کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرە كووڕانى گردەكە بەگژ دێوەزمەى ئازاد جووندیانیدا چوونەتەوە !!

Tuesday, 29/09/2009, 12:00


لەو ڕۆژەوەى خەبات لەلووتكەى گردى پیرۆزەوە داى لە چەخماخەو هەڵسووڕاو هەوادارانى ئەوێندەر ێ دەستیان پێكرد لەیەكەم چركەساتەوە دڕیان بەشەوەزەنگى تاریكیى بنەماڵەپەرستى و خۆپەرستى و تەكەتوول پەرستى ئازاد جووندیانى و پیاوەكانى دا ، ئێستا ئازاد و دەزگاكەیى و پیاوەكانى نازانن چۆن چۆنى مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە خووڵقاوەدا بكەن كەلەئاكامى سیاسەتى تاك ڕەویى و تەكەتوولبازى ئازادى علووجدا درووست بووە ، لەناو دەزگاى ڕاگەیاندندا سەرلێشێواو لانە لێتێكچوو خۆیانن خواخواى كوونە دەرزیەكیانە بۆ ئەوەى زانیارى لەسەر گردەكەو كادر و كارمەندانى دەنگى گۆڕان و KNN و ڕۆژنامەى ڕۆژنامە كۆبكەنەوەو بیكەنە مانشێتى سایتى چەواشەى puk media و ڕادیۆ قرخنەكەى بەناو گەلى كووردستان و سەتەلایتە شڕەكەى جەمالى نەهزەى بێ مەبدەئو بێ توانا
خوێنەرانى بەڕێز وەرن بەچاوى خۆتان ڕاپۆرتە كرچ و كاڵەكانیان ببین و بزانن چۆن ڕاپۆرت و هەواڵەكانیان زانیارى هەڵەو درۆو چەواشەكاریى تێدایە ئەگەر كەسێك شارەزاى هەڵسووڕاوانى گردەكەبێت تەنها پێكەنینى پێ ى دێت فەرموون كلیكى ئەم لینكانە بكەن یەكەمیان ڕاپۆرتێكە لەسایتى دەنگى گەلى كووردستاندا بڵاوبۆتەوە خۆتان حەكەم بن لەسەر ناوەرۆكەكەى دووهەمیشیان هەواڵێكە لەسەر ئازاد جالاك لەسایتى چاودێرو PUK midea دا بڵاوبۆتەوە كەساڵانێكى زۆر بەڕێوەبەرى ڕادیۆى مەركەزى یەكێتى بوو
http://www.dgkradio.com/NewsDetailN.aspx?id=7830&LinkID=113
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=14137

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە