کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى بۆچى ئەوەندە بۆ ئوتێل سۆما بە پەرۆشە ؟

Saturday, 17/07/2010, 12:00




بێ حكومەتى , بێ ئیدارەیى , بێ پلان و بێ بەرنامەیى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەى كاول كردوە , ئەمەیە بێ پلانى , هەر بیناى بەرزە و لە كەمترین ماوەدا ئەچێ بە ئاسماندا , بەڵام ئەم بینایانە لەبەر ئەوەى بە پارەى دزراوى ئەم میللەتە دروست ئەكرێت كەس گوێ نادات بە هیچ , ئەگەر لێكۆڵینەوەیەكى وورد بكەین بۆ ئەو هەموو تەلارە بەرزەى لە شارەكانى كوردستاندا وەكو قارچك هەڵتۆقیون ,باش تێ دەگەین , ئەم حكومەتە تەنها دیكۆرى بەلاوە مەبەستە و هیچى تر , ئەگینا لە سەر ستاندار ى جیهانى دروست نەكراون وئەو كۆمپانیایانەشى ئەو تەلارانەیان دروست كردوە ,هیچ نەبوون ,لە شارى سلێمانى شەوى هەینى كاتژمێر ,1040ى شەو ئوتێل سۆما لە شەقامى سالم گڕى تێ بەربوو ,چۆن كەس نازانێ , بەچى ئەم بینایە بەرز كرایەوە ,ئاولاش سەلماندى كە ئەم حكومەتە هیچ نیە , بەڵام ئەوەى سەلماند لێرە حكومەت نیە , ئەگەر حكومەت هەبوایە و سەرپەرشتى دروست كردنى ئەو هەموو تەلارەى بكردایە نزیكى (70) كەس نەدەبونە قوربانى بێ سەرو بەرى ئەم حكومەتە , مەبەستى من لێرەدا كە پێویستە لە سەرى بوەستین ئەوەیە یەكێتى بۆ ئەوەندە بۆ سوتاندنى ئەو ئوتێلە بە پەرۆش بوو ؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە كە دەبێت بكرێت , كارەسات هەبوە زۆر لەوە زیاتر خەڵكى تیا چو ئەمان بەلایانەوە كێشە نەبوە ,ئەى چى واى كرد بۆ ئوتێل سۆما ئاوا بە پەرۆش بن , سەرۆكى بەناو حكومەت خێرا بگاتە سلێمانى , مەكتەبى سیاسى بروسكەى بەپەلە بنێرێ , كەناڵى گەلى كوردستان خەتى ڕەش بدات لە شاشەكەى , بەشێكى زۆرەى هەواڵەكان بۆ ئەو كارەساتە تەرخان بكرێ ,ئەمەیە پرسیار ,چەندین مانگە بە ئێران و توركیا تۆپ بارانى سنورو گوندەكانى كوردستان دەكرێت بەڵام نەمان بینى نە یەكێتى , نە حكومەت و نە پەرلەمان وەكو ئەم كارەساتە وەڕس بوبن , بە دەیان كەس بونە قوربانى ,بە دەیان ماڵ كاول بون , ڕەزو باخێكى زۆرى جوتیاران سوتا , حكومەت بە خەیاڵیشیدا نەدەهات , تەنها لەبەر ئەوەى ئەم دەسەڵاتە كوردیە میللەتەكەى خۆى بەلاوە گرنگ نیە و قەدریان نازانێَ , ئەگەر ئوتێل سۆماش خەڵكى ووڵاتانى دەرەوەى تیا نەبوایە نەیەكێتى و نە حكومەت و نەپەرلەمانەكەمان گوێیان نەدەدایە و نە باسیشیان دەكرد , ئەوەى یەكێتى پەرێشان كردوە تەنها ئەو بیانیانە بوو كەلەناو بیناكەدا بوون بە قوربانى بێ بەرنامەیى ئەم دەسەڵاتە كوردیەى گروپێك لە دزو فایلدارو گەندەڵ دەیبەن بەڕێوە , یەكێتى و حكومەت و بەتایبەت یەكێتى كە ئەوەندە پەرۆشن باش ئەزانن ئەوە بێ بەرنامەیى ئەوانە ئەو كارە ڕووى داوە , كەى ڕەوایە هەموو ئەو بینا بەرزانە هیچ مواسەفاتێكى تیا نەبێت , نە ئەو كەل و پەلانەى تایبەتن بە ئاگر كوژاندنەوە , نە بومەلەرزە , نەكارە ساتە سروشتیەكانى تر , خەڵكى شانزە ووڵاتى بیانى تیایە بۆیە یەكێتى وا بەپەرۆشە نەك لەبەر خاترى ئەو چەند كوردەى كە تیاى بوو , لە ڕێگاى عەربەت یان دوكان دەیان كارەساتى لەوە ناخۆشتر , خوێناوى تر ڕوویان دا یەكێتى هەر بە خەیاڵیشیدا نەهات , شەڕى ناوخۆ كەم ڕۆژ هەبوو تەرمى دەیان كەس نەكرێتە وەبە مزگەوتەكانى شار دا كەچى هەر باسیش نەدەكرا , سەدان كەس كە تا ئێستا بێ سەرو شوێنن كەس باسى ناكات , بەڵام ئەو پەرۆشیەى بۆ ئوتێل سۆما هەیانە تا ئێستا وێنەى نەبوە , ئەمریكى و بەریتانى و ئەڵمانى تیایە , بۆیە ئاوا بە پەرۆشن , بیرمە پاسێك لە ڕێگاى دەربەندیخان دەعمى كرد 21ى نەفەرى تیا مرد تەنها یەك جار باس كرا , بەڵام ئەمە دوو ڕۆژە بڕینەوەى نیە ,كەناڵەكانیان تازیە بار كردوە ,گۆرانى خۆشمان بۆ لێ نادەن , ئەمە لە ترسى ئەوەیە لیژنەیەك بێت و لەو كارەساتە بكۆڵێتەوە و بەم دەسەڵاتە گەندەڵ و دزە بڵێ ئەوە ئیشە جوانەكانتانە , چۆن دەبێت بینایەكى وا گەورە كەل و پەلى ئاگر كوژاندنەوەى تیا نەبێت , پەرۆشى یەكێتى لە ترسى خۆیانە , نەك لە بەر خاترى مرۆڤەكان , لە ترسى ئەو بیانیانەیە نەك لە بەر كوردەكان , هەزاران جوتیارى داماو ئاوارە بون و ماڵ كاول بون ولە ژێر خێمەدا ماڵ و مناڵیان ئەژین حكومەت و یەكێتیەكە گوێش ناداتێ , بەڵام بۆ شانزە كەس كە خەڵكى ئەم ووڵاتە نین ئەگرین , پرسە دائەنێن , خۆیان ڕەش پۆش ئەكەن , لیژنە ى لێكۆڵینەوە دروست ئەكەن , ئەوە لە هەر ووڵاتێكى تر بوایە ئەو كاربەدەستەى ڕێگاى داوە بە هەڵتۆقینى ئەم هەموو بینا بەرزە بێ مواسەفاتە زیندانى ئەكرا یان ئەگەر حەیاى هەبوایە دەستى لەكار دەكێشایەوە , لێرە شتى وانیە ,ئەوە بزانن پەرۆشى یەكێتى لە ترسایە نەك خەمخۆرى بۆ مرۆڤ ,بۆ ئەو كەسانەیە كە كورد نین نەك بۆ ئەو كوردانەى كە سوتاون .
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە