کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵهاتن له‌ خۆشه‌ویستی نیشتمان!...

Thursday, 03/01/2013, 12:00


له‌ چالاکیه‌کی ڕێکخراوی خێرخوازی (وام پڕۆجێکت) که‌ ڕێکخراوێکه‌ له‌ پێناو بنیادنانه‌وه‌ و دروستکردنی خوێندگا له‌ ته‌واوی جیهاندا کار و کۆشش و چالاکی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مجاره‌ له‌ شاری *هه‌ڵ* له‌ باکوری ئینگلته‌ره‌ ، بۆ مه‌به‌ستی کۆمه‌ک کۆکردنه‌وه‌ بۆ بنیادنانه‌وه‌ی خوێندنگایه‌ک له‌ گوندی جه‌لێ خوارو له‌ نزیک شاری کۆیه‌ی خۆشه‌ویست چالاکیه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا، که‌ شه‌وێکی هونه‌ریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سازکرد، و له‌و شه‌وه‌دا، هه‌ردی ئه‌حمه‌د، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد، که‌ هه‌ر یه‌ک له‌ میوسیکزانانی خۆشه‌ویست مامۆستا سه‌روه‌ت کۆیی به‌ که‌مانجه‌و کاک کاروان ته‌نیا به‌ کیبۆرد، و کاک سه‌فا داره‌مانی وێنه‌ی گرتوه‌ و کاک شایوان جه‌بار کاری مۆنتاج و جێبه‌جێکردنی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندوه‌،.


شایانی باسه‌ هه‌ردی ئه‌حمه‌د، خۆی شارنشینی شاری (هه‌ڵ)ه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پڕۆژه‌ هونه‌ریه‌که‌ بانگێشتکرابو، و هه‌ر له‌و شه‌وه‌شدا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی خۆی پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوانی به‌ڕێز کرد، به‌رهه‌می * هه‌ڵهاتن له‌ خۆشه‌ویستی نیشتمان* ساڵی 2009 نوسراوه‌ و تا کاتی خوێندنه‌وه‌ی به‌ ناته‌واوی له‌ ئه‌رشیفی خۆیدا گلیدابۆوه‌ و خۆشبه‌ختانه‌، ئێستا به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ پێشکه‌ش به‌ بینه‌ر و گوێگری ئازیزی کورد ده‌کرێت،.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە