کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کەیسەکەی کاوە گەرمیانی چی بەسەر هات

Monday, 31/03/2014, 12:00

1714 بینراوە




مەزنی کەیسەکەی رۆژنامە نوس کاوە گەرمیانی بەخۆیەوەبوو ،بەوەوەبوو، کە دەیزانی لە بەردەوامی هەڵماڵینی گەندەڵیا ودەستنیشانکردنی لادانی بەرپرسە بەرژەوەند خوازەکان ونا بەرپرسەکان ، چ دوارۆژێكی بۆ ئامادەکراوە و لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بوو .ئەو وێرای ئەوەی چەند جارێ ئازاردرابوو ئەشکەنجەدرابوو هەرشەی لێکرابوو ، هێشتا هەر کۆڵی نەداوهەر بەر دەوام بوو ،ئەو سور ئەیزانی کەتیرۆر ئەکرێ و دەستی رەشی بکوژان ناقرگەی دەگرن ، بەڵام گۆی نەدایە . کەسێكی مەزن بوو جەنگاوەرێکی مەزنتر ،،،چەکی دەستی تەنها پێنوسەکەی بوو ئەو یەکێ بوو لەو کەم کەسانەی کە پاکی خۆی لەدەست نەدابوو گەرچی حاڵ وماڵ و گوزەرانی زۆر هیلاك بوو.ئەگەر بمانەوێ خاڵێکی تری مەزنی ئەو کەیسە پیشاندەین ئەتوانین بڵێین کە قەڵەمی کاوە دژی گەندەڵی بوو لە هەرکۆیەك بێت .

بەرامبەر رێزێ ووشەو کۆمەڵێ پیتا ، چەند دەست رێژێك و کۆمەڵێ فیشەکی وەکو رێزلێنان و دڵسۆزی وپاکی و چاونەترسی پێشکەشکرا .

ئەمرۆ ،ئەو دەنگانەی کاوەیان لەیاد ماوە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن ، بێجگە لە خانەوادەکەی و هەندێ کەس نەبێ کۆمەڵگا بەرە بەرە وەك شەهیدەکانی تر لەیادی دەکەن ، کاوە ئەو کاتە ئەکەوێتە یادی کۆمەڵگا کاتێ ساڵ یادی یان میدیاکان باسی بکەن . زاکیرەی کۆمەڵگای کوردی زاکیرەیەکی سستە ، کەم جار کارەساتی لەیاد ئەمێنێ کەم جار رووداوەکان لە زاکیرەیا ئەچەسپێن .

بەرای من گەورەترین نهێنی بۆ دامرکاننەوەی کوڵ وکەفی کۆمەڵگا لە رووداوە مێژویەکان و مەزنەکان نەگەیشتنە بە ئامانجی مەسەلەکان ، نەگەیشتنە لە ماهییەت و ناوەرۆکی مەسەلەکان ، بەلابردنی کەیسی کاو گەرمیانی هۆیەكی تر بو بۆ لەبیر چونەوەی ئەو رووداوە مێژوییە بۆ نمونە چر کردنەوەی بکوژی کاوە گەرمیانی لە تەنها کەسێکی دیاری کراودا ئەمە ئەو پەیامە کورتەی دایە مێشکی کۆمەڵگا کە کێشەیەکی بچوکەو پێویست بە وەناکات زۆر لەسەری برۆی ، بەرای من گەورەترین هۆی لەبیر چونەوەی ئەو کەیسە ئەوەبوو بچوك کرایەوە بۆ تەنها یەك بکوژ ، راستە یەك کەس یان چەند کەسێکی دیاری کراوو هەڵساوون بە ئەنجام دانی تیرۆرەکە بەڵام مەسەلەکەی کاوە گەرمیانی لەوە گەورەتربوو ،ئەو بەگشتی لەسەر گەندەڵی ئەینوسی نەك دژی کەسێکی دیاری کراوبێ ئەو دژی گەندەڵی بوو لە هەر کۆیەك بێ نەك تەنها لە گەرمیان ، هەر بۆیە بکوژی کاوە گەرمیانی گەندەڵییە نەك کەسێکی دیاری کراوو ئەو کەسەشی ئەیەوێ کاوەی لەیاد نەچێ دەبێ هەمان شێوە دژی گەندەڵی بێت ، ، ئامانجی بنبرکردنی گەندەڵی بێت، هەر کاتیش توانی دڵۆپێك لە دەریای گەندەڵی کەم کاتەوە توانیوێتی یەكەم بەوەفا بێت بۆ کاوەکانی کوردستان و دووهەم تۆڵەی کاوە کانبکاتەوە

لەوەتی گۆران لە گۆرەپانی سیاسی باشوری کوردستان بوونی خۆی دووپات کردۆتەوە چەند سوودی بۆ مەسەلە هەستیارانە هەیە کە دژی دەسەڵاتن دوو ئەوەندە بوونەتە مایەی زەرەروو زیان بۆ مەسەلەکان ، ئەوان زیاتر وەك کارتی فشار و وەك کاڵا بەکاری دەهێنن بۆیە ئاساییە زۆر جار لە جیاتی داواکاری شەقام بە هەندێ بەرژەوەندی پاشەکشێیان پێبکەن .

ئەم مەسەلەیەو زۆری تریش کە هەر ئەوەندە گەرم دەبن تا پەرژەوەندەییان ئامادەیە و شەقامیش هەر ئەوەندە لەیادییەتی تا ئەوکاتەی هانوکەییە و کات و زەمەنیش مەرهەمی برین و لەبیرکەری ئازارەکانە بزانن


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)