بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


جەلال تالەبانی وەسیەتی بۆ نەوشیروان مستەفا کرد

Thursday, 22/12/2011, 12:00


نهێنیەکی زۆر گەورە نیە ، هەموومان تەمەنی سێ ساڵەی گۆرانمان لەیادە کە لەلای دۆست و نەیارەکانیشی ڕوونە ئەم بزوتنەوە سیاسیە و سەرکردەکەی نەوشیروان مستەفا هەمیشە لە دوا ساتەکاندا فریای دەستەڵاتی بنەماڵەی یەکێتی و بنەماڵەی پارتی دەکەوێت .
٢٥ی ٧ دەنگی خەڵکی تورەی کۆکردەوە و لە هەڵبژرادنەکەدا دایمرکاندنەوە ، لە ١٧ شوباتدا توڕەیی خەڵک گەیشتە لوتکە و بە دیداری لەگەل هێرۆی برایم ئەحمەد و مەلابەختیار و دلێری سەی مەجیدا ، فریای دەستەڵاتی بنەماڵەی یەکێتی کەوت لەسلێمانی و ئاهێکی بەبەردا کردنەوە و لە پرسەکەی حەمایل ی دایکی بارزانی و سەردانەکەی مەسعوددا بۆ سلێمانی ئەوانیشی هێنایەوە بۆ سلێمانی مەسعود بارزانی پیرۆزبایی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی کەی ئێن ئێنی لێ کردن و دوێنێش تالەبانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نەوشیرواندا کردووە . هەر لە گێڕانەوەی یادوەرییەکانی نەوشیراوان مستەفا خۆیەوە کە باسی دەکات چەندین جار لە شکستەکانیاندا بە تایبەتی تاڵەبانی ئەو بە هانایانە چووە و ئەوەی فریای باسکردن نەکەوتووە ، سەردەمی بزوتنەوەی ڕیفۆرم بوو و باڵەکەی نەوشیروان لە یەکێتیدا لە تالەبانی قیت و زیت ببونەوە ، ئەو کاتە تاڵەبانی نەخۆش کەوت و لە ئەمەریکا چاکیان کردەوە و لە کوردستانیش نەشیروان مستەفا و باڵەکەی کە چونە پێشوازیەکەی و مۆدێلی مەرسەربرین و قوربانی چاکبونەوەکەیان داهێنا ، جارێکی تر گیانی سیاسییان کردەوە بە بەردا . لە هەڵبژرادەنەوەی دووەمیشدا لە پارلەمانی عێراق متمانەی سەرۆک بوونی عێراقیان پێ بەخشیوە و ئەندامە گۆڕانەکانیش کردیانە سەرۆکی خۆیان .. لە هەفتەی ڕابردووە وە هەردوو سەرۆکی کوردستان لە قەیرانی هاشمی و ئێران و تورکیادا چەقیون ، کێشەکە خودی هاشمی نییە ، بەڵکو پێگەی کورد و فەرمانەکانی دەرەوەی کوردستانە بەسەر تاڵەبانی و بارزانیەوە . هاوکات تالەبانی دووچاری تێکچونی باری تەندروستی بۆتەوە کە پێویستی بە دەست گیرۆیی سیاسی و تەندروستیە و باشترین دکتۆرێک کە هەمیشە چوتە ژیرباڵی نەوشیروان مستەفا یە . پێگەی تاڵەبانی لە بەغدا کەوتۆتە ژیر پرسیارەوە وەک سەرۆکی کۆمار کە جێگرەکەی تاوانبارە بە ئەنجامدانی کاری تیرۆر، هەولیریش بۆتە پەناگە بۆ هاشمی و عەلاوی و متڵەگ و هەموو تاوانبارە و دز و گەندەڵەکانی دیکە، هەرئەوەندە بزانن ئۆسامە نجێفیش هاتە هەولیر و وەک ئەوەیە حکومەتیكی ئینتقالیان لە دژی مالیکی لە هەولیر پێکهێنابێت . ئەمە قومارێکی ترسناکی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانییە یاری بە چارەنووسی کورد دەکەن و لە گێژاوێکی وەها هەرێمی دا سەرچڵی پێوەدەکەن .
لیرەدا نەوشیروان مستەفا کاریگەری بەخشینی هێزە بە هەردوو بنەماڵە ، وەک هێزی بەخشینی پلەی سەرۆکایەتی کۆمار بە تالەبانی یان دروست نەکردنی ئەڵتەرناتیڤێک بۆ سەرۆکایەتی کوردستان لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ٢٥ی ٧ دا کە ئەوەش گوڕ و هێزێک بوو بۆ مەسعودبارزانی . تاڵەبانی دەزانێت مەرگی نزیک بۆتەوە و تا ئێستەکە کەسێکی دیاری کراوی نیە یەکێتی بیخاتە شوێنەکەی و پرسەکەی بۆ بەڕێوە بەرێت وەک چۆن پرسەکەی حەمایلیان لە سلێمانی بە هاوبەشی ئەدهەم بارزانی پی بەڕێوەبرد . لەم هەموو پەیوەندییە نهێنی و ئاشکراکاندا، ئاشتبونەوەی گۆڕان و یەکێتی ، یان نەوشیروان و تاڵەبانی ڕونتر دەبێتەوە کە دابەشکردنی ئەرک و کارە لەنێوانیاندا و ئەگەری یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی حەتمی تر کردەوە لە بەشێکی زۆری پەیوەندیەکە تەرخانبووە بۆ باسکردنی باری تەندروستی تاڵەبانی کەمانای تەندروستی و مانەوەی یەکێتیە و پێشنیارێکە بۆ جێگرتنەوەی نەوشیروان بۆ تاڵەبانی کە بەهۆی ئەم کێشە قوڵەی هاشمیەوە ئەگەری لەدەستدانی پۆستی سەرۆک کۆماری نزیک بۆتەوە و مالیکی و نەوشیروانیش نزیک بونەوەیەکی خێرایان بەسەردا هاتووە کە دەنگۆی ئەوە هەیە حکومەتی ئێستای عێراق هەڵبوەشێتەوە و مالیکی حکومەتێکی دیکە بە پاڵپشتی و هاوبەشی حیزبەکەی خۆی و عێراقیەی سپی و گۆڕان پێک بهێنێت ، لەسەر وەسیەتی تاڵەبانیش نەوشیروان ببێتە سکرتیری گشتی یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕانیش تەسلیم بە یەکەیەتی بکاتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە