حیزب و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌مانه‌یان كردوه گه‌نده‌ڵی حیزب و تاڵانكردنی وڵات به ژماره ببینن
Wednesday, 22/07/2009, 12:00
به‌شی هه‌ر تاكێكی دانیشتوی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی له ساڵی (2004-2009) بڕی (9155) دۆلار بوه. واتا (1525،8) دۆلار بۆ یه‌ك تاكی كوردستان له یه‌ك ساڵدا، كه هیچ تاكێكی ئاسایی ئه‌م پاره‌یه‌ی بۆ سه‌رف نه‌كراوه.
بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵی و كاره دزێوه‌كانی دیكه‌شیان، ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی له ئێستادا نزیكه‌ی (800) كه‌ناڵی راگه‌یاندنی هه‌یه (رۆژنامه، گۆڤار، رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن) كه كاریان ئه‌وه‌یه ناشرینییه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌شارنه‌وه و گه‌نده‌ڵی په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن. ئه‌م كه‌ناڵانه‌ش كه له‌سه‌ر بودجه‌ی میله‌ت پاره‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و به‌ڕێوه ده‌برێن به‌م شێوه‌یه‌ن:
(17) كه‌ناڵی سه‌ته‌لایت، كه رۆژانه واته له (24) كاتژمێردا (224) كاتژمێر په‌خشیان به جیهاندا هه‌یه و بۆ هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ك (11 دۆلاری) تێده‌چێت كه رۆژانه ده‌كاته (147840 دۆلار).
سه‌رباری نادیاری چۆنییه‌تی سه‌رفكردنی بودجه و داهاتی كوردستان، كۆمپانیاكانی حیزبیش كایه‌ی وه‌به‌رهێنانیان قۆرغكردوه و زه‌وی و موڵكی حكومه‌ت به سودوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كانیان له‌سه‌ر كۆمپانیاكان تاپۆ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی چه‌ند زانیاری و داتایه‌ك كۆمپانیای نۆكان ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (4351343) مه‌تر چوارگۆشه زه‌وی له شوێنه بازرگانییه نایابه‌كانی سلێمانیدا گرتوه، كه نرخی هه‌ر مه‌ترێكی به (500) دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه زۆرێك له‌و زه‌ویانه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه بۆ پرۆژه‌كانی بازرگانی به‌كار ده‌هێنرێن، كه ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای نرخی زه‌ویه‌كه، پرۆژه‌كانیش ده‌بنه داهاتێكی بێ‌شومار بۆ كۆمپانیای نۆكان.
داگیركردنی ئه‌و روبه‌ره زۆره‌ی زه‌وی له كاتێكدایه، كه ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شكراون ئه‌وه‌نده له خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه دورن، كه به چه‌ند ساڵێكی دیكه ناگاته نرخێك كه شایانی خزمه‌ت و قوربانی ئه‌و كه‌سانه بێت.
گروپی كۆمپانیاكانی نۆكان له (36) كۆمپانیا پێكدێت و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت و له ماوه‌ی ساڵانی رابردودا ژماره‌یه‌كی زۆر له پرۆژه گه‌وره‌كانی سنوری ئیداره‌ی پێشوی سلێمانی دراونه‌ته ئه‌و كۆمپانیایه.
بۆ زانیاری زیاتر كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
http://kurdistanpost.info تێبینی: ئه‌م زانیاریی و هه‌واڵه له سایتی (سبه‌ی وه‌رگیراوه) بۆ ئه‌رشیفکردنی هێنامانه لای خۆمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست