نامه‌ی کراوه‌ بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی کوردستان و گه‌لی کوردستان

Saturday, 12/02/2011, 12:00


دڵشاد ئه‌مین ئه‌من وه‌کو هاوڵاتیه‌ك ئه‌م نامه‌ کراوه‌یه‌‌‌ ئاراسته‌ی به‌رپرسانی سیاسی کوردستان و گه‌لی کوردستان ده‌که‌م ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان و داوا ده‌که‌م که‌ چاكسازی سیاسی له‌ هه‌رێمی کودستان ئه‌نجام دبه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سیاسی هاوشێوه‌ی تونس و میسر.

بۆ دروستکه‌ر و له‌ ئه‌ستۆگرتوانی داهاتویی نه‌ته‌وه‌: به‌رپرسانی ته‌ڤگه‌ری دیموکراتی کوردستان، یه‌گیه‌تی نشتیمانی کوردسات، بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان و هه‌مو ئه‌و ته‌ڤگه‌ره‌ کوردستان-یانه‌ی دیکه، تکایه‌ هه‌ڵوێستان له‌ ئاست به‌رپرسیاریه‌تیتان دابێت له‌ ئه‌م ڕۆژه‌ ناسکه‌ که‌ ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی زۆرێك له‌ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه‌ له‌ نێویان دا هه‌رێمی کوردستانی.

ئه‌من وه‌کو هاوڵاتیه‌ك هه‌ست ده‌کم به‌ بۆشایی له‌ نێوانی ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌، و به‌ تایبه‌تی هه‌ستم کرد به‌ ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی له‌ نێوان ته‌ڤگه‌رانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست و ئه‌پۆزیسئۆن له‌ دوایی سه‌رهه‌ڵدانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی وڵاتی تونس و میسر، بۆیه‌ به‌ ئه‌رکی هاوڵاتیه‌تی خۆم زانی وه‌کو هاوڵاتی سیاسه‌تمه‌دارانی کوردستانی ئاگاداربکه‌مه‌وه‌ له‌ پارێزگاریکردنی ئه‌و ئامانه‌ته‌ی له‌ ده‌ستی ئێوه‌ دا هه‌یه‌، و به‌ دروشمی بریقه‌داری به‌ ناو وڵاتانی دیموکراسی هه‌لنه‌خه‌ڵه‌تێن، و ده‌ستان نه‌چێته‌ یه‌خه‌ی یه‌کتر. له‌ ڕاستی دا وڵاتانی زلهێزی به‌ ناو دیموکراسین وه‌لی ئه‌من ئه‌وان به‌ ڕوپامای ده‌زه‌نم، و به‌ بۆچونی ئه‌من ویکیلیکس داهێنانێکی تازه‌ی یه‌ك یاخود چه‌ند وڵاتێکی هاوپه‌یمانی زلهێزه‌ بۆ ئاژاوه‌گێڕی له‌ ناو و/یاخود له‌ نێوان وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌وان وڵاتانی زلهێز ته‌نها قه‌ڵه‌وده‌بن به‌ بینینی شه‌ڕ، کوشتار، برسیه‌تی، و به‌ گشتی ڕه‌زیلی نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ و هه‌مو کارێك ده‌که‌ن بۆ ڕه‌زیلکردنی نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌، و پێکاندنی سیاسه‌تی چه‌وتی نامرۆڤانه‌ی خۆیان. ئه‌م دۆخه‌ سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست حه‌تمه‌ن ده‌ستی گڵاوی ئه‌و سه‌گه‌ هارانه‌ی تیا دا هه‌یه‌: وڵاتانی زلهێز.

ئه‌من وه‌کو هاوڵاتیه‌ك داوا له‌ ئه‌میندارانی سیاسی کوردستان ده‌که‌م ددان به‌ خۆیان دا بگرن و هه‌ڵپه‌ نه‌که‌ن به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك نه‌هێڵن دڵۆپێك خوێن له‌ لوتی کوردستانیه‌ك بێت به‌ ده‌ستی کوردستانیه‌ك.
ئه‌من دڵنیام سه‌رجه‌م سیاسه‌تمه‌دارانی کوردستان به‌ ئاگاداریه‌وه‌ ده‌ڕوانه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان و ناوچه‌که‌، و ده‌رس وه‌رده‌گرن له‌ چاودێریکردنی ئه‌م دۆخه‌ و ئه‌و ده‌رسه‌ی وه‌ریده‌گرن وه‌ریده‌گێڕنه‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌کانیان له‌ داهاتو دا. که‌واته‌ هه‌ڤاڵانی شکۆدار تکایه‌ واقعیه‌تی ئه‌مڕۆی کوردستان و ناوچه‌که‌، و پلانی دوژمنکارانه‌ی ده‌ره‌کی ڕه‌چاوبکه‌ن و بڕیاری جه‌وهه‌ری له‌سه‌ر داهاتویی گه‌ل دوابخه‌ن بۆ دوایی هێوربونه‌وه‌ی کوردستان و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌ سیاسیه‌ی ئێستا تێی که‌وتوه‌.

به‌ بۆچونی ئه‌من هه‌ردووك ته‌ڤگه‌ری ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌ست ده‌بێت له‌ داهتوی حوکومڕانی کوردستان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن، و گۆڕان و ته‌ڤگه‌رانی دیکه‌ی ئۆپۆزیسئۆنیس ڕازیبن له دواکه‌وتنی‌ چاکسازی ڕیشه‌ی له‌ هه‌ریمی کوردستان هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی که‌ کوردستان و ناوجه‌که‌ ئارام ده‌بیته‌وه‌:
1. پێویسته‌ هه‌ردووك ده‌زگایی هه‌واڵگری پ.د.ک و ی.ن.ک. یه‌كبگرن و به‌ پێی کورسیه‌کانی په‌ڕله‌مانی کوردستان هه‌مو لایه‌نێك پشکی هه‌بێت له‌ ناو ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌ی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق.
2. هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ کورسیان هه‌یه‌ له‌ په‌ڕله‌مانی کوردستان پێویسته‌ به‌ پێی ڕێژه‌ی خۆی پشکی هه‌بێت له‌ هه‌مو ئه‌م ده‌زگا و ڕێکخراوانانه‌ دا: پێشمه‌رگه‌، ئاسائیش، قایمقامیه‌ت، نوسینگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڕیم، دادگا/دادوه‌ر، ڕاوێژکارانی وه‌زاره‌ته‌کانی حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕاگه‌یاندن، ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ئێراق.
3. به‌ پێی ڕێژه‌یی کورسی په‌ڕله‌مانی کوردستان هه‌مو لایه‌نێك پشکی هه‌بێت له‌ بودجه‌ی ته‌ڤگه‌ر و بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق.
4. ئه‌و پشکه‌ی له‌ حوکومه‌تی ئێراقی دا به‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌وتوه‌ بدرێته‌وه‌ به‌ گۆڕان.
5. چاره‌سه‌رکردنی هه‌ر گرفتێکی دیکه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ که‌ له‌ ئێره‌ دا باس نه‌کراوه‌.
له‌ کۆتایی ئه‌م پێشنیاره‌ دا، به‌ بۆچونی ئه‌من بۆ قه‌تماغه‌ڕێژکردنی ئه‌و زامه‌ کۆنانه‌ی له‌ نیوان سه‌رانی ته‌ڤگه‌ر و بزوتنه‌وه‌ سیاسیانه‌ی کوردستان دا هه‌یه‌ خزمایه‌تی هاوسه‌رگیری له‌ نێوانی کوڕ و کچه‌کانی ئێوه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌. نه‌وه‌کو ته‌نها ئیوه‌ی سیاسه‌تمه‌دار گیرۆده‌ن به‌ ده‌ست ئه‌و ئه‌ریشانه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ نێوانیخۆتان دا، به‌ڵکوم گه‌لیس گیرۆده‌بوه‌ به‌ ده‌ست ئه‌وان ئه‌ریشانه‌ی هه‌یه‌ له‌ نێوانی ئێوه‌ دا.

به‌ بۆچونی ئه‌من سه‌رهه‌ڵدانی هاوشێوه‌ی تونس زه‌ربه‌ له‌ گه‌لی کوردستانی ده‌دات و سودمه‌ندی یه‌که‌م عه‌ره‌بی ئێراقی ده‌بێت. ئه‌من وه‌هایی ده‌بینم که‌ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری زه‌ره‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر جیبه‌جێکردنی ماده‌ی 140، ژێرخانی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی کوردستان. بۆیه‌ ئه‌من له‌ جیاتی ئینقلابی سیاسی، وه‌رار سیاسی به‌ گونجاو ده‌زانم بۆ چاکسازی له‌ حوکومڕانی هه‌رێمی کوردستانی.
ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان ته‌نها سود له‌ وزه‌ی ئه‌ندام و هه‌وادارانی یه‌گیه‌تی و پارتی وه‌رده‌گیرێت، باقی دیکه‌ی گه‌ل هه‌تاوه‌کو ڕاده‌یه‌کی زۆر مه‌حرومن له‌ به‌ژداریکردن له‌ خزمه‌تکردن و نان په‌یداکردن که‌سێك یه‌گیه‌تی یاخود پارتی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بلیمه‌تیش بێت داینامه‌زرێنن له‌ دائیره‌ حوکومیه‌کان و هه‌تاوه‌کو ڕاده‌یه‌کیش هه‌تاوه‌کو کاره‌کانیشی بۆ ڕایی ناکرێت له‌ ده‌زگا حوکومیه‌کان له‌ به‌رئه‌وه‌ی واسیته‌ناکه‌ن، یاخود ناتوانن واسیته‌ بکه‌ن که‌سێك بیه‌وێت واسیته‌ بکات ده‌بێت یان یه‌گیه‌تی یاخود پارتی بێت، یاخود که‌سێك بناسێت که‌ یه‌گیه‌تی یاخود پارتی بێت. ئه‌گه‌ر که‌سێك سه‌ر به‌ ئه‌م دوو ته‌ڤگه‌ره‌ نه‌بێت هه‌تاوه‌کو ڕاییکردنی کاری حوکومی بۆ زه‌حمه‌ت ده‌بێت، ئینجا چون ده‌بێت دابمه‌زرێت؟! که‌واته‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پێنج خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی وه‌راری نه‌وه‌کو تانها سودبه‌خشه‌ له‌ ڕوانگه‌ی هێنانه‌دی داتپه‌روه‌ی، وه‌لی هه‌ره‌ها سودبه‌خسه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئابوریشه‌وه‌ که‌ به‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پێنج خاڵه‌ لێهاتویی ئه‌پلیکه‌نت ڕه‌چاوده‌کرێت بۆ وه‌رگرتنی کارمه‌ند نه‌وه‌کو خزمخزمێنێ و لایه‌نگری ته‌ڤگه‌رێکی تایبه‌ت.

هیوادارم هه‌ردوك ته‌ڤگه‌ری حوکومڕان و ئه‌پۆزیسئۆن ئه‌وان پێشنیارهانه‌ ڕه‌چاوبکه‌ن هه‌تاوه‌کو هه‌م خوێن و ره‌نجی گه‌ل به‌فیڕۆ نه‌چیت، و هه‌م دادپه‌روه‌ری له‌ هه‌ریمی کوردستان دا هه‌بێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە