شه‌رعیه‌تی یاسای کوردستان مردووه به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دایک بووبێت
Monday, 11/04/2011, 12:00
مرۆڤ که گوێی له ووشه‌ی یاسا ده‌بێت یه‌کسه‌ر ڕه‌نگی یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌لاتی و کۆمه‌لگای مودیرن له مێشکیدا وێنه ده‌گرێت. یاسا ووشه‌یه‌کی پیرۆزه و ئاده‌میزاد هه‌رده‌م ئاواتی بووه بونیادی بنێت و میوه‌ی ئه‌م یاسایه بخوات و له له ژیر سێبه‌ری یاسایا هه‌ست به ئازادی و هه‌ست به هێمنی بکات ئه‌وسا هه‌ناسه‌ی خۆشی ژیان هه‌ڵده‌مژێت. ده‌شێ بووترێت یاسا بازنه‌یه‌کی سنوور و دیوار و تارمه‌یه بۆ مرۆڤ بۆ خۆ پاراستنه له ئاریشه‌ی ژیان و خۆ پێشخستنه له ڕوانگه‌ی مێژوو.
یاسا یا له ژۆر به‌ره‌و ژێر و یان له ژێر به‌ره‌و ژۆر دێته داڕشتن . یه‌که‌میان ده‌سه‌لاتی پادشایی و دیکتاتوره‌کانه دووه‌میان ده‌سه‌لاتی خه‌لکه و دیموکراسی یه. یاسایه‌ک که خه‌لک خۆی داڕشتبێت به‌سه‌ر خۆیدا بۆ ڕێک وپێک کردنی ژیانی مرۆڤ و جومگی کۆمه‌لایه‌تی کۆمه‌لگا به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌بات وگوزه‌رانی خه‌لک به‌ره‌و باشتر ده‌بات و جوانی ژیانی تیادا به‌دی ده‌کرێن.
یاسا تا سه‌ربه‌خۆ نه‌بیت له ده‌سه‌لاته‌کانی تر واته پێرله‌مان و حکومه‌ت (ته‌شریعی و ته‌نفیزی) ناتوانی ناوی لێبنێیت یاسا.
دوای دانانی ده‌ستوور (یاسای) بنه‌ڕه‌تی له‌لایه‌ن یاساناسان و پسپۆڕانی زانست له چوارچیوه‌ی چه‌مکی کولتوری و ئابووری کۆمه‌لگا ئه‌رکی پارله‌مانه هه‌ماهه‌نگی ئه‌و یاسانه بکات له خزمه‌ت کۆمه‌لگا به گوێره‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌لک و پێداویسته‌کانی. پاڕله‌مانتاران نوێنه‌ر و وه‌ڵامده‌ری خه‌لکن بۆ ڕێکخستنی یاساکان و گواستنه‌وه‌ی یاسا بۆ ده‌سه‌لاتی حکومه‌ت وده‌سه‌لاتی دادوه‌ری بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به خه‌لک.
و به‌و شێوه‌یه یاسا شه‌رعیه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێت وده‌بێته خاڵی سه‌رچاوه وگه‌ڕانه‌وه (مه‌رجه‌عییت) له‌ناو هه‌رسێ ده‌زگای ده‌سه‌لات و له ناو خه‌لکدا شه‌رعیه‌تی ده‌بێت.
یاسا ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لک نه‌بێت یا به‌دڵی خه‌لک نه‌بێت ئه‌رکی پاڕله‌مانتارانه بی دره‌نگی وبێ په‌راوێزی له‌سه‌ری ڕاوه‌ستن و لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر کۆکه‌نه‌وه وڕۆنکردنه‌وه ی له‌سه‌ر بده‌ن تا خه‌لک بتوانێت له شێوه‌ی ڕیفراندۆم په‌سه‌ندی بکه‌ن یا په‌سه‌ندی نه‌که‌ن دوور له کاریگه‌ری هه‌ر ده‌سه‌لاتێک به‌سه‌ر بڕیاری خه‌لک. ئه‌وده‌مه ڕۆژنامه و میدیا ئازاده‌کان له‌گه‌ل ده‌نگی شه‌قام به‌رسڤی ڕۆنکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتن و له ڕیفراندۆمدا ڕۆلی ئه‌رێنی خۆیان ده‌بینن.
به‌داخه‌وه له ولاتانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و نه‌خاسمه له‌کوردستان یاسا بوه‌ته ووشه‌یه‌کی گاڵته‌ئامیز. نازانی کێ یاسا ده‌رده‌خات و کێ په‌یره‌وی ده‌کات و کی هه‌لیده‌سووڕێنێت. دوای هه‌شت ساڵ له‌ڕووخانی به‌عس کۆنه یاسایه‌کی پاشماوه‌ی به‌عس بۆمان ماوه‌ته‌وه که‌به‌شێکی زۆری به زمانی عاره‌بی نووسراوه و له‌هه‌رێمی کوردستانیش په‌یره‌وی لێ ده‌کرێت هه‌رچه‌نده هه‌ندێ هۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواکه‌وتنی زمانی کوردی له‌کۆمه‌لگای کوردی و به‌تایبه‌ت له بواری په‌یڤ و ترمینولۆژیدا. به‌شی هه‌ره زۆری ده‌سکاری نه‌کراوه له لایه‌ک. له‌لایه‌کی تر ده‌بینی شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن وداڕژاندنی یاساکان ئه‌گه‌ر له ڕژیمی پێشوو دواکه‌وتووتر نه‌بێت پێشکه‌وتووتر نه‌بووه. نموونه‌ش زۆرن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌کن.
1. ده‌سه‌لاته‌کان له‌یه‌کتر جیا نه‌کراوه‌ته‌وه و دادگا له‌ژێر کاریگه‌ری هێزه‌کانی تره و ئازادی نیه. یاسا ناتوانێت کاریگه‌ر بێت کاتێک ده‌سه‌لاته‌کان به‌و شێوه‌یه کوێله‌ی چه‌ند لایانێک و ده‌زگایه‌کی تایبه‌تی بن.
2. یاسا به‌سه‌ر هه‌ندێ که‌س ده‌سه‌پێنرێت وبۆ هه‌ندێکیش مه‌ره‌که‌بی سه‌رکاغه‌زه. هه‌ندێک کاری خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌که‌ن و یاسایه‌ک نیه پیان بڵێت له‌پشت چاوتان دووبرۆیه..
3. یاسا له‌ژێر کاریگه‌ری حیزبه‌کانن و میلله‌ت بێ ده‌سه‌لاته. یاسا یاسای حیزبه و کوێله‌ی ده‌زگای پاراستن وده‌زگای زانیارین.
4. ڕۆژنامه و میدیای ئازاد هه‌ر ڕۆژه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر دێته کردن وناتوانن نقه بکه‌ن له‌ترسی په‌لکێشانیان و دادگایی کردنیان.
5. قسه‌ی شه‌قامیش ئه‌وه هیچ ناخوات و به ده‌ستی ده‌ره‌کی و ئیرهاب تانه‌یان لێده‌درێت و له‌وانیه به‌دڕه‌نده‌ترین جۆری یاسا مامه‌له‌یان له‌گه‌ل بێته کردن و تاوانباریان بکه‌ن.
6. یاساکانی ده‌رده‌خرێن و ده‌گۆردرێن وپه‌سه‌ند ده‌کرێن بێ ڕه‌زامه‌ندی خه‌لکن و زۆر له‌و یاسایانه که‌س نازانێ سه‌رچاوه‌یان له‌کوێوه هاتووه و ئه‌یژن دیموکراسیمان هه‌یه.
نازانم ئه‌گه‌ر ولاتێک سیستمی یاساکه‌ی ئه‌وهابێت تۆبڵێیت دیموکراسیه‌که‌ی ده‌بێ چۆن بێت؟ که‌واته کۆی ئه‌مانه‌ی باسمان کرد به‌کورتی ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت شه‌رعیه‌تی ئه‌و یاسایه‌ی هه‌مانه له‌هه‌رێمی کوردستان مردووه به‌ر له‌وه‌ی له‌دایک بووبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست