ھەڵۆکانی ئازادی کوردستان تەقینەوەکەی ئەنکەرەیان ئەنجامداوە
Friday, 23/09/2011, 12:00
ھەڕەشەی ھێرشی زیاتر دەکەن
ھەڵۆکانی ئازادی کوردستان تەقینەوەکەی ئەنکەرەیان ئەنجامداوە
ھەڵۆکانی ئازادی کوردستان(تاک)بەرپرسیارێتی خۆیان لەتەقینەوەکەی ناوەڕاستی ئەنکەرە نیشاندا کەتیایدا ٣کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠ کەسیش برینداربوون لەنامەیەکی ئەلیکترۆنی کەبۆ ئاژانسی ھەواڵی فورات نێردراوە ھەڵۆکانی ئازادی کوردستان ھێرشەکەی ٢٠ی ئەیلولی ناوەڕاستی ئەنکەرە دەگرنە ئەستۆی خۆیان و لەھەمان نامەدا تاک چالاکیە سەربازییەکەی ئەنتالیاشی گرتە ئەستۆی خۆی
لەنامەکەدا ھەڕەشەی توندیش لەحکومەتی تورکیا دەکات و دەڵێن ئێمە ھیچ ئارامگرتنێکمان نەماوە چونکە تورکیا لەھەموو شوێنێک ھاووڵاتیانی سڤیل دەکاتە ئامانج لەبەرامبەردا ئێمەش چالاکیەکانمان زیاتر دەکەین و حکومەت بەچ زمانێک گفتوگۆمان لەگەڵ دەکات ئێمەش بەھەمان زمان وەڵامیان بدەینەوە تەئکیدیش لەوە دەکەنەوە کەلەمەو بەدوا ئێمە دەستمان بەچالاکی کردووە و سەرجەم مەترۆپۆلاکانی تورکیا دەبنە ئامانجی ھێرشەکانمان ھێرشەکەی ناوەڕاستی ئەنکەرە دەستپێکی چالاکیەکانە ھەڵۆکان زیاتر دەنوسن و دەڵێن تکایە باھیچ کەسێک داوای حەساسیەت لەئێمە نەکات و لەسەرجەم کوشتن و خوێن ڕشتنێک ئەردۆگان بەرپرسیارە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست