بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


گه‌شتێک بۆ لێواری مه‌رگ ،بانگه‌واز!

Thursday, 24/06/2010, 12:00


بۆ سه‌رجه‌م میدیاکانی جیهان ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ رۆژنامه‌نووسانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ ،بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ته‌نگ مافی مرۆڤو ئێشو ئازاره‌کانی مه‌رۆڤه‌وه‌ن،بۆ سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌ مرۆییه‌کانی سه‌راسه‌ری جیهان ،خۆتان باش ده‌زانن که‌ گه‌لی کور‌د گه‌لێکی سته‌م لێکراوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییومرۆییه‌کان بێ به‌ش کراوه، ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه‌ له‌ هه‌ر کوێدا بوونتان هه‌یه‌و داکۆکی له‌ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن،ئه‌و یاسایه‌ په‌یره‌و بکه‌ن به‌رابه‌ر به‌ مافه‌کانی مرۆڤ به‌وه‌ی گیانی مرۆڤێکی زیندوو ئه‌و کاته‌ی بۆ که‌ناری مه‌رگ ده‌روات پاراستنی به‌ ئه‌رکی مرۆیی بزانن،ئه‌مرۆ هه‌موومان باش ده‌زانین که‌ له‌ ئێرانی ئاخونده‌کان به‌ پێش چاوه‌ی جیهانه‌وه‌ لاوانی کورد به‌ره‌و په‌تی سێداره‌و مه‌نگه‌نه‌کانی مه‌رگ ده‌برێو جه‌سته‌یان بێ گیان ده‌کرێت، باشتر وایه‌ ووڵاتانی به‌ ناو دیمۆکراسیش بناسین له‌ مامه‌ڵه‌کردنو چۆنیه‌تی باری ژیانی په‌نابه‌ران له‌ لایه‌ن ئه‌و وولاتانه‌وه‌ ئاگادار بین.
ئه‌مرۆ چیرۆکێکی تری تراجیدی سینارێوی بۆ دانراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و ووڵاته‌ی که‌ له‌ هه‌موو روویه‌کی مرۆییه‌وه‌ ناوبانگی هه‌یه‌و ژماره‌یک له‌ ئۆرگانه‌ جۆراو جۆره‌کانی جیهان تێیدا جێگیره‌و باس له‌ داکۆکی مافه‌کانی مرۆڤی تێ دا ده‌کرێت،ئه‌مرۆ له‌ ووڵاتی خاچو دژ به‌ ده‌نگی گوله‌ ، لاوێکی کورد به‌ ناوی " جه‌باری ئه‌حمه‌د وه‌ندی" له‌ لایه‌ن پۆلیسی سویسراوه‌ به‌ شێوازێکی چاوه‌روان نه‌کراو به‌ بێ هیچ ڕه‌چاو کردنێکی مافه‌کانی مرۆڤ ،به‌ به‌ندکراوی ره‌وانه‌ی زندانێک ده‌کرێت له‌ شارۆچکه‌ی واتویل سه‌ر به‌ کانتۆنی سه‌تگالن له‌وێشه‌وه‌ بۆ زیندانێکی تر به‌ ناوی زیندانی گۆساو،ناوبراو باری ده‌روونی زۆر خراپه‌ به‌رابه‌ر به‌و کرده‌وانه‌ی که‌ پۆلیس له‌ وولاتی سویسرادا به‌ بێ ره‌چاو کردنی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌نجامی داون،به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ له‌ چه‌ند کاتژمێری رابردوودا له‌ نزیکه‌وه‌ به‌ ده‌ستم گه‌یشتوون ناوبراو ده‌ستی به‌ مانگرتن کردووه‌ به‌رابه‌ر به‌و بریاره‌ی که‌ ده‌سڵاتی سویس بریاری دیپۆرتکردنیان داوه‌ بۆ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له‌ فرۆکه‌خانه‌ی جنێڤه‌وه‌ به‌ره‌وتاران به‌ ئاماده‌ کردنی گوزه‌رنامه‌یه‌کی کاتی که‌ له‌ لایه‌ن سه‌فاره‌تی ئێرانه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌ !!
جه‌باری ئه‌حمه‌د وه‌ندی له‌ دایکبوی 23ی10ی1984 ، ماوه‌ی 5 ساڵه‌ له‌ ووڵاتی سویسرایه‌و له‌ 12ی8ی2005 وه‌ وه‌ک داخوازی په‌نابه‌ر گیرساوه‌ته‌وه‌و ئه‌ندامی یه‌کێک له‌ پارته‌ ئۆپۆزیسێونه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌لاته‌و، تا ماوه‌ی 6 مانگی پێش کاری کردووه‌ به‌ به بێ ئه‌وه‌ی هیچ کرده‌وه‌یه‌کی خراپی ئه‌نجام دابێت،داواکارم هه‌رکه‌سه‌و له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ ده‌نگ ئه‌م لاوه‌ کورده‌وه‌ بێتو ده‌نگی ناره‌زایی به‌رزکاته‌وه‌ به‌رابه‌ر به‌و کاره‌ی که‌ ده‌سلاتی سویسرا رۆژی هه‌ینی په‌یره‌وی ده‌کات!!.
تکاتان لێ ده‌که‌م وه‌ک پارێزه‌رانی مافی مرۆڤو ده‌زگاکانی راگه‌یاندن داکۆکی له‌ گیانی ئه‌و لاوه‌ کورده‌ بکه‌ن تا نه‌بێته‌ خۆراکی ده‌زگا سیخوریه‌کانی کۆماری نا ئیسلامی ئاخوندی.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە