کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وزاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ

Sunday, 20/04/2014, 12:00




هه‌موو کۆردێک حه‌ز به‌وه‌ ده‌کات و ئاواتێتی سوپایه‌کی یه‌کگرتوی کوردستان و یه‌ک ئۆرگانی ئه‌منی دور له‌ لایه‌ن و حیزبایه‌تی هه‌بێت که ولائی ته‌نها بۆ په‌رله‌مان و حکۆمه‌ت ‌بێت و‌ ملکه‌چی فه‌رمانی هه‌ر حکومه‌تێک بێت که‌ پیک دێت ، به‌لام به‌رنامه‌ و پلانه‌کانی خۆی به‌ گۆڕینی حکومه‌ت نه‌گۆڕێت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ بالاکانی ولات و ئاسایشی خه‌لک له‌ به‌رچاو بگیرێت ، به‌ڵام له‌ واقیعدا وانیه‌ له‌ ئه‌نجامی چه‌ندین شه‌ڕی ناوخۆ و نه‌بوونی متمانه‌ ، ته‌نها به‌ لایه‌نێکیش ئه‌وه‌ ناکرێت(وه‌ک له‌ 2 نوسینی پێشتر ده‌رم بڕێوه‌) گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کان قه‌ناعه‌تیان به‌وه‌ نه‌بێت و کۆک نه‌بن له‌ سه‌ری . ئه‌وه‌ به‌ بڕیاری سیاسێ و شه‌فافیه‌ت و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌کرێت ، له‌ کاتێک ترسیان له‌ یه‌کتر نه‌مێنێت و لایه‌نێک ته‌مای هه‌یمه‌نی سه‌ربازی یه‌ک لا‌یه‌نه‌ی نه‌مێنێت (که‌ تا ئێستا وا نیه‌) ، نه‌وه‌ک به‌ دانی یه‌کێک له‌و وزاره‌تانه‌ به‌ شکلی له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتیش . لایه‌نه‌کانی تریش ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن و له‌ سه‌ره‌تا داوا بکه‌ن و هه‌ول بده‌ن‌ به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌کان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بگۆڕن ، نه‌وه‌ک یه‌ک سه‌ریه‌کێک له‌و وزاره‌تانه‌ به‌ شێوه‌ی شکلی و هه‌ر بۆ ناوه‌ وه‌رگرن . ئایا پا‌رتی ئاماده‌یه‌ و قه‌بول ده‌کات زریڤانی و هێزه‌کانی 80 و هێزی تایبه‌ته‌کان هه‌لوه‌شێنێته‌وه‌ و ته‌سلیم به‌وانی بکات، که‌ ئه‌وه‌ نه‌کات گه‌ر یه‌کێتیش له‌ فه‌رزێکدا ئاماده‌ بێت یه‌که‌ سه‌ربازیه‌کانی ته‌سلیم بکات وا هه‌ر ئه‌و وه‌زیره‌ ده‌سه‌لاتی نابێت به‌ سه‌ر زۆربه‌ی ناوجه‌کانی کوردستان و یه‌که‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌کانی پارتی هه‌یمه‌نه‌ی سه‌ربازی ده‌بێت (که‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ یه‌کێتیش له‌و کاته‌ یه‌که‌کانی ته‌سلیم ناکات و بۆ لایه‌نه‌کانی تریش باش نیه‌ له‌و‌ کاته‌دا ئه‌وه‌ بکات و هه‌یمه‌نه‌ی تاکلایه‌نی دروست بێت ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆرگانه‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌کانی هه‌ردوولا له‌ ئه‌نجامی جه‌نگ هاتونه‌ته‌ کایه‌وه‌ و به‌ بریارێکی سیاسی پێکه‌وه‌ هاوکاری ده‌که‌ن ، به‌لام نه‌بونه‌ به‌ یه‌ک و تا ئه‌زمه‌ی بڕواش هه‌بێت نابن به‌ یه‌ک و هیچی ئه‌وه‌ی خۆی هه‌لناوه‌شێنێته‌وه‌ و به‌ پراکتیک هه‌یمه‌نه‌ی سه‌ربازی تاکلایه‌نی لاکه‌ی تر قه‌بول ناکات ‌) .

برایان به‌ هه‌موو بیریانه‌وه‌ وا ده‌زانن وزاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان به‌م شێوه‌ی ئێستا وه‌رگرت ئیتر ده‌سه‌ڵاتیان به‌ سه‌ر هێزه‌کانی زرێڤانی و پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیدا ده‌بێت ؟ بیریان چووه‌ یه‌کێتی پۆستی وزاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی وه‌رگرت به‌ بونی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ش ، هیچ ده‌سه‌لاتێکی به‌ سه‌ر هێزی زریڤانی نه‌بوو، له‌ولاشه‌وه‌ ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێم که‌ فورمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانه‌ ده‌سه‌تی به‌ سه‌ر هێزه‌کانی یه‌کێتیدا نه‌بوو ، هه‌ردولاش قیاده‌ی سه‌ربازی خۆیان هه‌بوو . ئه‌وه‌ش به‌وان ناگۆڕێت ، له‌و کاته‌ ده‌سه‌ڵاتی فعلی له‌ ده‌ست جێگره‌کان ده‌بێت که‌ پارتی و یه‌کێتی ده‌بن . ئایا به‌ ته‌سه‌وریان ده‌توانن ده‌سه‌لاتیان به‌ سه‌ر زریڤانیدا ببێت یان یه‌که‌یه‌کی به‌ فه‌رمانی وه‌زیر بجولێنن یان ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌رێکیشی بگوێزنه‌وه‌ ؟ ره‌نگه‌ له‌ ژێر چه‌تری وزاره‌ت ئیتر شه‌رعیه‌ت بدرێت هێزی زرێڤانی به‌ ئاشکرا بێته‌ سلێمانی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت... ده‌بوو خۆیان به‌م شیوه‌یه‌ ئه‌و وزاره‌ته‌ شکلیه‌ وه‌رنه‌گرن ، ئه‌گینا مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ مه‌عنه‌ویات و بۆ ناو خه‌ڵک یان ئه‌وانیش ته‌مایان هه‌بێت هێزێکی میلیشیا زیادکه‌نه‌ سه‌ر میلیشیاکانی تر ... له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی کوردی یه‌کگرتوو پێک بێت ... که‌ به‌ بریاری سیاسی و رێکه‌وتنی شه‌فافانه‌ی دروست و به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ده‌کرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە