کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌په‌له‌ : لێدوانێك له‌ لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى یه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكاریه‌كانى لیستی ده‌سه‌ڵات و كه‌مته‌رخه‌میه‌كان�

Saturday, 25/07/2009, 12:00


به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ ومیهره‌بان

پاش ئه‌وه‌ى كه‌ ره‌وشى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مڕۆ ئاسایى بوو ، وا به‌داخه‌وه‌ له‌ پاش نیوه‌ڕۆوه‌ كه‌سانێكى نامه‌سئول كه‌وتنه‌ له‌كه‌دار كردنى پرۆسه‌كه‌ به‌ پێشێلكارى یه‌كى زه‌ق وئاشكرا ده‌یانه‌وێ جارێكى تر هه‌رێمه‌كه‌مان بخرێته‌وه‌ لیستى ره‌ش ، ئه‌وا له‌ پاش نیوه‌ڕۆوه‌ هه‌ڵمه‌تێكى خروقات ده‌ستى پێ كردوه‌ به‌ فه‌رمانى به‌رپرسانى مه‌یدانى حزبى ده‌سه‌ڵات له‌ گشت شاره‌كان به‌لێشاو خه‌ڵك به‌كۆسته‌ر ده‌هێنرێ وبه‌بێ بوونى هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى یاسایى به‌ ساخته‌كارى ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ن وناشهێڵن چاودێر وبریكاره‌كانى لیسته‌كان سكاڵا به‌رز بكه‌نه‌وه‌ ..

ئێمه‌ له‌ كاتێكدا راى گشتى له‌م پێشێلكاریانه‌ ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه‌ ودڵگرانین له‌م هه‌ڵوێسته‌ ناشارستانى ودوا كه‌وتوانه‌یه‌ كه‌ هێشتا كه‌سانێك ده‌ستى بۆ ئه‌به‌ن ، به‌رپرسیاریه‌تى مێژوویى ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ولیستى (54)ـى ده‌سه‌ڵات ، هه‌روه‌ك به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ سه‌یرى بێ توانایى وكه‌مته‌رخه‌مى یه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ین سه‌ره‌ راى ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ جیاتى داخستنى بنكه‌كان سه‌عاتێك كاته‌كه‌ى درێژ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ له‌ خۆیدا ئاسانكارى ساخته‌كاریه‌كانه‌..

له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ناته‌ندروسته‌شدا ئیراده‌ى زۆرینه‌ى گه‌لى كوردستان خه‌فه‌ناكرێ وئاینده‌یه‌كى گه‌ش چاوه‌رێى كوردستان ده‌كا وبه‌م كرده‌وه‌ نایاسایى ونه‌شیاوانه‌ رێگه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تى خزمه‌تگوزاران وچاكسازان وگۆڕِانخوازان ناگیرێ ..



لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى

25/7/2009 - هه‌ولێر

كاتژمێر :5.00 پاش نیوه‌ڕۆ






بارزانى كۆنگره‌ی ‌رۆژنامه‌وانی‌ ‌له‌ناو بنكه‌یه‌كی ‌هه‌ڵبژاردندا ساز كرد و كۆمسیۆنیش ئه‌و كاره‌ به‌خروقات داده‌نێت .

به‌یانى ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی ‌هه‌رێمی ‌كوردستان پاش ده‌نگ دانى له‌ نێو بنكه‌كه‌دا كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ساز كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ وا ده‌نگی‌به‌لیستی ‌كوردستانی ‌داوه‌و باسی ‌له‌چالاكیه‌كانی‌ خۆی‌كرد و كه‌ناڵه‌كانی ‌كوردستان و زاگرۆزیش به‌راسته‌وخۆ گواستیانه‌وه‌

قاسم عه‌بودی ‌له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا كه‌له‌ئوتێل شیراتۆن له‌شاری ‌هه‌ولێر سازیكرد رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی‌ خروقاتی‌كردووه ‌به‌وه‌ی‌ كه‌له‌دوای ‌ده‌نگدان كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌ناو بنكه‌ی ‌ده‌نگداندا سازكردووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی‌هه‌رێم په‌‌یوه‌ندیی ‌به‌ ئێمه‌وه‌كردووه ‌كه‌ئه‌م كاره‌هیچ مه‌به‌ستێكی‌ له‌پشته‌‌وه‌نه‌بووه‌.

ا‌و ئه‌مرۆَ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌رۆژنامه‌نوسیدا به‌ئاشكرا رایگه‌یاند كه‌. به‌بی‌َی‌ رێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی ‌باڵای‌هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێـت هیچ كه‌سێك و میدیایه‌ك تا دوای‌ته‌واو بونی ‌پرۆسه‌كه ‌بانگه‌شه‌و ده‌نگی‌خۆی ‌ئاشكرا بكات.

ناوبراو وتیشی ئه‌م كاره‌ده‌كه‌وێته ‌قاڵبی‌ شكاندنی ‌بێده‌نگی‌ پروپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان،

سایتی یه‌كگرتوو / له‌ داره‌تووی به‌رده‌ره‌ش و ئاڵای هه‌ولێر كادیرانی پارتی له‌ هه‌وڵدان بۆ دووباره‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و نوێنه‌رانی لیسته‌كانیش هه‌ره‌شه‌ی به‌كارهێنانی فۆرمی 110 ی سكاڵا ده‌كه‌ن

په‌یامنێرانی سایتی یه‌كگرتوو

كارمه‌ندێكی كۆمسیۆنی ناوچه‌ی داره‌تووی به‌رده‌ره‌ش به‌ سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند كه‌ كادیرانی پارتی پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌یان به‌ كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی بنكه‌ی داره‌توو كردووه‌ له‌ هه‌وڵێكدا بۆ پركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ نه‌دراون

هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ی ئاڵای شاری هه‌ولێر كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندام و كادیرانی پارتیه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و بنكانه‌دا دابه‌ش بكرێن كه‌ مه‌جالی ده‌نگ دانی تیادا ده‌بێت و له‌به‌رامبه‌ردا چاودێرانی چه‌ند لیستێكی تر له‌ 59 و 57 له‌ هه‌ولێر و به‌رده‌ره‌ش و زاخۆ به‌ سایتی یه‌كگرتوویان راگه‌یاند كه‌ هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ رێگرتن له‌ خروقات و ته‌زویر و هه‌ر كه‌سێك دوو جار ده‌نگ بدات بۆمان هه‌یه‌ بیده‌ینه‌ ده‌ست پۆلیس و له‌ سه‌ر پێشێلكاریه‌كه‌یش بۆماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌ستگیر ده‌كرێت .. هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند له‌ هه‌ر بنكه‌ و وێستگه‌یه‌ك خروقاتی له‌و شێوه‌یه‌ هه‌بێت فۆرمی 110 ی سكاڵا پر ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئیلغا كردنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگه‌یه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە