ئازاد جوندیانى نوسینەكانى شتێكەو كردەوەكانى شتێكى تر
Wednesday, 30/09/2009, 12:00
لە ڕ‌اپۆرتێكى سڕى و سڕى للغایەى ئازاد جوندیانیدا كە بۆ تاڵەبانى و مەكتەبى سیاسى ناردوە باس لەو هۆكارانە ئەكات كە یەكێتى توشى ئەو شكستە گەورەیە كردوە , ئەم ڕاپۆرتە سڕى و سڕى للغایەیەى ئازاد جوندیانى دەست ڕۆژنامەى هاوڵاتى كەوتوە و لە ژمارە (562)ڕۆژى شەممە 24/9/2009) دا بڵاوى كردۆتەوە ,هەرچەندە ڕاپۆرتەكە كەمێكى بڵاو كراوەتەوە چونكە ئەو ڕاپۆرتە زۆر زیاترە و خاڵى ترسناك تر‌ى تیایە لە سەر یەكێتى وسەركردایەتیەكەى , منیش هەوڵئەدەم ئەو خاڵانەى ئازاد وەكو خۆى بڵاو بكەمەوە ,ئەو نوسینانەى ناو كەوانەكان هەمووى قسەى ئازادن , ئازاد ئەڵێ ((ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌ماعه‌تی نه‌وشیروان تێیكه‌وتووه، كه له‌ئه‌نجامی دوا هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رجه‌سته بوو بارودۆخێكی ناسك‌و مه‌ترسیدار)) ,ئازاد هەندێ لەو هۆكارانە باس ئەكات كە بونەتە هۆى دۆڕاندنەكەیان و ئەڵێ ((له‌وانه بیرۆكراتیه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ناڕۆشنی‌و گوێنه‌گرتن له خواره‌وه‌و دروستنه‌كردنی هاوده‌نگی‌و كۆده‌نگی له‌گه‌ڵ ریزه‌كانی رێكخستن‌و گرنگی نه‌دان به‌ره‌خنه‌یه‌یه‌ك كه‌به‌ره‌و روویانكراوه‌ته‌و)) وەى دەڵێ ((به‌رای من رێكه‌وتنی ستراتیژی بكه‌ینه نموونه‌یه‌ك‌و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه كاتێ ئه‌و رێكه‌وتنه‌كرا زۆرینه‌ی یه‌كێتی، به‌سه‌ركردایه‌تیشه‌وه، چونكه ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی نه‌بینیبوو نه‌یتوانی به‌رگری زۆری لێ بكه‌ن له رێكه‌وتنی فه‌وقیه‌وه بیگۆڕن بۆ هێزێكی مه‌عنه‌وی له‌ناو ریزه‌كانمان)) هەڵەیەكى تر‌ى سەركردایەتى ئەمەیە كە دەڵێ ((هه‌ڵه‌ی تری ئێمه‌ش ئه‌وه بوو كه پێمانوابوو هه‌بوونی بڕیاره‌كه له‌سه‌ره‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خواره‌وه پشتگیری بكا‌و پێیه‌وه پابه‌ند بێت، له‌كاتێكدا‌واده‌رنه‌چوو)) درێژەى دەداتێ و دەڵێ ((ئه‌و قۆناخه به‌سه‌ر چووه كه خواره‌وه به‌ئاسانی بڕیاری سه‌رووی خۆی به‌هی خۆی بزانێت و چیتر كادیر‌و ئه‌ندامانی حیزب ناتوانن به ئاسانی مل بده‌ن به‌هه‌ر بڕیار‌و بۆچو‌ونێك كه له‌سه‌ره‌وه بۆیان دێته خواره‌وه، به‌رای نووسه‌ر به‌شێك له دروستبوونی ئه‌م نێوان‌و دابڕانه‌ی خواره‌وه‌و سه‌ره‌وه‌ی حیزب، په‌یوه‌ستن به‌و ناعه‌داله‌تی‌و جیاوازییه‌ی كه له‌نێوان ژیان‌و گوزه‌رانی خواره‌وه‌و سه‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا دروستبووه.)) هەروەها لە سەر ڕاگەیاندنى یەكێتى ئازاد دەڵێ ((ئه‌و هه‌موو تێبینی‌و ره‌خنه‌و گله‌ییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت‌و پێكهاته‌كه‌ی هه‌بوو، كه زۆربه‌ی جار له‌كۆبوونه‌وه فراوه‌نه‌كانیش به‌ده‌ربڕینی جۆراو جۆر باسیلێوه‌ده‌كرا، به‌هێند وه‌رنه‌گیران‌و راگه‌یاندنیش به‌رده‌وام ناچار ده‌كرا به‌رگری له‌هه‌موو شتێكی حكومه‌ت بكات، به‌باش‌و خراپه‌وه‌كانییه‌و)) هەروەها جارێكى تر دەڵێ ((ئه‌مه سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی مسداقیه‌تی راگه‌یاندنی ئێمه نه‌ك لای خه‌ڵك، به‌ڵكو لای رێكخستنه‌كانیشمان، كاریگه‌ری راگه‌یاندنی دژ به‌سه‌ر رای گشتی‌و رای گشتی حیزبیشه‌وه زۆرتر‌و كاریگه‌ر تربێ، نایشارمه‌وه كه زۆرینه‌ی كادیرانی راگه‌یاندن به‌دوو دڵی‌و زۆربه‌ی جاریش به‌بێ قه‌ناعه‌تیه‌وه به‌رگری له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌دای راگه‌یاندن له‌و باره‌وه هه‌میشه پر له‌كه‌م‌و كورتی بوو و كه راستگۆیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا نه‌كرد‌ووه‌و به‌شتی خراپیان وتووه باش‌و داكۆكیان لێكرد‌و‌وه، هۆی ئه‌م كاره‌شی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و گوشاره حیزبییه‌ی كه له‌سه‌ریان بووه.)) وە ئازاد پێشنیارى كردوە بۆ ئەوەى ماوەیەك یەكێتى و كادرەكانى ((نابێت كادیره‌كان ته‌نیا كاریان ئه‌وه‌بێت كه له‌پشت مێزه‌كانیانه‌وه دانیشن، هه‌روه‌ها وه‌ك پێش مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆهه‌ستانه‌وه ده‌ڵێت له‌م قۆناخه‌دا كاری حیزب، نابێت بریتی بێت له‌خزمه‌تكردن به‌خه‌ڵك، چونكه حكومه‌ت‌و فراكسیۆنی په‌رله‌مانیمان هه‌یه، با ئه‌وان ئه‌و ئه‌ركه بگرنه ئه‌ستۆ، كه سه‌رئه‌نجام بۆ یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه)) وە دەڵێ ((پێویسته به‌په‌له راپرسی له‌ناو رێكخستنه‌كاندا ئه‌نجام بدرێ‌و سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی هه‌ستانه‌وه مه‌یلی ئه‌وان بزانرێ‌و گروپی تایبه‌ت ئاماده‌بكرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌كان)) وە دەڵێ ((مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان له‌ده‌عوه‌ت‌و ده‌عوه‌تكاری دوور بكه‌ونه‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه به‌رده‌وام خۆیان بچنه لادێ‌و گه‌ڕه‌ك‌و بچنه ماڵه ساده‌و نه‌داره‌كان‌و له‌وێ بێ ده‌عوه‌تكردن نان بخۆن‌و له‌گه‌ڵیان بژین)) وە دەڵێ ((لێگه‌ڕێن‌و له‌ئێستادا مجازه‌فه‌یه‌كی تر به‌حیزبه‌وه نه‌كرێ‌و وه‌ك واجهه‌یه‌ك بۆ ململانێیه‌تی به‌كاری نه‌هێنن.)) دیارە ئازاد شتى زۆر زیاترى ووتوە بەڵام ئەوەندەى لێ بڵاو كراوەتەوە لەمەوە تێ دەگەین كە یەكێتى زۆر خراپە و هەموویان هەست بەو كەم و كوڕیانە ئەكەن بەڵام كەسیشیان كار بە نوسینەكانى خۆیان ناكەن و بیریش لە چاككردن ناكەنەوە , ئەوەى ئازاد نوسیویەتى باشە بەڵام هەرخۆى لە دوایى نوسینى ئەو ڕاپۆرتەوە كارى بەو خاڵانەى نەكردوە كە خۆى نوسیویەتى , بۆ چاك كردن گرنگ قسە نیە گرنگ كردارە , بەڵام بە داخەوە لاى یەكێتى و سەركردایەتیەكەى تەنها قسە هەیە و كردار نیە , ئەگەر كردار هەبوایە دەمێك بوو یەكێتى هەنگاوى دەنا بۆ چاك بوون , تاڵەبانى سەدان جار ووتویەتى ئەم ساڵ چاكسازى دەكەین كەچى ئەو ساڵە لە هەموو ساڵەكان خراپترى كردوە , با لە ئازاد بپرسین هەر لە مەكتەبەكەى خۆیدا و لە دوایى نوسینى ئەو ڕاپۆرتە زۆر سڕى وسڕى للغایەیە چى كردوە لەو بارەیە , ئەى خۆى چەندە هەنگاوى چاكسازى ناوە ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست