کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گەندەڵیەكانى وەزارەتى شارەوانى (بەشى چوارەم)

Monday, 08/10/2012, 12:00



*سەرۆكى شارەوانى هەولێــر پاش وەرگرتنى پۆستەكەى دەبێتە یەكێك لە ملیۆنێرەكانى كوردستان
بە پێى ئیجرائاتێكى یاسایى لە ئەنجومەنى وەزیران لە 2/8/2011 دەرچووە كە هەموو كارێكى بازرگانى و دامەزراندن و بەرێوەبردنى كۆمپانیالە لایەن فەرمانبەرانى حكومەت قەدەغەیە. بەتایبەتى ئەو فەرمانبەرانەى كە بەرپرسیارەتیان هەیە. كەچى عەلى رەشیدى سەرۆكى شارەوانى هەولێر بە هاوبەشى ساسان عەونى ئەندامى سەركردایەتى پارتى بە نایاسایى كۆمپانیایان بەناوە و تەندەرەكانى سەرۆكایەتى شارەوانى بۆخۆیان دەقۆزنەوە. كۆمپانیاى (نەوشە) كە بەشێوەیەكى نایاسایى لە لایەن سەرۆكى شارەوانى هەولێر و ساسان عەونیەوە بەرێوەدەچێت. كەچى نایاسای تر لەوانەى باسمان كردن ئەوەیە كە عەلى رەشید لە كاتێكدا كە خۆى سەرۆكى شارەوانى هەولێرە پرۆژەیەكى زەبەلاحى وەكو پرۆژەى شارى گەشتیارى وارشۆ لەسەر رووبەرى 100000م2 كە پێكهاتووە لە مۆل و ریستۆرانت و هۆتێلى 4 ئەستێرە و مۆتێل و شارى یارى و هۆلى ئاهەنگ و مەلەوانگە و چەند بەشێكى دیكەیە كە تێچووى پرۆژەكە 34.694.676 دۆلارە بەخۆى بەخشیووە وەكو هەر بازرگان و سەرمایەدارێكى دیكە..لە كاتێك تێچووى پرۆژەكە و بڕى تێچووى یاسایى و نەخشە و تەندەر و مەكاین و تەنانەت كەل و پەلى بیناسازیش لە ژێرەوە لە ئەستۆى سەرۆكایەتى شارەوانى هەولێربووە.زەوى پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و بەهاوكارى وەبەرهێنان لە ساڵى 2009 هەوڵى بۆ دراوەكە رووبەرەكەى 40 دۆنمە.
لەكاتێك كە سەرمایەى كۆمپانیاكەى عەلى رەشید و ساسان عەونى بە 300 ملیۆن دینار دەخەملێندرێت كەچى سەرۆكى شارەوانى لە تەنها پرۆژەیەك زیاتر لە 34 ملیۆن دینارى بۆ خەرجكردن ئامادەكردووە.
بەپێى زانیارەكانى كەسێك بەناوى كەمال عەبدولڵا كە وێنەگرى راگەیاندنى وەزارەتى شارەوانیە و لەچەند كارێكى مەیدانیدا هاورێى عەلى رەشیدى سەرۆكى شارەوانى بووە
دەڵێت/ عەلى رەشید بەرلەوەى لە پرۆژە چاكسازیەكەى سەرۆكایەتى هەرێم بكرێتە سەرۆكى شارەوانى هەولێر چەند جارێك بۆ دروستكردنى ئەو پرۆژەیە هەوڵیدا بەڵام نەكرا .تا ئەوكاتەى كە سەمیر عەبدولڵا وەزیرى شارەوانى بوو بۆ تەرخانكردنى زەوى پرۆژەكە كە 40دۆنمە و نرخەكەى بە داشكانێكى نایاسایى بە تەنها ملیۆنێك دۆلار خەملێندرا.عەلى رەشید بە نوسراوى ژمارە 3405 لە بەروارى 18/12/2011 رەوانەى وەبەرهێنان كرا. ئەو بەروارەش دواى تەنها 17 رۆژهات لە دەستبەكاربوونى ناوبراو لە پۆستى سەرۆكى شارەوانى. بۆیە ئێستا شارەوانى نازناوى خۆى لە دەستداوە. لە خزمەتگوزاریەوە گۆڕاوە بۆ موساتەحە و مافیا و گەندەڵى.
هەربۆیە وەزیرى شارەوانى لەچەند دانیشتنێكى تایبەت ئەو وەزارەتەى بە مەڵبەندى مافیاكان ناوزەندكردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە