوی کوردیش بکه‌ن به قوربانی نیازه گڵاو و ئامانجه سه‌قه‌ته‌کانیان، که بێگومان به چ شێوه‌یه‌ک ناچنه خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردییه‌وه. جا به ڕاست له‌م پارچه‌یه‌ی وڵات‌دا ستراتیژیه‌تێک هه‌یه له‌ژێر ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی؟!
کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان له لایه‌ن دوژمنه خوێنمژ و تڕۆکراوهکانی کوردیشه‌وه به جوانی که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه. ئه‌ی ئه‌وه نین کۆنه‌به‌عسی و سه‌ددامییه‌کان که لێره و له‌وێ، له ماڵپه‌ڕه ڕه‌ش و فاشیستییه عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه، که‌ڵبه‌ی خۆیان له کورد گڕ کردۆته‌وه و ده‌ڵێن له باشوور نه دیموکراسی و نه مافی مرۆڤ چ بوونێکیان نییه؟ وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی گۆڕبه‌گۆڕی سه‌ددامی ئاغایاندا مه‌ڕ و گورگ به‌یه‌که‌وه ئاویان خواردبێته‌وه؟! خوا هه‌ڵناگرێ هه‌ندێ که‌سی کوردی به‌ناو ڕۆشنبیر و نووسه‌ریش به زمانی عه‌ره‌بی هێنده‌ی تر قوڕه‌که‌یان بۆ ده‌شێڵن و هه‌مان ده‌وری ئه‌و کۆنه‌به‌عسی و ڕۆڵه سهددامییانه ده‌گێڕن. ئاخر کوردێک که ڕقی له حیزبێکی کوردی، سه‌رکرده‌یه‌کی کورد، بابایه‌کی خاین و خۆفرۆش ببێته‌وه، به چ پێوه‌ر و لێکدانه‌وه‌یه‌ک ده‌بێ به مافی ڕه‌وای خۆی بزانێت، له‌به‌ر ئه‌مانه‌ی که باس کران، گه‌وره و گچکه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، دۆزی مافداری میلله‌تێک، تاقیکردنه‌وه‌ی به‌شێکی کوردستان به که‌یفی دڵی خۆی شه‌لم کوێرم ناپارێزم بداته به‌ر ته‌وری زاڵمانه‌ی خۆی و ته‌ڕ و وشکان پێکه‌وه بسووتێنێت؟!
کاری تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان جارێکی دیکه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که کورد چه‌ندی چاو کراوه و زیت و ئاگاداری خۆی بێت هێشتا هه‌ر که‌مه. هه‌روه‌ها دیسان سه‌لماندی که ڕه‌وشی باشوور چه‌ند سه‌قامگیر و پته‌و و ئه‌من و ئاسایشی تێدا به‌رقه‌رار بێت، هێشتا کارێکی تیرۆرکردن، له‌ناوبردنی تاکه‌که‌سێکیش، له‌وانه‌یه که‌م تا زۆر سه‌راوبنی بکات و بیشێوێنێت.
ئه‌وه‌ی که مرۆڤ تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێ له‌م کاری تیرۆرکردنه تێیبگات ئه‌وه‌یه که کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان، له‌وه ده‌چێ، ته‌نیا بۆ ئه‌وه ئه‌نجام درابێ تا ڕه‌وشی باشووری کوردستان له زۆر ڕووه‌وه، به تایبه‌تی له باری سیاسییه‌وه ئاڵۆز بکات و جۆرێک له پشێوی بنێته‌وه. له سه‌ره‌تادا شته‌که وا خۆی نه‌ده‌نواند، به‌ڵام دواتر ورده ورده سه‌ره‌داوی ئه‌م کاری پیلانگێڕییه جوانتر به دیار که‌وت. خۆ له باشوور ئه‌مه جاری یه‌که‌م نییه که که‌سێک بکوژرێت، لێ ئه‌وه‌ی که جودایه ئه‌م جاره کاری تیرۆرکردنه‌که شێوازی دیکه، به‌رسڤی جیا، کێ ناڵێ ئاکامی چاوه‌ڕواننه‌کراویشی لێ ناکه‌وێته‌وه.
بۆ کورد گه‌لێ گرنگه به‌ر له هه‌ر شتێک بیر له به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بکاته‌وه. نابێ به چ شێوه‌یه‌ک ڕێ به‌وه بدرێت که ئه‌م تیرۆرکردنه‌ی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ بکرێ به به‌هانه‌ی بنپێخستنی شته سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م میلله‌ته. ئه‌زموونی باشووری کوردستان وێڕای هه‌موو کهماسییهکیش ده‌بێ به‌رز ڕابگیرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست