وه‌ک کوردستانپۆست،(ویكیلیكس)یش بارزانی و تاڵه‌بانی له هه‌موو به‌هایه‌ک ڕووتکرده‌وه!
Tuesday, 07/12/2010, 12:00
له درێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانیدا، ماڵپه‌ڕی و یكیلیكس چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی و سه‌رسورهێنه‌ری له‌سه‌ر سه‌ركرده مافیاکانی كورد بڵاوده‌كاته‌وه. كه دیارتینیان سازشكردنی مه‌سعود بارزانییه له‌سه‌ر كه‌ركوك. ئیتر مه‌سعود ناتوانێ به‌قسه‌ی بریقه‌دارو بێ ناوه‌ڕۆک تژی له‌درۆ گه‌لی ئێمه فریو بدات. داواده‌که‌م به‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ کلیپه بکه‌ن بزانن، مه‌سعود و تاڵه‌بانی چۆن باس له که‌رکوک ده‌که‌ن:
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ ئێمه ساڵی 74 خۆمان له‌سه‌ر که‌رکوک فه‌وتان، ئیستاش ئاماده‌ین خۆمان بۆ که‌رکوک بفه‌وتێنین.
ئه‌مه کۆمێدیایه، تاڵه‌بانی به که‌رکوکییه‌کان ده‌ڵێ خائین ، به‌ڵام خۆی ئه‌م هه‌موو سوکایه‌تی یه به‌گه‌لی کورد ده‌کات ئه‌م هه‌موو خۆفرۆشی و ترسنۆکییه ئه‌نجام ده‌دات خائین نییه ، به‌ڵکو سه‌رکرده‌یه و ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یدا ئاسمانی سلێمانی به‌ته‌قه‌ی خۆشی بۆ بکرێته ده‌نوکی که‌و. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی و تێڕامانه.
گه‌لی ئێمه‌یه له باشور ئیتر چاوه‌ڕوانی چی ده‌که‌ن؟
خۆ ئه‌وه کوردستانپۆست نییه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاو کردۆته‌وه، ئه‌وه ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس و ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌که له ووڵاتی ئینگلستان گیرا، چونکه به‌ڵگه‌کانی که بڵاوی کردۆته‌وه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی راستین و دنیای دووڕوویی و درۆی هه‌موو بێ پێچ و په‌نا خستۆته ڕوو، که سه‌رانی کوردیشی گرتۆته‌وه و له‌ناو به‌ڵگه‌کاندا وه‌ک قارچکی به‌هاره سه‌ریان هه‌ڵداوه، ئاخر که‌سێکی وه‌ک که‌ریم سنجاری چ حه‌دێکی هه‌یه بێ پرسی مه‌سعود له‌گه‌ڵ تورکاندا دا‌نیشێت و بۆ هیشتنه‌وه و پاراستنی پیستی بنه‌ماڵه‌یه‌کی
خائین شارێکی کوردستان هه‌راج بکات، یان تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندییه‌کی ترسناک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا ببه‌ستێ له‌سه‌ر گه‌لی کورد له ڕۆژ هه‌ڵات و ده‌ست له بینه قاقای که‌رکوک و موسڵ بنێن و به‌ئاره‌زووی خۆیان هه‌راجی بکه‌ن.
گه‌لی کورد گه‌لێکی جوامێر بوو، هه‌ر ئه‌وه‌شه تاکو ئیستا وه‌ک نه‌ته‌وه ماوه‌ته‌وه و له‌ناو نه‌چووه، که‌چی له‌ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌دا به‌هۆی ئه‌م سه‌رکرده خائین و ترسنۆکانه‌وه، خه‌ریکه نیشتمانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، چاره‌نووسی باشوری کوردستان وه‌ک چاره‌نوسی 60ساڵ له‌مه‌و پێشی فه‌ڵه‌ستین چاوه‌ڕێ ی ده‌کات.
ئاخر کور ستان که‌رکوک و موسڵ و ناوچه داگیر کراوه‌کانی لێ داماڵی چی
ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌وه سه‌رانی به زۆر سه‌پێنراوه ئه‌و کاره ده‌که‌ن و گه‌لی کوردیش هیچ ناڵێت و هیچ ناکات.
ته‌ماشا بکه‌ن بزانین مێدیای ڕووزه‌ردی ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌م هه‌راج کراوه‌کان درۆی چیمان بۆ ده‌هۆنه‌وه و چۆن هه‌راجی که‌رکوک و نیشتمانمان به‌کوردایه‌تی و نه‌مری بارزانی پێده‌فرۆشنه‌وه. فه‌رهاد پیرباڵ ووتی بارزانی ئاڵای له‌سه‌ر ته‌وقی سه‌رم دانا ، ئه‌دی ئێستا د. فه‌رهاد بارزانی سه‌رۆکت که‌رکوکی له کوێی فه‌رهاد پیرپاڵدا داناوه ؟ ئه‌مه ئه‌و رۆژه‌یه به‌ر له‌مردنیان ده‌بێ له دادگای گه‌ل دابنرێن و له‌م هه‌راجی نیشتمانه بێینه ده‌نگ .
هه‌راج کردنی که‌رکوک و موسڵ وه‌ک هێنانی سوپای داگیر که‌ران نییه ، ئه‌مه
یاری کردنه به پاشه‌ڕۆژ و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک! ئه‌مه گه‌وره‌ترین خیانه‌ته که له‌مێژووی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کدا بوونی نییه و نه‌بووه.
ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست