تهوه ری؛ ههرجاره ی دیدێک - ٢ -
Thursday, 19/02/2009, 12:00
2612 بینراوە
رێبوار حه مه سالح: من خاوه نی هیچ شێوازێکی تایبه ت به خۆم نیم له شیعردا، ئه م قسه یه شم ده گه ڕێته وه بۆ تێڕوانینی من بۆ گه وره یی شیعر ، چونکه داهێنان یان وه گهرخستنی شێوازێکی نوێ، کارێکی هه روا ئاسان و سه رپێی نییه .
پایزه ئه حمه د: ده ستتان خۆش بۆ ئه و کۆڕه شیعرییه ی که پێشکه شتان کرد و توانیتان بۆ چه ند ساتێک ئاماده بووان به ره و جیه انی ه ونه ری شیعر ببه ن. ئه گه ر ده رفه تتان ه ه بێ حه ز ده که ین رووبه ڕووی چه ند پرسیارێکتان بکه ینه وه بۆ ئه وه ی خوێنه رانی ماڵپه ڕی ئه مڕۆ به بۆچوونه کانتان ئاشنا بکه ین.یه که م: پێمان خۆشه کورته یه ک له ئه زموونی نووسینی شیعریی خۆتمان بۆ باس بکه ی، ه ه روه ه ا ئایه پێتوایه ه یچ شێوازێکی تایبه ت به خۆت ه ه یه له نووسسینی شیعر ، ئه گه ر ه ه یه به چ جۆرێک ه ه ستت پێی کردووه ؟
رێبوار حه مه سالح: سه ره تا سوپاستان ده که م ، له ڕاستیدا سه ره تای نووسینی شیعر له لای من ده گه ڕێته وه بۆ چه ند ساڵێک به ر له ئیستا که ئه توانم بڵێم زیاتر له 10 ساڵ ده بێت ،واته له نه وه ده کانه وه ، منیش ه ه ر وه ک ه اوسه رده ماکانی خۆم سه ره تا که وتمه ژێر کاریگه ری شیعری فارسی به تایبه ت (نیما یۆشج) و (سه ه راب) وه ه ه روه ه ا شاعیره نوێخوازه کانی خۆشمان ، ئه مه و بێجگه له وه ی که من ئاره زوویه کی زۆرم ه ه بوو بۆ خوێندنه وه ی شیعره کلاسیکیه کوردیه کان .
به نیسبه ت به شی دووه می پرسیاره که ت که ده پرسیت ده رباره ی شێوازی تایبه ت به خۆم . دیاره من به ڕاشکاوانه ده ڵێم که خاوه نی ه یچ شێوازێکی تایبه ت به خۆم نیم له شیعر دا ، ئه م قسه یه شم ده گه ڕێته وه بۆ تێڕوانینی من بۆ گه وره یی شیعر ، چونکه داه ێنان یان وه گه رخستنی شێوازێکی نوێ، کارێکی ه ه روا ئاسان و سه رپێی نییه ، ئێمه ئه گه ر بگه ڕێینه وه بۆ مێژووی شیعری کوردی ده بینین که ته نه ا چه ند که سانێک ه ه ن که توانیویانه ئه و ه ه نگاوه بوێرانه بنێن . که دیارترینیان (نالی)ه له شیعری کلاسیک دا و پاشان (گۆران) که وه ک ئه زموونێکی نوێ ده رکه وت و توانی شاعیره کانی سه رده می خۆی به جێبه ێڵێت . له دوای ئه وانه ش شاعیرانی حه فتاکانی سه ده ی ڕابووردوو دێت که دیارترینیان (شێرکۆ بێکه س) بوو . پاشانیش ئه زموونه کانی (به ختیار عه لی) دێت له مه جالی شیعردا که توانی ته کانێک بدات به شیعری نوێی کوردی . جا له به ر ئه وه من دووباره ی ده که مه وه که من ه ێشتا له سه ره تای ئه زموونی شیعری خۆمدام ، وه دیاره ئه وه خه ونێکی گه وره ی ه ه موو که سێکه که ئه گه ر ڕۆژێک بتوانێت ببێته خاوه نی شێوازێکی تایبه ت به خۆی له مه جالی شیعر دا .
پایزه ئه حمه د: ئه گه ر زانیاریی یان ئاشنایه تییه کتان ه ه بێ به شیعری ئینگلیزی و ئه وروپی چۆن به راوردی ده که ن له گه ڵ شیعری کوردی، ه ه روا چ جیاوازییه ک له نێوان شیعری لای خۆمان واتا شیعری رۆژه ه ڵاتیی و شیعری رۆژئاوایی ده بینن؟
رێبوار حه مه سالح: ئاشنایه تی من به شیعری ئه وروپی له سه ره تاوه ده گه ڕێته وه بۆ ده قه وه رگێردراوه کانی (ڕامبۆ) ی شاعیری فه ره نسی . به ڵام له ڕاستیدا من بۆ خۆم باوه ڕم به شیعری ئێره و ئه وێ نیه ، شیعر شیعره . له ه ه ر کوێیه کی دونیادا بنوسرێت ه ه ڵگری ه ه مان تووخمه ، شیعر به شێوه یه کی گشتی ه ه وڵدانێکه بۆ که شفکردنی گرفت و جوانیه شاراوه کانی نێو مرۆڤ . به ڵام ئه وه ی واده کات که جیاواز ده ربکه وێت شێوازی داڕشتنه که یه تی نه ک جه وه ه ری شیعر . من بۆخۆم چێژ له ه ه موو شیعرێکی جوان ده بینم ، به بێ ئه وه ی بپرسم که نوسه ره که ی کێ یه و خه ڵکی کوێی دونیایه . بۆیه له دیدی منه وه شیعر ناتوانرێت به راورد بکرێت . بۆ نمونه بوترێت که شیعری ئنگلیزی باشتره له شیعری فه ره نسی یان شیعری فارسی باشتره له کوردی . ئه م جۆره پۆڵێنکردنانه ه ه ڵه یه ، له به ر ئه وه ی کاتێک که نووسینێک ده گاته ئاستی باڵای خۆی و ده بێت به شیعر . ئیدی به ه ه ر زمانێک نوسرابێت ئه وه شیعره . شیعر زمانێکی گه ردونی ه ه یه ، ه ه رشتێک ه ه ڵقوڵاوی ده روون و ڕۆحی مرۆڤ بێت نابه سترێته وه به ه یچ چوارچێوه یه که وه .
به شی دووه می پرسیاره که شت که ده رباره ی جیاوازی شیعری ڕۆژه ه ڵات و ڕۆژئاوایه ، با ئێمه لێره دا شتێک ه ه یه بیڵێین ئه ویش ئه وه یه که با وه ک تێڕوانینه سیاسیه کان جیه ان دابه ش نه که ین به سه ر دوو دنیای جیاوازو دوور له یه ک .
ده بێت بزانین که ئێمه باس له شیعر ده که ین شیعریش به پله ی یه که م وه گه ڕخستنی زمانی ناوه وه ی مرۆڤه ، قسه کردنه له سه ر ئازاره به رده وامه کی ڕۆح ، دیاره ئێمه له ه ه ر کوێیه کی دنیادا بین ئازار ه ه ر ئازاره ، شتێک نیه پێی بوترێت ئازاری ڕۆژه ه ڵاتی یان ئازاری ڕۆژئاوایی . ه ه ر بۆیه له دیدی منه وه شتێکیش نیه پێی بوترێت شیعری ڕۆژه ه ڵاتی یان ڕۆژئاوایی ، ئه وه ی که ه ه یه ته نه ا جیاوازیه له چۆنیاتی داڕشتنی شیعردا و به س . ئالێره دا ده بێت بزانین که ه ه ستی شیعری یان ڕۆحی شیعری شتێکه و داڕشتنی شیعری شتێکی دیکه یه . ه ه سته شیعریه کان یه ک سه رچاوه یان ه ه یه به ڵام نووسینه وه یان داڕشتنه وه ی ئه و ه ه ستانه سه دان ڕێچکه یان گرتوه . وه ه ه ر ئه م جۆره ڕێچکه جیاوازیانه یشه له پاشاندا بوونه ته قوتابخانه ئه ده بیه جیاجیاکان.
من تێباگه م تۆ مه به ستت چیه له جیاوازی شیعری ڕۆژه ه ڵاتی و ڕۆژئاوایی. ئایا مه به ستت جیاوازیه له داڕشتنی شیعریدا یان له ه ه سته شیعریه کان ،. من بۆ ئه مه دوو وه ڵامت ده ده مه وه . یه که م: ئه گه ر مه به ستت داڕشتنی شیعره ئه وا به ڵێ چه ندین جیاوازی ه ه یه که ه ه ر جیاوازیه کیش په یوه سته به قۆناغێکی مێژوویه وه . دووه ه میش : ئه گه ر مه به ستت ه ه ستی شیعریه ئه وا وه ک ئه وه ی که له سه ره وه باسم کرد من ه یچ جیاوازیه ک نابینمه وه له نێوان ئه و دوو جیه انه دا .
پایزه ئه حمه د: پێت وایه کورد شعری تاراوگه یی ه ه بێ یان ه ه ر شعری تاراوگه یی خۆی بوونی ه ه بێ ئایا شعر له وه گه وره تره و بێ سنوورتر نییه که ناوی شیعری تاراوگه یی یان شیعری نێو نیشتمان و زاراوه تری بۆ دابتاشین؟
رێبوار حه مه سالح: شیعر به پله ی یه که م زمانێکی ناوه کیه یاخود ده ره اوێشته ی ه ه ستێکی نا عه قلانیه ، زیاتر له مۆسقا ده چێت ه ه تاوه کو ه ه ر شتێکی تر . گه وره ترین ه ه ڵه ئه وه یه که بته وێت شیعر پۆلێن بکه یت به سه ر زه مان و شوێندا . شتێک نیه پێی بڵێی شیعری ئه وه یان شیعری ئه مه . شیعر وه ک (ه ایدگه ر)ی فه یله سوف باسی ده کات زمانی ڕه سه نی مرۆڤه ، ئه و پێی وه ه ایه که مرۆڤ خاوه نی دوو جۆر زمانه ، که یه که میان ئه و زمانه ڕه سه نه یه که مرۆڤ له ڕێگه ی مۆنۆلۆژه وه ده که وێته دایه لۆک له گه ڵ خۆیدا و پاشان له ڕێگه ی شیعره وه به یانی خۆی ده کات . وه دووه ه میان ئه و زمانه یه که ئێمه به زه روره ت فێری ده بین که ئه ویش زمانی بازاڕی مرۆڤه ، واته ئه و زمانه ی که ڕۆژانه له گه ڵ مرۆڤه کانی تردا گفتوگۆی پێده که ین.
من ده مه وێت بڵێم که تێگه یشتنی زۆربه مان بۆ شیعر ه ه تا ئێستاش تێگه یشتنێکی زۆر سه ره تاییه ، یاخود ئه توانم بڵێم که ده مانه وێت به زمانی دووه می خۆمان واته زمانی بازاڕی له زمانی یه که می خۆمان تێبگه ین ، واته ده مانه وێت به زمانێکی بازاڕی له شیعر تێبگه ین که ئه مه ش زۆر ئه سته مه . ئێمه ه ه ست به و قووڵیه ی شیعر ناکه ین ه ه ربۆیه به ه ه وه سی خۆمان ناوی بۆ داده تاشین (شیعری تاراوگه ، شیعری نیشتیمانی، شیعری دڵداری .... ه تد) ئه مانه ه ه مووی ده گه ڕێته وه بۆ بێ ئاگایی ئێمه له و دنیا سیحریه ، له و فه نتازیایه ی که ئه سته مه بتوانین به چاوێکی بازاڕیانه وه لێیتێبگه ین . که ئه سته مه بتوانین ده رک به جوانیه کانی بکه ین . ه ه ر بۆیه شاعیری ئێرانی سه ه راب له دێڕه شیعرێکدا ده ڵێت '' ئێمه پێویسته چاوه کانمان بشۆین و به شێوه یه کی تر دنیا ببینین ''
ئێمه ه ه تاوه کو نه توانین ئه و کوده تا ڕۆحیه بکه ین به سه ر خۆماندا که سه ه راب باسی ده کات ، ئه سته مه له و ه ه ڵانه تێبگه ین که ڕۆژانه سه دان که س به ناوی شیعره وه ده یکه ن له لای ئێمه .
پایزه ئه حمه د: وه ک بینیمان شیعره کانی به رێزتان شیعری نوێن واتا سه ربه ست ئایا ده بێ رۆژێک له رۆژان شێوازی نووسینی شعری کلاسیکیی بگه ڕێته وه چونکه ئێستا ه ه ندێک خه ڵک ه ه ن ده ڵێن له وه ته ی شعر به شێوازی سه ربه ست ده نووسرێ تاموچێژی خۆی له ده ست داوه وه ک شیعر؟
رێبوار حه مه سالح: من ه یچکاتێک نه مویستوه شیعر به ئه م یان به ئه و شێوازه بنووسم ، به ڵکو شێوازی نووسینی شیعر لای من ده گه ڕێته وه بۆ کاریگه ری ئه و زه مانه ی که تێیدا ژیاوم ، من ئه گه ر دوو سه د ساڵ پێش ئێستا له دایک بووبومایه ئه وا به شێوازی کلاسیکی شیعرم ده نووسی . بۆیه پێویسته بزانین که ه ه موو زه مانێک شێوازی تایبه ت به خۆی ده خوڵقێنێت ، جا ه ه ر ه ه وڵێک بۆ گه ڕانه وه ی شێوازه کۆنه کان بێ له به فیڕۆدانی کات ه یچی تری تێدا نیه .
به نیسبه تی له ده ستچونی تام وچێژی شیعری نوێی کوردی . له ڕاستیدا ه ۆکاره که خودی شیعر نیه به ڵکو ئه و فه وزا شیعرییه یه که له نێوه ندی ڕۆشنبیری کوردیدا دروستبووه . تیایدا به راست و چه پ شیعر چاپده کرێت و بڵاوده کرێته وه . وه ه ه روه ه ا ئه نته رنێتیش ڕۆڵێکی زۆر سلبی ه ه یه له و فه وزایه دا . به لاته وه سه یر نه بێت ئه گه ر بڵێـم ه ه تاوه کو ئێستا ه ۆکاری بڵاونه کردنه وه ی شیعره کانم ده گه ڕێته وه بۆ ئه و مه به سته . ڕه نگه ه ه ڵه نه که م ئه گه ر بڵێم نیوه ی کورد خه ریکی شیعر نووسینه ، به ڵام شیعره باشه کان له په نجه ی ده ست تێناپه ڕن . بۆ یه له ه ه لومه رجێکی ئاوه ه ادا ئه سته مه بتوانیت شیعره ڕه سه نه کان بدۆزیته وه و تام و چێژیان بکه یت.
به ڵام ئه وه ی که دڵخۆشم ده کات ئه وه یه که مێژوو ڕه حم به که س ناکات ، ه ه موو ئه و نووسینانه ی که ئه مڕۆ پێیان ده وترێت شیعر ، ڕۆژگارێک دێت له بیرده چنه وه و ده بنه بڵقی سه ر ئاو . شیعره باش و ڕه سه نه کانیش وه ک یاقووت له بنی ده ریاکه دا ده مێننه وه .
پایزه ئه حمه د: پرسیارێکی تا راده یه ک گران.. ئه گه ر کاتتان ه ه بێ و حه ز بکه ن وه ڵامی بده نه وه : ئه م ووشانه لای تۆ چی ده گه یه نن.. ه ه روا لای خه ڵک به گشتیی چی ده گه یه نن؟
-: دایک و باوک - لای تۆ ؟
-: دوو خۆرن هه رگیز ئاوا نابن
-: دایک و باوک - لای خه ڵک ؟
...... -:
-: خۆشه ویستیی - لای تۆ ؟
-: په نجه ره یه ، سه رابه ، گۆرانیه کی ته واونه کراوی دڵه .
-: خۆشه ویستیی - لای تۆ ؟
..... -:
-: هاوڕێیه تیی - لای تۆ ؟
-: ده ستێکی خودایانه یه ،ه ه میشه له خنکان ڕزگارم ده کات .
-: هاوڕێیه تی - لای خه ڵک ؟
..... -:
-: یه کسانیی - لای تۆ ؟
-: خه ونه ، ه ه وڵدانێکی سیزیفیه .
-: یه کسانیی - لای خه ڵک ؟
..... -:
-: تاراوگه - لای تۆ ؟
- :عه زابه ، به ڵام عه زابێکی له زه تبه خش .
-:تاراوگه - لای خه ڵک ؟
..... - :
پایزه ئه حمه - د
[email protected]