جیاوازی من و کادرێکی حیزبی له سلێمانی له سایه‌ی د.به‌رهه‌م دا
Saturday, 10/12/2011, 12:00
ئه‌وه‌ی له‌م کوردستانه‌ی خۆمان ده‌کرێت له هیچ شوێنکی دنیادا نه‌ک نه‌کراوه به‌ڵکو بیریشی لێ نه‌کراوه‌ته‌وه،له‌م ڕۆژانه‌دا خزمێکم که ته‌مه‌نی 30 ساڵ نابێت، تەنها یه‌ک ساڵ ئه‌ندامی حیزبی بووه ، وتی من خانه‌نشین کراوم مانگی به یه‌ک ملیۆن له کاتکێدا زۆر که‌س هه‌ن یه‌کێتی نین وسه‌ر با گۆڕان و حیزبه ئیسلامییه‌کان زۆر به زیاتر له من خانه‌نشین کراون ، منیش بێده‌نگی دای گرتم ونه‌م توانی قسه بکه‌م پڕ به دڵ حه‌زم ئه‌کرد ئه‌وه‌نه بگریم هه‌تاکوو ڕۆحم ده‌ر ئه‌چێت، من گله‌یی له‌که‌س ناکه‌م، تەنها لای خوا نه‌بێت! بۆ ئه‌بێت ئێمه له وڵاتێکی وادا بژیین، کە گه‌وره‌ترین ناهەقیی و ناپیاویی تێدا ئەنجامدەدرێت لە سایەی دوو حیزب و دوو سەرکردە و دوو دڕنده‌ی وه‌کو به‌رهه‌م ساڵح و نێچیر بارزانی، کە یه‌ک له دوای یه‌ک سه‌رۆکایه‌تی حوکمه‌ت دەکه‌ن؟ من ده‌رچووی زانکۆم بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ خزمه‌تم هه‌بوو,که خانه‌نشین کرام، ته‌نها پێنج سه‌د هه‌زار وه‌رده‌گرم، هەیە لە من کەمتریش تەنها 120دۆلاری بۆ بڕاوەتەوە، کەس بە کەس نییە، ئەمانە بە ئارەزووی خۆیان مووچەی خانەنشینی بە پێی مەحسوبیەت دادەنێن و دەیبڕنەوە، سه‌یربکه‌ن هاوڕێیان ئەو کەسەی کە لە سەرەوە باسم کرد، تەنها یه‌ک ساڵ خزمه‌تی حیزبی هەیە پاداشته‌که‌ی دوو ئه‌ونده‌ی سی ساڵ خزمه‌ته له حوکمه‌تدا به فه‌رمانی سه‌رۆکی حوکمه‌ت! من لێره‌دا پرسیار ئه‌که‌م ئایا سه‌دام حسێن هه‌رگیز کاری وای کردووه؟سه‌یره‌که له‌وه‌دایه ته‌نانه‌ت له‌یه‌ك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئۆپۆزیسۆنیشدا ئه‌مه باس ناکرێت جگه له کوردستانپۆست،چوونکه گۆران وئیسلامیاکانیش به‌شیان هه‌یه له‌م خانه‌نشینه‌ی حیزب‌دا، دڵنیام ڕۆژێك دێت سه‌رتان پان ئه‌کەینه‌وه نه‌ك هه‌ر هی خۆتان به‌ڵکو هی ئەوانەیش کە بە خوێی چێشت لەگەڵتاندا خیانەتیان کردووە و ئەم میللەتەیان وا لێکردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست