گەندۆڵ ٢
Wednesday, 05/03/2014, 12:00
1574 بینراوە
تێبینی : ڕ / ڕاوێژکار
س/ سەرۆک
و/ وەزیر
ڕ.....
گەورەم سەرۆک
منم ڕاوێژکار
گەر بەڕێزتان ڕێم بدەن
بێمە ژوورێ
س.....
دەی بایەقووش ئەمجارەیان
چی رووی داوە
ئەمە چیە ئەم غەڵبەغەڵب و
ژاوە ژاوە
ڕ.......
گەورەم یەک دوانێک
لەوەزیران هاتوون
بەپەلە و هەڵەداوان
ئەڵێن ئەبێت سەرٶک
بێتە هاوارمان
بۆیە منیش خێرا هاتم
بفەرموون وا جاوەڕوانتن
س.....
باشە پێیان بڵی خێرا
کاتم کەمە
چیان هەیە ئامادەبن
بییبڕنەوە بەیک دوو کەلیمە
ڕ......
بەڵێ گەورەم فەرمانتە
ئامادەبن هەرئێستا
سەرۆک ئەگات
دڵسۆزی خۆتان بنووێنن
لەدوورەوە دەست بەسنگەوە
نەکن لێی نزیک ببنەوە
و.......
سەرۆک سەرۆک
ئەی پایە بەرز
ئەی خەمخۆری گەل ومیللەت
سڵاو وڕێز بۆتۆی بەڕێز
س..
ها دەی پێم بڵێن چ خێرە
وا بەم بەیانیە زووە
سەرو دڵی منتان گرتووە
چیتان هەیە بیڵێن
خێراو بە پەلە ... بدوێن
و.....
گەورەم تا نەجاتمان بوو
جاری پێشوو
لەقەیرانەکان ڕۆحمان دەرچوو
ئەوا ئەمجارەیان
خراپتر خەریکە گەورە و بچوکی
ئەم ووڵاتە بێنە سەرجادە بۆمان
س....
بۆ؟ بۆچی ؟ سەبەب چی یە؟
ئەمجارەیان
چی ڕوویداوە؟
گەورەم حکومەتی مەرکەزی
بڕیاری داوە
مووچەی هەرێم ڕابگرێت
لەخەزێنەی هەرێمیش
کەنیشمانە
یەک فلسی سووری تیانەماوە!
س...
خێرا بڕۆن بۆ
ئەملاو ئەولا هانا بەرن
تا خۆم لەگەڵیان
ڕێئەکەوم
بزانن کێ قەرزمان ئەداتێ
پێیان بڵێن
مانگی دادێ
داهاتی نەوتیان دووهێندە
بۆزیادئەکرێ
و.....
بەڕێز گەورەمان
پێش ئەوەی ئێوە
هەراسان کەین
زۆر هەوڵماندا
بێ سود بوو
هیچ کام بۆ قەرز پێدان
ڕازی نەبوون
وابڕوات
دەنگی ناڕەزایی خەڵک
ئەگرێت یەخەمان
گەورەم بەڵکو بەڕێزتان
لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی
بەهیمەتی خۆتان
جارەی ئەم قەیرانە بکەن
لەگەڵیان قسە بکەن
س..........
من ئەزانم سوودی نیە
جاری پێشوو
بۆ مەسەلەی سنوور
زۆر لووتی بەرزبوو
ئەمجارەیان کە مەسەلە
پارەیە
هێندەی تر لێم ئەچێتە ئاسمان.
بوەستن چارە هەیە !
و.....
سوپاس بۆخوا
هەرزوو زانیمان
سەرۆکمان
بیرو مێشکی پڕ لە عیلمە
چارەی لایە حەکیمە
بفەرموون بەڕێزتان
لە خیبرەو فیکرو ڕاتان
تا چی زووە
ئەم مژدەیە بۆگشت لەیەک
تا بەزووترین کات
بۆ مەللەت وگەل بکەین بەیان
س...
ئا لەبیرمە
ئەو نەعلەتیە
ناوی چی بوو؟
و....
کێ قوربان
جان جاکڕۆسۆ!
ئەنشتاین
داروین .مارکس. لینیین!!
س
نەبابە نە کابراکەی لەمەڕ خۆمان!
ئا.. سەدام..سەدام
و.....
کێێێێێێێێێێێێێێێێێ قوربان
ئەی باوکە ڕۆ قورمان گرتەوە
بۆ میللەت و بۆخۆشمان!
س.....
نا نا ترستان نەبێت !
ئەو نەماوە خەمتان نەبێت
ئەو هەرچەندە تاوان باربوو
بەڵام زۆر جار
شتی وای ئەکرد
زۆر دوژمن و خەڵکانیشی سەرسام ئەکرد
لەبیرمە کاتێ لەشەڕدابوو
نەنان .. نەئاو هەتا پارەش نەبوو
لەگەڵ ئەوەش خەڵکی
هیچیان پێوە دیار نەبوو
بیرۆکەیەکی ئەوم لاپەسەندە
ئا ..ئا.. تەبەڕووع
گەورە و بچووکی
شارو لادێ
بێبەش مەکەن لەم هەڵمەتە
هەم بەخشەندەیی و هەم ڕەحمەتە
خۆ بیریشمان نەچێت
ئێمە پێمان داوون
بائەوانیش
کەمێک وەفاین بێت .
بڕۆن لەگوند لەشار
لە کۆڵان وکەچەو بازار
جاڕبەن
ئەمڕۆ ڕۆژی هیمەتە
لەکیس خۆتان مەدەن
ئەم مەرحەمەتە
پێیان بڵێن :
سەرۆک ئەڵێت
ئێمە بۆئێوەمان کرد لەشاخ
تاکردمانن پۆشتەو پەرداخ
ئێستاش نۆبەی ئێوەیە
حکومەت چاوەڕێی دەستی ئێوەیە
با پەنا بۆ دوژمن نەبەین
تا بەزۆر ملیان پێ دائەدەیین
وەزیرەکان
خوا دەست بە باڵتانەوە بگرێت
ئێمەش هاوڕاتانیین
ئێمەش هاوبیرتانیین
میللەت هەمووی لەگەڵتانە
وابڕوات گەندۆڵ هەر لەدوامانە