کوردستان چ سەرکردەیەک وسەرۆکێکی لە کۆنگرەی نەتەوەیی دەوێ !
Tuesday, 03/09/2013, 12:00
1286 بینراوە
لە قۆناغی ئێستای کوردستان و دوارۆژیکی نزیک پێویستمان بە سەرکردەکی تەنها کوردوستانی هەیە ، سەرکردەک کە ئامادەبی لە پێناوی ئازادی کوردستان لە پێش هەموو شتێک سەری خۆی دابنێ ، دروشمی بەرزی پیرۆزی کوردستان یان نەمان بی ، ئەو دروشمەی شۆرشی ئەیلول لە1961 بە دەستێکی لەرزۆک بەرزیکردەوە ، ئەورۆ سەرکردەیەکمان دەوێ دەبی بزانی جەنگەکی پیرۆزمان لە پێشە و سەرکردەی پەنجا ملیۆن کۆیلە دەکا .
داگیرکەرانی کوردستان ئەگەر پێشتر تەنها ویستویانە کوردستان داگیرکەن ، ئێستا بۆنی نەفت و گاز شێتی کردونە ، ئەگەر پێیانبکرێ پاکتاوسازی دەکەن هەر وەک ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان تیرۆریستەکانی ئیسلام هەولئەدەن ، سەر ومال و شەرەف کوشتن وبرین بەکۆیلەکردن ، هەموو شتێکی کوردی کردیتە ئامانجی خۆی و خوایەکەیان رێگایداوە پێیان ، ئەگەر ئیسلامی یەکەم جار تەنها سەرانەی لە مال و ئافرەت دەویست ، ئیسلامی ئەوجارەی نەمانی کوردی دەوێ ! خەیالیان پوچە ئەو کوردانەی کە بەتەمان داگیرکەرانی کوردستان رازی بن کۆیلەی هەزار و چارسەدسالی بچیتە رێزی ئەوان ! لۆ ئەو بابەتە کوردانە باشتر ئەوەیە وازلە داگیرکردنی سامانی میللەت بینن ، رێگای راست و دروست بگرن ، هەتا زووە ، واز لە لاساکردنەوەی دووژمن بینن ، چیدیکە نانی خوسا نەدەن بەو کوردانەی کە لە ژێر دەستیانن ، فێریانبکەن نانی ئازادی بخۆن .
تاکە رێگا لۆ ئازادکرنی کوردستان لەهەموو داگیرکەران ئی خۆمان پێش داگیرکەرانی بێگانە ئەوەیە ، پێش هەموو شتێک ئەو خەلکە فێربکرێ کو کۆنترۆلی کاربەدەستان دەکا ، نانی خوسا نەخوا بەهیچ جۆرێک لەمافی خۆی خۆش نەبی ، باورنەکا بە پەندو بالورەی سەرکردە و دەسلاتداران(داگیرکەری خۆمانە) ، بە داگیرکەری بێگانە بیترسێنن و رازی بی بە داگیرکەری خۆمانە.
دەبی هەلبژاردنی کاربەدەستان تا دەگاتە سەرۆک لەسەر بنەمای پەسندکردنی پرۆگرام بی ، واتە ئەو کەسەی کە بەرپرسیاری شارۆچکەک ،شارێک ...هتد ی پێدەسپێردرێت ،دەبی پرۆگرامێکی نوسراوەی هەبی لۆ بەرێوەبردن و چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەو شارۆچکە، شار...هتد .
بە واتەیەکی تر ، ئەو خەلکە کەسەکە هەلنابژێری ، پرۆگرامەکەی هەلدەبژێری ! رۆژانە لەلایەن ئەو خەلکە جیبەجێ کردنی پرۆگرامەکە کۆنترۆل دەکرێ ، لە هەمان کاتدا ئەو خەلکە بە هەموو هێز و توانایان دەبی یارمەتی دەر و هاندەری بەرپرسیاری پرۆگرامەکە بن . واتە ئەو خەلکە دەبی رۆژبەرۆژ ، کاتژمێر لەدوای کاتژمێر ، چرکە بە چرکە ، لە کاتی نوستنیشیا لە مافی خۆی دەپێچیتەوە ، نەک بەتەمای لێپرسرا و سەرکردە بی شتێکی لۆ بکا! واتە:
سەرۆکێکمان پێدەوێ
لە پێناوی کوردوستان
سەری خۆی دانابێ
بەبێ کۆشک و تەلار بێ
بێ تاج و پارە و پول بێ
بێتە مەیدان بنەڕێنێ
بلێ کوردوستان یەکە
هەرچەندە دوژمن زۆر بێ
هەتا یەک کورد مابێ
کوردوستان داگیر ناکرێ
دروشمی بەرزی ئەبێ
کوردوستان یان نەمان بێ
سەرۆکێکمان دەوێ ، کە پرۆگرامێکی بەو شێوەیە هەبی :
رەشنوسی پرۆگرام:
1 - به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردوستان ، بۆدانانی ستراتیج و پلان لۆ ئازادکردنی کوردوستان .
2 دابینکردنی له سه‌تا سه‌تی هه‌موو پێویستیه‌کانی هێزی چه‌کداری کوردستان و هێزی پێسمه‌رگه‌ی کوردوستان . جاردانی دەولەتی کوردستانی یەکگرتو .
هه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ی کوردوستان واته هه‌بوونی کوردوستان ، بێ هه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ی کوردوستان واته نه‌مانی کورد و کوردوستان
ناوی پێشمه‌رگه‌ی کوردوستان ئارامی و دڵنیایی ئه‌خاته هۆش ودڵی کوردوستانیان ، ترس و نه‌وێری ئه‌خاته دڵ و هۆشی دوژمنانی کوردوستان ، پێشمەرگەی کوردستان بەم گوێرە سوێند ئەدرێ:
کوردستان یان نەمان:
من که پێشمه‌رگه‌ی کوردوستانی یه‌کگرتوم
به ئاوێستهی پیرۆز و زه‌رده‌شته سوێندم
به ئه‌حمه‌دی خانێ و مهم و زین بێ سوێندم
به به‌درخان و شێخی شه‌مزین بێ سوێندم
به شێخی سۆران و پێشه‌وا بێ سوێندم
به گۆڕی ئه‌نفال کراوه‌کان بێ سوێندم
به گۆڕستانی کیمیاباران بێ سوێندم
به گۆڕی شه‌هیدانی کوردان بێ سوێندم
به دایکی جه‌رگ بڕاوی کوردان بێ سوێندم
به‌و پهریانهی کوردوستانم به‌لێن ئه‌ده‌م
که له بازاری عه‌کاز فرۆشران گفتم
تا له دوژمن ئازاد نه که‌م کوردوستانم
ناسره‌وێم بێ وچانم به‌خت ئه‌که‌م گیانم
ئه‌گه‌ر سرهوام ده با له‌ت له‌ت که‌ن ئه‌و دڵه‌م
گه‌ر هه‌ر وه‌ک شێخی بارزان په‌ت کهنه ملم
گه‌ر هه‌ر وه‌ک سیف و قازی له سێداره درێم
وه‌ک مسته‌فا خۆشناو گول له باران کرێم
هه‌ر وه‌ک هه‌ڤالانی له سێداره درێم
من ناگۆرم رێبازم ناگۆرم سوێندم
3- ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی لادێیه‌کانی کوردوستان و به‌رهه‌م هێنانی خواردنه ستراتیجیه‌کان .
4- گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک وناوچه داگیرکراوه‌کان به‌بێ پرسکردن به که‌س یان ترسان له که‌س، چه‌کدار کردنی هه‌موو کوردوستانیهک ، ژن و پیاو ، منداڵ و پیره‌مێرد و پیرێژن .
5- دابین کردنی ئاو و کاره‌با ئه‌ویش له رێگه‌ی
ا ته‌واو کردنی به‌نداوی بێخمه و دروستکردنی به‌نداوی گه‌ڵی باڵنده و به‌نداوی تر به‌جۆرێک بێ ئاوی نه‌مینێ .
ب دروستکردنی کاره‌با له تیشکی ڕۆژ و هێزی با .
ج ئاو ده‌بی له نه‌فت گرانتربی یه‌ک درۆپه ئاو به‌خۆرایی بهروبارهکاندا نه‌روا بە بێ سودلێوەرگرتن .
6 گواسته‌وه‌ی باره‌گای په‌رله‌مان ده‌سه‌لات بۆ ناو زانکۆی که‌رکوک له که‌رکوک ،
واته ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان له ده‌ستی که‌سانێکی گه‌نج و لێهاتوو ده‌بی نه‌ک له‌ده‌ستی سه‌رۆکی خێلێک یان له‌ده‌ستی که‌سێکی مردوو بیت ،که کۆمه‌ڵێک له که‌شیش وماستاوچی وده‌روێش و نه‌زانیان له‌خۆ کۆکردبێته‌وه لۆ ناوی پیرۆز لێنان لێیان و هه‌ی ئه‌للا کردن وسهرسورمان له بێهاوتای گه‌وره‌ییان و سورانه‌وه به‌ده‌وریان ، و پهرپوتهکان به‌نانی خوسا پاسه‌وانی کورسیه‌کانیان بکه‌ن .
7 سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵات هه‌رچه‌نده لێهاتووبیت له دوو خوله زیاتر نامینێته‌وه .
8- لێک جیاکردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵات وئازادی ته‌واو بۆ ده‌سه‌ڵاتی چاره‌م .
9- دادگاکردنی دزه‌کان له گه‌وره‌یان هه‌تا ده‌گاته گچکه‌یان .
10 دان نان به مافی مناڵ و ئافره‌ت و به‌رگریکردن لهپراکتیکا نه‌ک به قسه.
11- دامەزراندنی پیشەسازی ، بەتایبەت پیشەسازی قورس ، کە بتوانین پێش هەموو شتێک چەکی بەرگری لە خۆکردن دروستبکەین .
12- چاکسازی کرد لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن ، بە جۆرێک کە زانست ببیتە ئامرازی دامەزراندنی پیشەسازی .
13- گۆرینی ناوی ئەو زانکۆ و قوتابخانە و شار و گەرەک و شەقامانەی کە کوردینیە لۆ ناوی کوردستانی .
14- نوسین بەپیتی لاتینی وتێکەلکردنی جێنشینی کرمانجی باکور و باشور ، لۆ ئەوەی لە دوارۆژ زمانی یەکگرتوی کوردی دروستببی ، پاکتاوکردنەوەی زمانی کوردی لە زمانەکانی داگیرکەرانی کوردستان .
15- دانانی دەستورێک ، کە :
ا - هەموو جۆرە بیر کردنەوە و بۆچون و ئاین ئازاد بی کە دژی کوردبوون و کوردوستانیبوون نەبی. هەروها هەمان ئازادی لۆ هەموو نەتەوەبوونی نەتەوەکانی تری کوردستان .
ب سزادانی زۆر بەتوندی هەر چ کەسێک سوکایەتی بە جەژن و کولتوری نەتەوایەتی بکا وبیەوێ کولتوری داگیرکەرانی کوردستان بەسەر میللەت بسەپێنی .
ج - قەدەغەکردنی فرەژنی ، ئازادکردنی لاو و کچ لە هەلبژاردنی هاوسەری خۆیان . هەتا بوک و زاوا نەکەن سەردانی گۆرەکی ئەنفالکراوان یان گۆری قوربانیەکی ریگای سەرفرازی کوردستان ، پیرۆزنابێ پێکهێنانی خێزان . د- هەر کەسێک مندالی خۆی لەسەر بە ناو شەرەف بکوژی لە سێدارەدەدرێ و گۆریشی نابێ ! س- ئەگەر دوو کەس بەشەر بێن ، ئەرکی سێەم کە سە کە ئەو شەرە رابگری ، دەبی کەسانی بەشەرهاتوو گێرایەلی کەسی سێیەم بن ، دەنا سزایان قورس‌تر دەبی !
ش- سەرمایە هەر تاکێکی کوردستانیەک سەرمایەی هەموو کوردستانە ، وناچیتە دەرەوەی کوردستان ، بەبێ بریار لەسەردانی کوردوستان .
و- جەژنی نەورۆز بە جەژنی هەرە پیرۆزی کورد پێناسەئەکرێ.
ز- دروستکردنی باغی لاوان ، لە بۆ ئەوەی کچ و کور بە ئازادی خۆیان یەکتر هەلبژێرن دور لە دەست تێوەردانی دایک وباوک وخزم ، بەمەرجێ لەکولتوری کوردەواری دەرنەچن !
16- پاکتاوکردنی ئاواز و موسیقای کوردی ، پەرەپێدان بە ئاواز و گۆرانیە رەسەنەکانی کوردی ، بە جۆریک کە ببیتە ئاوازی قسەکردنمان و هەناسەدانمان .
17- پەرەپیدان و مەشق کردن بە لاو و کچی سەرنج راکێش کە توانا و وزەی سەرکردەیان هەبی ، واتە کردنەوەی قوتابخانەی تایبەت لۆ پەروەردەکردنیان
18- دانانی سرودی سەرکەوتنی کوردوستان و سرودی نەتەوەیی کوردستان .
19- ئەندامی هەر پارتێک کە دەسەلاتی پێدەسپێردرێت واتە هەر سەرکردەیەک ،دەبی لە پارتەکەی خۆی وازبینی .
سەرکردەکانمان دەبی بەم جۆرە سوێند بخۆن :
من که کوردم خاوه‌نی رێبازی زه‌رده‌شتی پیرۆزم
سوپاسی که‌س ناکه‌م نه چاوه‌روانی سوپاسی که‌سم
ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تیم سوتاندی دلم بردی هۆشم
چاوه‌روانی ره‌خنه‌ی راست و دروست و توند و تیژتانم
ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ی کورده جۆشیدا بیر و هه‌ست وهۆشم
به‌ڵێن ئه‌ده‌م سنوری شه‌رم ئه‌به‌زێنێ زمانم
بێ به‌ش نابن له ره‌خنه‌ی راست و دروست و توند و تیژم
ره‌خنه‌ی راست و دروست و توند و تیژ ده‌رمانی هه‌ستم
هه‌ر وه‌ک ژه‌هری ماره که چی ده‌رمانه بۆ زامی هۆشم
نه ماستاو چیم ئه‌وێ نه ماستاو چیم نه هه‌ی ئه‌للا ئه‌که‌م
وته‌ی راست ئه‌گه‌ر ژه‌هریش بێ به فرێک ئه‌یخۆمه‌وه
من قه‌ت به وته‌ی درۆ ئهگهرههنگوینیش بێ نایگۆرمه‌وه