سه‌رۆکی هه‌رێم له زمانی درۆوه بۆ درۆی جلوبه‌رگ
Friday, 30/09/2011, 12:00
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و هه‌واڵه‌یه که رۆژنامه‌ی (کوردستانی نوێ) بڵاوی کردۆته‌وه، که گوایه هاینه‌ر فیشه‌ری سه‌رۆک کۆماری نه‌مسا پێشواقزی له مه‌سعود بارزانی کردووه، ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌شی له‌گه‌ڵدایه ، هه‌مان هه‌واڵ سایتی په‌یامنێری پارتیش بڵاوی کردوۆته‌وه کلیکی ئه‌و لینکه بکه:
http://www.peyamner.com له‌و نووسینه‌دا چاک درۆکانی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاله‌بانی و میدیاکانی ده‌سه‌ڵاتی به درۆخستۆته‌وه. به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندی که سه‌رۆکی نه‌مسا چاوی به مه‌سعود نه‌که‌وتووه، ئاخر سه‌رۆکی نه‌مسا که‌ی ئه‌وه‌نده کاتی هه‌یه پێشوازیی و قسه له‌گه‌ڵ که‌سێکی نه‌خوێنه‌وردا بکات، که هیچ شتێک نییه له‌گه‌ڵیدا باس بکات، واته مه‌سعود وه‌ک بازرهگان و جاسوسێک و نه‌فامێکی سیاسیی و دیبلۆماسیی هه‌رچیی هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و نه‌مسا خستوویه‌ته به‌ر ده‌ستی هه‌موو وڵاتان، هیچی نه‌ماوه و رووت بۆته‌وه، له‌وه زیاتر پێویستیان به مه‌سعود نه‌ماوه، له‌گه‌ڵییدا دانیشتن بکه‌ن، ئه‌م سه‌رانی کورده هێده سووکن، کێ تاقه‌تی هه‌یه هه‌ر کاتێک هاتنه وڵاته‌که‌یان پێشوازییان لێ بکه‌ن؟
من له‌م نووسینه‌مدا قسه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌کان ده‌که‌م پێشه‌کی هه‌واڵه‌که‌ی سایتی کوردستان نوێ و سایتی په‌یامنێر بخوێننه‌وه:
**************** هه‌واڵه‌که*************
دوێنێ 29/9/2011، هاینز فیشه‌ر سه‌رۆكى نه‌مساو دۆستى دێرینى گه‌لى كورد له‌كۆشكى كۆمارى پێشوازیى له مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.له‌دیدارێكى دۆستانه‌دا ته‌ئكید له‌پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عیراق و نه‌مسا به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان و نه‌مسا به‌تایبه‌تى كرایه‌وه، هه‌روه‌هابیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد له‌باره‌ى مه‌سه‌له‌كانى ناوچه‌كه‌و مه‌سه‌له نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى به‌مدواییه له‌هه‌ندێ له‌ولاتانى ناوچه‌كه روویاندا، هه‌روه‌ك پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق و هه‌رێمى كوردستانیش تاوتوێكرا، سه‌رۆك بارزانى خۆشحاڵى خۆى به‌دیدارى دۆستى دێرینى گه‌لى كورد ده‌ربڕى و ته‌ئكیدى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه. ************
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست له وێنه‌که‌دا چاک سه‌رنج له جلوبه‌رگی هه‌ردوو که‌سایه‌تییه‌که بده، له‌و قاته‌ی که له به‌ریاندایه! مه‌سعود هه‌ر هی ئه‌و کراس و بۆیمباخه‌یه، که ساڵی پار چووه فه‌ڕه‌نسا، ته‌ماشای بکه‌ن، هه‌ر بۆیمباخه‌که‌ی پارێتی، له‌گه‌ڵ ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا به‌راوردی بکه. ته‌مه‌نی مه‌سعود پار و ئه‌مساڵی به باشی ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه له‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا مه‌سعود وه‌کو هه‌موو سه‌رۆکی هه‌رێم و وڵاتێک عاده‌ت و عورف وایه، ده‌بوو ژنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ببردایه، که‌چی ده‌بینن، ئه‌و ژنه جل‌و به‌رگ له‌به‌ر و ئاڵا‌و واڵایه‌ی، که به ماکیاجێکی زۆره‌وه بردووه، ده‌ڵێیت به په‌له ئه‌ویش له هۆڵی شایی و ژن هێنان هاتۆته ده‌رێ و فریای ئه‌وه نه‌که‌وتووه خۆی وا بڕازێنێته‌وه که شایسته‌ی بۆنه‌یه‌کی وابێت، ئه‌و ژنه وه‌کو پێیان وتووم، نوێنه‌ری حکومه‌ت و حیزبه‌که‌یه‌تی له ئیتالیا، ئه‌و وێنه‌یه زۆر شتی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی دیکه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌خوێنێته‌وه که لێره‌دا جوان نییه وباسی لێوه ناکه‌م. چاک ته‌ماشای بکه‌ن، به دوایدا منیش سه‌ڵه‌واتی لێده‌ده‌م، چونکه ئه‌م بابه‌ته له‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین:
مه‌سعود ساڵی پار
هاینز فیشه‌ر ئه‌مساڵ
فیشه‌ر و بارزانی له ساڵی پاردا،
بۆ ئه‌مساڵ له سایته‌که‌ی ئه‌مساڵیاندا ئاماژه‌ش به‌وه ناکات که مه‌سعود هاتووه بۆ لای، ئه‌مه‌یان هی پاره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست