خوێنی شه‌هیدانی ڕووداوی 21/8 بناری قه‌ندیل له‌گه‌رده‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه!.
Sunday, 28/08/2011, 12:00
جارێکی‌تر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دهستشاراوهیه وا خه‌ریکه گورزێکی کوشه‌نده له‌کورد بداته‌وه !.
ده‌سه‌ڵاتی ئیماره‌تی بازرگانی هه‌رێم کهلهپای دوو بنهماڵهدامهزراوه بهتوتکهئۆپۆزیسیۆنهکانیشهوه ئهمڕۆکهخهریکن پیلانێکی ژه‌هراوی بۆ کورد داڕێژن . بۆیهئێژم بهئۆپۆزیسیۆنهوهش چونکه ئه‌و هه‌ر سێ پارته به‌ناو "ئۆپۆزیسیۆن" یا چاک ئاگادارن لهپێلانهکهیاخو ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت بازرگانی ێک به‌و مژارهبکهن بۆ چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی حیزبی له‌ناو جه‌ماوه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌و مسۆگه‌ر کردنی نانه بڕاوه‌که‌یان له‌لای ده‌سه‌ڵاتی دوو بنهماڵهشێخهکانهوه .
ده‌سه‌ڵاتی مافیایی بازرگانی هه‌رێم وه‌ک ده‌ستێکی شاراوهلهکورد ههمیشهبههاوکاری دوژمن له‌دژی کورد کاریان کردووه و نه‌خشه‌و پێلان داده‌ڕیژن. ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر له‌که‌م ئاگایی وه له1991 ده‌ستمان سووتا به‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و دوو بنهماڵهیهبۆ ناو گۆڕه‌پانی سیاسی و کردمان به‌پێشره‌وی کورد ههیکهخوابیان گرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و دهسهڵاتهدوای بیست ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی و په‌نجا ساڵ ئاشنایمان له‌گه‌ڵیاندا بهڕابردوویهکی پڕ له‌خیانه‌ت و کورد کوژی جارێکی تر کورد بخاپێنن و ده‌ستمان بسووتێنن خوا بمان گرێ.
کورد گه‌لێک هه‌ڵی گونجاوی ده‌ست ده‌که‌وێت به‌ڵام زوو له‌ده‌ستی ده‌دات یاباشترهبڵین له‌خه‌مساردی یهوهدهیخاتهناو ده‌ستی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه ده‌ست شارهوهیهو وا ده‌زانی که‌سێک لهوانهچاکتر نادۆزێته‌وه بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و میلله‌ته. ئهوانهبهئاشکرا بانگ ده‌ده‌ن و ئیژن با کورد ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆیی بێت ، و به‌کرده‌وه‌ش ئهوانهئهوهبیست ساڵهلهبهر دزین و تاڵان کردن ناتوان کێشه‌ی کارهباێک چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌و بودجهزهبهلاحهی هه‌رێم هه‌یه‌تی به‌تایبه‌ت له‌هاتنی برێمه‌ر بۆ ئیراق تاوه‌کو ئێستا یاخو ناتوانێت کێشه‌ی دانیشتوانی شارێک وه‌ک که‌رکوک یا موسڵ یا که‌لار چاره‌سه‌ر بکات ، ئێمه‌ی کوردیش هه‌ر وازیان لێناهێنین و باده‌ده‌ینه‌وه لای وان و گوێ لێیان ده‌گرین.
ڕووداوه‌کانی 17 شوبات بووهخاڵی وه‌رچه‌رخان که‌نه‌ته‌نیا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن به‌رپرسیارن لێی به‌لکو ئه‌رکی مرۆڤی کوردهڕووداوهکانی دوای ئه‌و ڕۆژه تا ئێستا بهچاوێلکهی زه‌ڕه‌بینه‌وه ته‌ماشابکات وهه‌ر جۆڵانهوهێکی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و ئۆپۆزیسیۆن به‌ووردی و به‌گومان سه‌یر بکات. وهڕوودای فرۆکه جه‌نگی کانی تورکیا ڕۆژی 21/8 که‌ئافره‌ت و منداڵی کوردی سوتاند و جه‌رگی هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدانی سوتاند ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم نه‌ته‌نیا بهرپرسهلێی به‌لکو تاوانباری یهکهمهچونکه نهخشهێکه بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌نجام درا.
ده‌سه‌ڵاتی خۆمالی ڕاستهدهسهڵاتێکی چه‌ته‌یی دوو بنه‌ماڵه‌یه وپێگه‌ی باوه‌ڕیان له‌ناو جه‌ماوه‌ر ڕوخاوهبهڵام ده‌بێ له‌هه‌مان کاتدا سهنجشمان هه‌بێت بۆ قسه و کرده‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیش تا چه‌ند ئه‌وانه ڕاستگۆن له‌گه‌ل ئه‌و میلله‌ته.
ئه‌و قه‌یرانه‌سیاسی یه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینی 17 شوبات هاتنه‌ناو گۆڕه‌پان ئه‌زموونێکی بهنرخهبۆ شه‌ن وکه‌و کردنی هه‌موو ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی ئه‌مڕۆکه به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. بابزانین ئهوانهبۆچی ئوپۆزیسیۆنن و تا چه‌ند ئۆپۆزیسیۆنن. ئایا که‌سێک ماوه بڕوا بکات که‌ده‌سه‌ڵات چاکسازی له‌خۆی ده‌کات که بیرۆکه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بنیات نراوه؟. لابردنی گه‌نده‌ڵی واتهلابردنی ده‌سه‌ڵات خۆی ئهوهکورت کرمانجی یه . جا دانیشتن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵ و دز و تاڵانکه‌ر چ ماناێک له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌گه‌ر شه‌راکه‌تی نه‌بێت؟.
هێڕشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و تورکیا به‌ڵگه‌ی ئاشکران کهدهستکردهی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌و له‌سه‌ر داخوازی ئه‌و دهسهڵاتهئهو هێڕشانهکهوتۆنهته گه‌ڕو کوردستان ویران ده‌کرێت به‌ئاگاداری ئه‌مریکایی . ئه‌و کاره قیزه‌وه‌نه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان به‌فرت و فێڵ به‌هێز بکه‌ن له‌ناو خه‌ڵکی ساوێلکه‌و خۆش باوه‌ڕ. ئه‌و دهسهڵاتهباشترین چه‌ته‌ی پاراستنی لوولهنهوتهکانن بۆ ئه‌مریکا و باشترین بازرگانی نهتهوهفرۆشن بۆ تورکیا و ئیران کهوابۆ ته‌نیا ناڕه‌زایی خه‌ڵکی یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌ریشان کردووه. وه‌بۆ ده‌ربازبوون و چاره‌سه‌ری له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه پێویستیان بهنهخشهێکی ئه‌وتۆیه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێک دابنێت بۆ شه‌قام و خۆپیشانده‌ران. له‌و نه‌خشه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵات بتوانێت به‌رداوام بێت له‌تاڵان کردن و بازرگانی کردن به‌ماڵ و نامووسی کورد به‌بیانووی ئه‌وه‌ی کورد وا بیر بکاته‌وه که کورد ئالترناتیڤی باشتر له‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه‌و مه‌ترسی ده‌ره‌کی ئێران و تورکیایهلهسهر کورد بکرێت به‌بیانوی ئاشبوونهوی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن. له‌ڕاستیدا مه‌ترسی هه‌ره‌گه‌وره له‌سه‌ر نه‌ته‌و ونیشتمان ده‌سڵاتی هه‌رێم خۆیهتیبهر له‌ئیران و تورکیا. چونکهبێ هاوکاری ئه‌و دهسهڵاتهمهحاڵهتورکیا یا ئیران له‌و هه‌ڵ و مه‌رجه‌دا کهڕۆژههڵاتی ناوه‌ڕاست تێده‌په‌ڕی بتوانن خۆیان تۆخۆی ئه‌و ریسکهبکهن .
لایه‌نێکی تری ئه‌و پیلانهئهوهیهکهدهسهڵات ده‌یه‌وێت به‌م کاره‌خۆی شرین بکاتهوهلهبهر چاوی خه‌ڵک به‌ڵکو جارێکی تر دهبنهکهڵهگا له‌پرۆسه‌ی گۆڕینی دیکتاتۆره‌کان و دۆزی ڕه‌وای کورد بێتهخهساندن ودیسان بهههڵپهسراوی بمێنێته‌وه.
پێنووسی ڕۆشه‌نبیری کوردی ئا له‌و ده‌مه کاریگه‌ری ده‌رده‌که‌وێت که‌ئه‌و نه‌خشه‌و پێلانهدژ به‌دۆزی نهتهواتیمان دێتهداڕژتن بێنێته‌زمان و وڕۆژاندن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر 1976 و 1991 ڕوونه‌داته‌وه و ئه‌و دوو بنهماڵهکوردفرۆشانهدهست به‌سه‌ر ئه‌و میللهتهبهسهزمانهدانهگرنهوهو به‌ره‌و چاره‌نووسی هه‌ڵدێرو نادیارمان نه‌به‌ن. له1991 کورد ئه‌گه‌ر بێ حیزب ته‌نیا له‌ژیر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان مابایهوهئێستاکهسهرخۆبوونی هه‌بوو. کورد ئه‌گه‌ر له‌ئێستاوه خۆی ئاماده‌بکات بۆ خۆ به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانی دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی حیزبی وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ به‌ده‌زگا کردنی جڤات ئه‌وه‌خۆی ههنگاوێکی گه‌وره‌یه‌بۆ دامه‌زراندنی وولاتێکی سه‌ربه‌خۆ که‌مافی هاوولاتیان تیا پارێزراو بێت و یاسای گه‌ل به‌ڕێوه‌ببات و یه‌کگرتنه‌وه‌ی گه‌ل و نیشتمان له‌هه‌موو بهشهداگیرکراوهکان و دابڕاوه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات.
ڕووداوه‌کان دووبارهنابنهوهبهڵام ده‌رفه‌ته‌کان دووبارهدهرهخسین . کورد له‌به‌ر ئاماده نه‌بوونێکی باش هه‌رده‌م کهوتۆتهداوی سه‌رکرده‌کانی.
ئه‌و گۆڕینکاری یانه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست ده‌کرێن ده‌رفه‌تی زێڕینن بۆ کورد که‌ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی به‌خۆ بوون و خۆ ئاماده کردنێکی تۆکمه بۆ خۆ به‌ڕێوه بردن له‌ئاستی هه‌ره نزمه‌وه ده‌ست پێ بکات و به‌چاوی گۆمانهوهسهیری فه‌رمانبه‌ر و سه‌رکرده‌کان و ڕووداوه‌کان بکات ئه‌وه ته‌نیا زامن و گه‌رانتی یه بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و بهرقهرای یاسا له کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست