کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەوانەى مەهانە بۆ خائنە سەرۆك جاشەكان دێننەوە: سەدامیش لە ژیانیدا هەندێك چاكەى بووە

Friday, 29/10/2010, 12:00


.

كاتێك باسى خیانەت لە نەتەوەو نیشتمان دەكرێت هەندێك دەكەونە پاساو هێنانەوە بۆ ئەم كۆنە سەرۆك جاش یان ئەوى دیكە، دەیانەوێت بەهڵوێستێكى ئەم كۆنە سەرۆك جاش یان ئەوى دیكە چەمكى خیانەت بگۆڕن یان بیسڕنەوە، هتلەر خوێنڕێژێكى هەرە گەورە بوو بەڵام یەكێك لەسیفەتە باشەكانى ئەوە بوو فیتەرێك كە بە بازووى خۆى دەژیا بەسەد قسەزلى سەرزلى مشەخۆر نەدەگۆڕیەوە، سەدامى لە ڕادەبەدەرى خوێن ڕێژو مرۆڤ كوژ بە دەیان لێبوردنى گشتى و تایبەتى بۆ خەڵكى سیاسى دەركردووە، كەسێك بەناوى (گالع دورى) لەسەركردەكانى بەعس بە ئاشكرا دژى ڕووخاندنى لادێكان بووە، ئەفسەرێكى عەرەب پێى ووتم ئەگەر خاوەنى ماڵ و منداڵ نەبوومایە خۆم دەكوشت نەدەچووم بۆ رووخاندنى لادێى ئەو خەڵكە هەژارە........
من بڕوا ناكەم كەسێك هەبێت لەسەر ئەم گۆى زەمینە لە ژیانیدا هیچ چاكەیەكى نەكردبێت، ئایا ئەگەر كەسێك هەموو ژیانى بە چاكە بردبێتە سەر یاسا لێى خۆش دەبێت ئەگەر كەسێكى كوشت یان ماڵى كەسێكى ترى دزى، ئەگەر سەرۆك جاشێك پاش ئەو هەموو ئەنفال و كوشتن و زندەچاڵكردنى ژن و منداڵى كوردە غیرەتى نەجوڵابێت و چەكى خیانەتى فڕێ نەدابێت ئیتر چاوەڕوانى چى لێ دەكرێت؟ ئەى ئەگەى لە گەڵ سەدامى دكتاتۆردا دوا لەتە نانى خواردبێت و پشتى لە ملەتەكەى كردبێت ئەمەیان چى؟ بە دەیان سەرۆك جاشى خۆفرۆش پاش ڕاپەڕین پەیوەندیان لە گەڵ ڕێژمدا ماوبوو و تێیاندا هەیە دیوەخانانەشى وەردەگرد؟ ئیتر نازانم چى پاساوێك هەیە تا كۆنە سەرۆك جاشەكان لە جادەو كۆلانەكاندا بەر بەردو تەماتەى گەنیو نەدرێن؟؟؟.
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە