ئاسایش و گالته‌جاڕیه‌کی سه‌یر

Friday, 20/01/2012, 12:00



ئاسایش بڵاوی کردوته‌وه‌ که‌ دوو سوپاسنامه‌ی داواكاری گشتی و ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.ئه‌م کاره‌م وه‌ک گالته‌جاڕیه‌کی سه‌یر دێته‌ پێش چاو جیگه‌ی پێکه‌نینه‌.ئاخر ئاسایش و سوپاس نامه‌!ده‌بوو شه‌رمه‌زار نامه‌یان بۆهاتبایه‌.ئاسایش ده‌زگایه‌کی نا مه‌شروعی نایاساییه‌ له‌ ژێر ئیعازی حیزبدا و به‌ قوڕمیشی حیزب کار ده‌کات.ئیتر ده‌بێت حاڵی چۆن بێت.ئاسایش جگه‌ له‌ ته‌رجه‌مه‌کردنی ناوی ئه‌من له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ بۆ کوردی هیچ جیاوازیه‌کیان نیه‌،هه‌مان ناوه‌ڕۆکیان هه‌یه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ هاوڵاتیان ترسیان لێی هه‌یه‌و متمانه‌یان پێ ناکه‌ن و خۆشیان لێ نایه‌و به‌ بێگانه‌ و داپڵۆسیێنه‌ریان ده‌زانن ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌ته‌ لای هه‌موو تاکێکی به‌شه‌ره‌فی کورد. له‌سه‌ر ئیتیجاهی سیاسی گیرام و ڕاپێچی ئاسایش کرام له‌ ژورێک ێه‌د که‌سی تیدابوو به‌ ئاسته‌م جێگه‌ ده‌بوو دانیشی کاتی خه‌و به‌ پێلاقه‌ په‌ست مرۆڤیان ده‌کرد به‌ناو مرۆڤدا که‌س جێگه‌ی نه‌بوو له‌سه‌ر پشت بخه‌وێ هه‌موی له‌سه‌ر که‌له‌که‌ له‌هه‌ردوولاوه‌ ده‌په‌سترایت.تیرۆریست و بێ ئه‌خلاو و تاوانبار و بێ تاوان و پیاو کوژو سیاسی و هه‌تد به‌سه‌ریه‌کدا شێلدرابو.له‌یادمه‌ خۆزگه‌م ده‌خواست مرۆڤ نه‌بوومایه‌ به‌لکو گیاندارێکی تربوومایه‌ چونکه‌ گیانداره‌کانی تر به‌ ئازادی ده‌خه‌ون، کاتێک ده‌خه‌ون به‌ قه‌د قه‌باره‌ی جه‌سته‌یان جێگه‌یان هه‌یه‌ بۆ خه‌وتن به‌ڵام ئێمه‌ که‌متر له‌ قه‌باره‌ی خۆمان جێگه‌مان هه‌بو بۆ نوستن له‌ هه‌ردوو لاوه‌ ده‌په‌ستراین. خوا هه‌ڵناگرێت زۆربه‌ی ژه‌مه‌کانی خواردنی باشیان پی ده‌داین به‌لام له‌ هه‌فته‌یه‌کدا یه‌ک ژه‌م ته‌نها برنجایان پی ده‌داین تاقی که‌وه‌ نان و برج به‌ته‌نها بخۆ! ئه‌وه‌ی گرنگه‌ باسی بکه‌م ته‌عه‌مولیان بو که‌ دواتر بۆ باوکم گێرایه‌وه‌ باوکم وتی زیندانی ئه‌منی سه‌رده‌می سه‌دامم بیر که‌وته‌وه‌ هه‌مان ره‌فتار و هه‌مان ئیهانه‌ و سوکایه‌تی پێکردن و جوێندان به‌ دایک و خوشک و شه‌ره‌ف و لێدان و پێداکیشان له‌یادمه‌ شه‌وێکیان وتیان بێ ده‌نگ بن ئه‌م شه‌و مامۆستا ئیسماعیل لێریه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌کردبێت له‌ ناوه‌که‌ی.دڵم زۆرخۆشبوو مامۆستاکانی سه‌رده‌می منداڵی خۆمم بیرکه‌وته‌وه‌، وتم مادام مامۆستایه‌ ئینسانیشه‌.. ئه‌وه‌ندم زانی که‌سێک هات ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵێک ده‌بوو زۆر به‌ توره‌یی قسه‌ی ده‌کرد وتی یه‌ک که‌س ورته‌ی لێ نه‌یه‌ت! ئێ تۆ به‌ جه‌سته‌ له‌ زیندانی که‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ ناره‌وا له‌ زیندان بیت ده‌کرێت ده‌میشت داخه‌ و ورته‌ت لێ نه‌یه‌ به‌ مانگ و ساڵ! قسه‌یه‌ک هه‌رده‌کرێت له‌ ناو ێه‌د که‌سدا.وادیاربوو گوێی له‌ قسه‌ببو هاته‌وه‌ ئاگری لیده‌باری به‌هه‌موو عه‌قڵی خۆی ووتی ئه‌مجاره‌ گوێم له‌ ورته‌ی هه‌رکه‌سێک بێت قۆنده‌ره‌ ده‌خه‌مه‌ ناو ده‌می ئه‌گه‌ر کوڕی پێغه‌مبه‌ر بێت! له‌ دڵی خۆمدا وتم خۆش مامۆستا ده‌به‌نگێکی وه‌ک تۆ چیه‌ قۆنده‌ره‌ بخاته‌ ناوده‌می کوڕی پێغه‌مبه‌ر.شه‌وێک گه‌نجێک قسه‌ی کرد شه‌وێکی باران و ساردی زستان بو.هاتن وتیان ئه‌وه‌کێ بو قسه‌یکرد.ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌که‌ن هه‌مووتان تێهه‌لدان ده‌خۆن.ئاشکرایان کرد ئه‌و گه‌نجه‌بوو ئێ خۆ کفری نه‌کردوه‌ قسه‌یه‌کی کردوه‌.هه‌ربه‌شه‌ق وپێلاقه‌ بردیانه‌ده‌ره‌وه‌ به‌ عه‌مود له‌و هه‌یوانه‌ به‌ستیانه‌وه‌ وابزانم تا هێزی تیابوو لێیاندا.ئینجا له‌و سه‌رما و سۆله‌و بارانه‌ به‌جێیان هێشت تا به‌یان ئیتر هه‌رگیز نه‌مان بینیه‌وه‌. خۆا پێم نه‌گرێت تابه‌یانی له‌سه‌رما گیانی سپارد و ده‌نگۆی مردنی ئه‌و گه‌نجه‌ بڵاو بووه‌وه‌ و .نازانم ئه‌و رۆژه‌ بوو یان رۆژی دواتر جه‌یشی ئه‌مریکی هاتن بۆ سجن و بیستمان ئه‌مریکیه‌کان زۆر توره‌ بون له‌ کوشتنی ئه‌و که‌سه‌ و بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ هاتوون.بائه‌وه‌شم له‌ یاد نه‌چێت یه‌کێ له‌ زیندانیه‌کان که‌ سه‌رپه‌رشتی ناو زیندانی ده‌کرد و جیی سیقه‌ی ئاسایش بوو به‌شدار بوو له‌ لێدانی ئه‌و گه‌نجه‌، ئه‌گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم که‌سێکی شه‌ل بوو وابزانم ناوی عه‌زیز بوو پێان ده‌وت عه‌زه‌.دوای ئه‌و کاره‌ساته‌ که‌مێک نه‌رمیان نواند له‌گه‌لمان به‌ڵام هه‌ر له‌ ژیانێکی که‌متر له‌ شایسته‌ی گیانله‌به‌ر ده‌ژیاین نه‌ک ئینسان.له‌ سه‌یر وسه‌مه‌ره‌کان ئاسایش ئه‌وه‌بو ئافره‌تێکیان هێنابوو وه‌ک مقه‌با له‌ ژورێک دایان نابو، ته‌مه‌نی چل ساڵ ده‌بو ده‌یانوت مافی مرۆڤه‌.دیاربو یه‌کێتی ژنان بو به‌ سه‌رو شکڵیدا که‌ له‌ پیاو ده‌چو نه‌ک ژن، بروابکه‌ن له‌ هه‌مان ژوور که‌ ئاسایشیکی تیابوو ده‌م و قه‌پۆز پان تامه‌نی سی ساڵیک ده‌بو به‌ به‌رچاوی ئه‌ ئافره‌ته‌ مافی مرۆڤه‌وه‌ سوکایه‌تی و بێ ئه‌ده‌بی به‌رامبه‌رم کرد،مافی مرۆڤ نقه‌ی لێوه‌ نه‌هات. که‌بۆ باوکم ده‌گێرایه‌وه‌ (به‌ره‌حمه‌ت بێت) ده‌یوت ئه‌منی به‌عسیش که‌ مه‌حکه‌مه‌یان ده‌کردین حاکمێکیان ده‌هێنا وه‌ک مقه‌با هه‌موو قه‌راره‌کان درابوون ئه‌ویش وه‌ک کارتۆن مه‌حکه‌مه‌ی ده‌کردین.ئه‌مه‌ش دیاره‌ خۆلکردنه‌ چاوی ڕیکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ئیسنان دۆسته‌کانه‌ و هیچی تر.خوا هه‌ڵناگرێت ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم جیاوزیشیان ده‌کردین له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان ته‌مرینی لێدانیان له‌سه‌ر عه‌ره‌به‌کان ده‌کرد به‌ڵام له‌سه‌ر کورده‌کان ئه‌و کاره‌یان نه‌ده‌کرد، واتا مه‌شقی ته‌وقات وه‌شاندن و شه‌ق وه‌شاندن. بڕوا بکه‌ن گه‌نجێکی ئاسایش سی و پێنج سال ده‌بوو هه‌تا بڵێ ی قۆز و جسمی ڕێک بوو به‌جلی مه‌ده‌نی ده‌هاته‌ ناو سجن، ته‌وقاتی زۆر بێ ویژدانانه‌ی له‌ گه‌نجێکی عه‌ره‌ب ده‌دا وه‌ک مه‌شق کردن له‌سه‌ر ته‌عژیب.ئه‌وم نه‌بینی به‌رامبه‌ به‌ کورده‌کان بکرێت به‌ به‌رچاوی زیندانیه‌کانه‌وه‌.دیمه‌نێکم بینی که‌هه‌ر گیز له‌ یادم ناچێته‌وه‌ ئه‌ویش پیاوێکی چل بۆ په‌نجا ساڵان بوو، هه‌تا بڵێ ی به‌ڕێز ده‌یانوت له‌گروپه‌ ئیسلامیه تیرۆرسیته‌کانه‌ له‌ پشت ده‌رگاکه‌ ده‌خه‌وت چوکه‌ توشی ره‌بۆ ببو هه‌ناسه‌ی توند ده‌بوو ده‌می ده‌نا به‌ بنی ده‌رگاکه‌وه‌ تا که‌مێک هه‌ناسه‌ بدات ئامێری هه‌ناسه‌دانیان بۆ دابین کردبوو که‌ هه‌ناسه‌ی توند ده‌بوو خێرا په‌لاماری ئامێره‌که‌ی ده‌دا ێحه‌تی به‌ جۆرێک تێکچوو بو هه‌ندێک له‌ زیندانیه‌کان داوایان کرد وتیان ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه‌ تاوانباره‌ تکایه‌ بیکوژن با چیتر له‌و حاله‌دا نه‌مێنیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێ تاوانه‌ به‌ریده‌ن ئه‌مه‌ قسه‌ی خۆیتی. ئه‌م کورته‌یه‌ک بوو له‌ ژیانی زیندانی ئاسایش که‌ هه‌روه‌ک وتم ئاسایشی مه‌ێله‌حه‌تی حیزبو ته‌سفیه‌حسابی نه‌یارانی حیزبه‌ و له‌و به‌ینه‌شدا هه‌ندێ جار خه‌ڵکی مجریمیش ده‌گرن ئه‌گه‌ر نا دامه‌زراوه‌یه‌ک نیه‌ بۆ دیفاع له‌ هاولاتیان و بێ لایه‌نی و نیشتمانیش نیه‌ به‌ڵکو حیزبی سرفه‌ و بی ویژدانیش دیارترین شوناسی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ به‌لام هه‌مویان نا.دواجار له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادی له‌ لایه‌ک و له‌به‌ر بوونی ده‌زگای فه‌لاقه‌کردنی نه‌یارانی حیزب واتا ئاسایش له‌ لایه‌کی تر،به‌ پێویستم زانی ناوی خۆم بلاو نه‌که‌مه‌وه‌ و ئه‌زموونی زیندانیم له‌ ئاسایش به‌و په‌ری راستگۆیی بلاو بکه‌مه‌وه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە