بۆ ئەوانەی چونە خزمەت بارزانی ، لەهێلێنا و لارش ئۆهلێ فێرە کەرامەت بن
Saturday, 13/04/2013, 12:00
دەبێ میتۆدی پێرۆزو خاترگرتن و یەکتر ناسین کۆتایی پێ بێ رەخنەی وشە بچێتە سەر هەر کەس و لایەنێ کە هەلە و تاوانی گرت ، بەمەش راستگۆیی رەخنە و هوشیاری تەواو رێچکەی خۆی دەگرێ ، نەوەک تێکەل بون بەهەستی سۆز و یان بواردان بەوەی دەیناسم و با لێم تورە نەبێ چاوکانم بنوقینم و گویکانم کەر بکەم بەرامبەر دۆست و هاوسۆزەسیاسی ئایدیەلۆجیەکانم ...
لەگەل ئەوەی بەبەردەوام کارم بۆکەیسی هەلەبجە و ئەنفال کردوە بەلام بەردەوام رەخنە و سەرنجیشم دەربریوە ، لەنمونە
١/کاتێ ئیمە سکالامان لەسەر تالەبانی تۆمارکرد ، دوو کەس زاتیان کرد بابەت دژمان بنوسن ، کەیەکێکیان لەبنەمالەی قوربانی و ئەمرۆ کادیرێکی دیاری گۆرانە ... هاوکات ئەوەی ئازاری دام ، لەبەرنامەیەکی رادیۆی نەوا ، کەوتمە بەرامبەر چالاکوانێکی دیاری بنەمالەی قوربانیەکان ، کەچی ئەو نیگەران بوو لەسکالا تۆمار کردن لەتالەبانی دەیوت دەبوایەلەگەل دکتۆر بەرهەم قسەمان بکردایە کەبەتالەبانی بلێ ئەمە خراپە .... منیش داکۆکیم لەوسکالایە دەکرد کەلەسالی ٢٠٠٧ دژ بەسەرۆک کۆماری عیراق و سکرتێری یەکیتی دژ بەداکۆکی لەسولتان هاشم دەیکرد ، تۆمارمان کردبوو !!
٢/ لەهەمان سکالا کۆمیتەی کوردستانی ئەوکاتی چاک ٦ کەس بوون کە٣یانیان ، کەسایەتی دیاری بنەمالەی قوربانیان بوون . ئەوان لەم لینکەی خوارەوە لەسکالاکە خۆیان لێ بێ بەری کرد !؟ لەکاتێکدا پێشوتر تکام لەیەکێکیان کرد کە هەرچی رویدا بلین هاورییای ئەورپان بەلام مەیخەنە سەر مالپەرەکان !!
http://www.dengekan.com/doc/2007/12/chak_rwnkrdnawa4.pdf ٣/هاوڕییەکی خۆشەویستم ئەوەندە باسی گەورە جەلادی ئەنفال ، فەتا ح بەگی جافی بۆ کردبووم ، کە ٧٠ کەسی ئەنفالکراوە ، وەزۆرجاردەیوت لەخەو رادەپەرم وادەزانم والەدەرگا دەدەن ئەوە زۆر ئازاری منی دەدا ، کەچی کە ئەو دۆسیەم لەبەرامبەر مەلا بەختیار لەسەر فەتاح بەگ لەشاری ستۆکهۆلم جولاند ، یەکێتیە هەرزەکار و شەقاوەکان ویستیان ئازارم بدەن ، کەدەبوایە بەپەلە چاک بەیانامەی دەربکردایە ، چونکە جگە لەوەی بەرپرسی راگەیاندنیان بوم ، هاوکات دۆسیەکە دۆسیە ی هاتو هاواری چەندین سالەی چاک بوو . کەچی ئەو هاورێیە تا ١٧یەمین رۆژ رێگر بوو لەو چەند وشەیە کەبڵی ئیدانە ی یەکێتی دەکەم ، چونکە بەپێی لێکدانەوەی ئەو ، ئەوە دەچێتە خزمەتی بزوتنەوەی گۆرانەوە ..دەبێ ئێمە خۆمان بپاریزین !؟
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=729bb344 ٤/ بابەراشکاوانەش ، باس بکەین هەموو ئەوانەی شەری جاش و ئەو بەرپرسانە دەکەن کەدالدەیان دەدەن وبەناوی خۆیان و ناوی جاشەکان دەبەن و سەنگەریان لەدادگاکان لێ دەگرن و گرتوە یان بەناوی خۆیان مەلەفەکانیان بلاو دەکەنەوە ، چەند کەسیکن ، کە هیجیان کەسیان لێ ئەنفال نەکراوە !؟ لەکاتێکدا بەسەدان بەناو ڕٶشنبیری گەرمیان و هەلەبجە ، لەو ئەورپایە بونیان هەیە ، کە هەزاران خزم و کەس وکاریان بەدەستیان لەناو چوە .بەلام لەژیانیان نەمزانیوە لەیەک دۆسیە لەگەلمان بن هەموو کات لەدورەوە سەیری مەسەلەکانیان کردوە !؟ هەرچەندە لەو کەمپینەی خوارەوە هەستم پێکرد ئەو ا دەنگ و نارەزایەتیەکانی ناو نیشتمانیان نمونەی خەلکی بویرن کێشەکە نەبونی رێکخراو کەسایەتیەکانە . بەلام ئەوانەی خۆیان پێ رەمزی ئەو دۆسیەیە لەنیشتمانیشدا ، کەسانی لەرزۆک و هەلپەرستن .
http://www.awene.com/article/2013/04/12/20921 بۆیە بەراشکاوی بەو دەنگ و رێکخراوانە دەلیم کەلە ١٢ی ئەم مانگە سەردانی بارزانیتان کرد کەبارزانی تەنیا بۆ میدیاکان بەکار هێنان کەئەو هاوسۆزە لەگەل نزیکبونەوە لەسالیادی ئەنفالدا هاوسۆزە لەگەلتان . بۆیە ئایا دوای ٢٢ سال کاتی ئەوە نەهاتوە بایکۆتی سەردانی ئەو بەرپرسانەی دەسەلاتە بکەن ؟ چونکە مەگەر بارزانی و بەرپرسەکانی تر ئەمە یەکەم و کۆتایی درۆکانیان بێ بەرامبەرتان بۆچ چ قسەی بریقەدار ماوە، بۆتانی نەکەن ؟ ئێوە لەئێمە زیاتر دەبینن و هەست بەئازارەکە دەکەن ، کە چۆن بەپاساوی جیا جیا ، هەموو ئەوانەی بەکۆمەل خۆشەویستانی ئیوەیان لەمالەوە دەرهێنا و ئەنفالیان کردن ئیستا بەرپرسی بالای ئەم ولاتەن ؟ کێ یە رێگریان لێ دەکات لە بەرەو دادگا ناردنیان ! . مەگەر هەر بارزانی و تالەبانی و کۆسرەت رەسول و نیچیرڤان بارزانی... نیە کەزۆر جار شەرە لەسەر دیدارەکانیان !؟ مەگەر هەر پارتی و یەکێتی نیە بۆ روفاتی مەلا مستەفای بارزانی و ئیبراهیم ئەحمەدیان بەچ خەرجی و شاهانەیەکیان هێنایەوە ، کەچی لەبەر خەرج نەکردنی بڕی پارە بەئاستی تەنیا ئەم دوو کەسایەتیە ، بەدەیان هەزار لەروفاتی بنەمالەکانی ئیوە لەعەرەعەر ناهێنەوە ؟ ٢٢سال واتا ٥ خول و نیوی دەسەلات ، ئەمە حوکمی پارتی و یەکێتیە بەرامبەر دۆزەخ ژیانی بنەمالە زیندوو شەهیدەکانتان نواندیان ، ئایا کاتی ئەوە دانەهاتوە نەبێتە شەر لەسەر دیداری بەرپرسان و بایکۆتی هەموو دیدارێکیان بکەن !؟
http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=307868 بۆیە لیرەدا دوو نمونەتان بۆ باس دەکەم بەهیوام ئەزمونی لیوەربگرن
لارش ئۆهلی سەرۆکی پارتی جەپی سوید لەیەکەم کاتژمیری یەکەمی تەواوبونی هەلبژاردنی لەسالی ٢٠١٠ کەنالیکی تیڤی
داوای لێ کرد دیدارێک لەگەل سەرۆکی راسترەوەکان بکات ، یەکسەر لەبەرجاوی ملیۆنان سویدی وتی ، کە ئامادەنیە دانیشتی لەگەلد ساز بکات . تەنیا ش لەسەر ئەوەی راستیستەکان ، داوا دەکەن پەناهەندە بەتایبەتی موسلمانەکان چیتر لەسوید وەرنەگیرێ ....
هاوکات ژنە تێکۆشەری بواری جینوساید و دۆستی کورد (هێلیا سڤینسۆن) کە لە سالی ٩٢وە ئەم ژنە تێکۆشەرە ٦٠ منالی بێ دایک و باوکی بە جێماوی ئەنفال بەخیو دەکات . لە٢١یەمین سالیادی ئەنفالدا ، داوامان لێکرد کە بیتە سالیادەکە تا ڕیز لەو هەلوێستە مرۆڤ دۆستیەی بگرین،داوای کرد ناوی کەسایەتیەکانی تری پێ بلیین ، کاتێ گوێبستی ناوی یەکی بوو ، وتی ئامادەنیم لەتەنیست ئەو.. دابنێشم کەزۆر دژی ئیسرائیلە
بۆیە میللەت و کادیری زیندوو دەبێ لەیادی نەچی کێ ئەنفالی کردو کێش دالدەو دەیان پارێزێ ئەوەی ئەمرۆ لەچەمچەمال کرا بەهیوام سەرەتا ی کۆتایی هاتنی ئەو بەرپرسانە بێ ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست