مۆتەکەى هەلبژاردن
Wednesday, 03/04/2013, 12:00
ماوەیەکە ئەنجامدانى هەلبژاردن لەهەریمى کوردستان بۆەتە باس و مانشیتى راگەیاندنەکان,چەندین بیرورا و ئەگەر خوى دەنوینى لەسەر ئەوەى ئایا هەلبژاردن ئەنجام دەدرى یان ئەویش وەک پروسەى چاکسازى و بنبرکردنى گەندلى دوادەخرى.
بیگومان هەلبژاردن کولەگەى پروسەى دیموکراسى بوونە و بربرەى پشتى دیموکراسیەتە و مافیکى یاسایى و بنەرەتى هاولاتیانە و ئەنجام نەدانى و دواخستنیشى گورزیکى گەوریە لە پروسەى دیموکراسى و ئەزموونى هەریمى کوردستان و قورخکارى ئازادى هاولاتیانە.
زور کات لیرە ولەوى گۆى بیستى پراکتیزە کردنى پرنسیپە دیموکراتیەکان دەبین لەلایەن دەسەلات و بەتایبەتى دوو حزبە دەسەلاتدارەکە,هەمیشە بانگەوازى دیموکراسیەت و مافى مروف دەکەن,کەچى کردار و مامەلەکردنى دەسەلات لەلایەن ئەم دوو حزبەوە تەواو پیچەوانەى پرنسیپە ئەخلاقى و دیموکراتیکانە و زور کات مافى هاولاتیانى ئەم هەریمەیان پیشیل کردوە و ریگاى بریارى تاک و کومەلگاى ئەم هەریمەیان تەنیوە بەچەندین کوسپ و لەمپەرى نایاساى و دژ بە بنەماکانى مافى مروف و پرنسیپە دیموکراتیکان.
هەلبژاردن ئەو ریگایەیە کە تیدا هاولاتیان بریار دەدەن لەوەى چون و کى نوینەرایەتیان بکات و کار بو جیبەجى کردنى داواکارى و خواستیان دەکەن.ئەرکى حکومەتە کە پیداویستى و زەمینەى هەلبژاردن ساز بکات و لەکات وساتى خویدا هەلبژاردنەکان ئەنجام بدرین.
ئەنجام نەدان و ریگرى کردن لە هەلبژاردن نیشانەى ئەوەیە کە دەسەلات دەسەلاتیکى نادیموکراسیە و مافیکى بنەرەتى و یاسایى هاولاتیان پیشیل دەکات,هەروەها ئەوەمان بۆ دەسەلمینیت کە حزبەکانى دەسەلات ترسى لەدەسدانى حوکم و دەسەلاتیان هەیە و بۆ ئەو مەبەستە هەمیشە پاساوى نا یاسایى و نا لوجیکى دەهیننەوە بو دواخستنى هەلبژاردنەکان.
هەلبژاردن و قسەکردن لەسەر هەلبژاردن بۆەتە مۆتەکەى دەسەلات لەهەریمى کوردستان,ترسى دەسەلات لە ئەنجامدانى هەلبژاردن و دەرئەنجامى هەلبژاردن ئەومان پیدەلەى کە ئەم دەسەلاتە باوەرى بە دەنگدەر و قاعیدەى خوى نیە و ئەو ماوەیەى کە دەسەلات داری کردوە نەیتوانیوە داواکارى و خواستى هاولاتیان جیبەجى بکات و کار لە پیناو بەرژەوەندى گشتى بکات.
هەلبژاردن بوەتە فوبیاى حزبە دەسەلات دارەکانى هەریم وئەگەر بۆیان بکریت پروسەى هەلبژاردن لە ناوەندى خودى حزبەکانیان و ئۆرگانەکانى دەسەلات دەسرنەوە.
ترسى دەسەلات لە هەلبژاردن لەوەوە سەرچاوە دەگریت کە ئەو دوو پارتە باوەریان بەوە نەماوە کە هاولاتیان دەنگ بە بەرنامە و پلان و کاندیدەکانیان بدەن,ترسیان لەوەوە هاتەوە کە نەیانتوانى بلینەکانیان بیننە دى , ترسیان لە دەرئەنجامى پروسەکەیە ,ترسیان لە دەسدانى دەسەلات و پلە و پایەو و سەروەت و سامانە.
هەر هیز و حزبیکى سیاسى گەر باوەرى بە دیموکراسى و پرنسیپە مەدنى و یاساییەکان بیت,ئەوە هەموو کات چاوى لەهەلبژاردنەو و لەریگاى ئەو پروسەیەوە کار بو ئەوە دەکات متمانە و دەنگى هاولاتیان بۆ لاى خوى راکیشى.بەلام لە هەریمى کوردستان زور لە هیز و حزبە سیاسیەکان هەمیشە لە هەلبژاردن راەکەن و ئەگەر ناچاریش بوون ئەوە هەموو ئامرازیکى ناشرین و قیزەوەن بەکار دەهینن.
راکردن لە هەلبژاردن و دواخستنى ئەو راستییە کە پیش هەمومان خودى پارتە دەسەلات دارەکان پییگەیشتون,ئەویش لەدەستدانى متمانە و دەنگى هاولاتیانە بو حزبە دەسەلات دارەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست