کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ بەرَیوبەری شارەوانی رۆژهەڵات ئەندازیار پێرس نیهاد

Tuesday, 21/06/2011, 12:00


هاوڕێی بەڕێزو خۆشەویستم ئەندازیار پێرس نیهاد بەڕێوبەری شارەوانی ڕۆژهەڵات.دەمەوێ لەڕێگەی ئەم سایتە بەڕێزو خۆشەویستەوە كە تاكە درگای ئازادی و سەربەستی ئێمە و تاكە چەكی ئێمەیە دژی گەندەڵكاران و ڕیشوەت خۆران و مافیاكانی شار و دیكتاتۆرەكانی 17ی شوبات و فایلدارەكان. دوای ئەوەی كەچەند بابەتێكم لەسەر بەڕێزت خوێندەوە و زۆر دڵ تەنگەبوم بەوەی كە كەسێكی وەك تۆ توشی داوی ئەم چڵكاوخۆران بوە و سومعەو شعوری خۆتت لەناو هاوڕێیان و شارەكەت 
پیس كردوە. بۆیە بەچەند وشەیەك بەئاگات دەهێنمەوە تا بەهۆشی خۆت بێتەوەو لەسەر دەست و وتەی چەند بەرپرسێك نەبیتە پەندی زەمانەو بۆ هەتا هەتایە وەك ئەندازیار (بەختیار عەلی قادر و ئەحمەد ڕەشید و دیاری تاریق و ئاراس ناجی و نەبەز جەلال) نەكرێتە ئەكتەرێك بۆ دەرهێنانی سینارۆكانی یەكێكی وەك (شێخ سالار یان شێخ عومەر یان عەبدولكەریم و خەسرەو بەرهەم و عەلی مەجید) كەئەمانە داڕِێژەری ڕۆمانەكان و دیاری كردنی ئەكتەرەكانن. تۆش تا نەبویتە مەسینەهەڵگری ئەمانەو دەست شۆریان. فریای خۆت بكەوە هاوڕێكەم. زو بەئاگا بێرەوە و لەخەو و مەستی ئەم مافیانە ڕاچڵەكە. تۆ دەزانی ئەندازیار پێرس سات بەسات لەناو خەڵك و ئەندازیاران بەر تف و نەحلەتی دەكەویت.ڕۆژ بەڕۆژ لەبەرچاوی ئێمەو خەڵكی شار و ناو گازینۆكان و شەقامەكاندا لەگەڵ شەقەی تەوڵەو دۆمینۆكاندا باسی تۆ بۆتە سەر مێزەكان و تێوەگلانت لە ڕەشی و پیسی و پۆخڵاواتی گەندەڵی بەرپرسەكان و دائیرەكەت. هاوڕێكەم ئەو قاچەی تۆ كەگلاوە لەپیسی مافیاكان هێشتا زووە و دەتوانی فریای خۆت بكەویت. تۆ لەبنەماڵەیەكی ناوداری شاری. باوكێَكی بەشەرەف و سومعەدارت هەیە. هیوادارم تۆش ئەو رێچكە بگریتە بەر و زوو خۆت دەرباز بكەیت هێشتا كات درەنگە نەبووە. بەرچاوت ڕوونە بۆ دۆزینەوەی خۆزگاركردنت لەزەلكاوی گەندەڵیەكانی ئەم حكومەتەو ئەم مافیانە.
هاوڕێكەم ویژدانم قبوڵی نەكرد پێش ئەوەی ناوت ڕەش بێ و تۆمار بكرێ لەلیستی دزی و فزی و گەندەڵی و مافیاكان. ویستم بەم نامەیە ئاگادارت بكەمەوە و زەنگێكی هۆشداریت بۆ لێدەم. ئەگەر لەدوایدا ڕوو زەردو ڕیسوا بویت ئەوجا خوا خۆت بگرێ. ئەگەر ئێمەش كەوتینە باران ڕێژكردنت بەوشە ئەوجا هەر خوا خۆت بگرێ. بۆیە باشتر وایە خۆت لەم زلكاوی گەندەڵیە قوتار بكەیت. كورد جوانی وتوە (هەنگی ژیر گوڵی سیس نامژێت) هیودارام تۆش دەمت بەچەوری پیس نەكەیت و ورگی خۆت زل نەكەیت بە چڵكاوخۆری ناو شارەوانی سلێمانی و ئەخلاق و شەرفت بپارێزی تا لەدوایدا نەكرێتە راقیسەیەكی دەرهێَنەری بەردەستی مەسولەكان و مافیاكان.
ئەندازیارێكی هاوڕێت لەشارەوانی سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە