ژانە سەری ،،تاتار،، بون لە کریمە
Wednesday, 21/05/2014, 12:00
بەرایی:
نە سەلاحەددیننیزم،نەئەردۆغانیزم، نەخومەینیزم،نە کومونیزم، نە ئیمپریالیزم نە پووتینیزم نە،،،،، هیچکامیان چارەسەیان پێ نییە بۆ کوردو بۆ گەلانی بندەست.لە هەمبەر سەرۆک عەشیرەو بنەماڵەش لە باشور بۆختان بڕیار بدەن. باسی قسەزلەکانی ناو کەمپەکانیش ناکەم کە جگە لە بێبەختی دیاردەیەکی دیکەیان لە باراندا نەبووە. بازەرگانێک بون کە دەست کورتو داماو کە هەردوو دەستیان لە باڵچۆی شیرو گیرەی کەوانی تێکۆشان بەرداوە ولە کەمپەکاندا چاوەڕوانی ڕەحمەتی ئیلاهین.
شێوەی ژیانی سیاسی تاتارەکان هەتا رادەیەکی زۆر وێنەی ژیانی سیاسی وکۆمەڵگایی بەشێک لە کوردە کە لە سەردەمی/ نادرشای ئەفشاردا کۆچی زۆرە ملێیان پێکرا بۆباکوری رۆژهەڵاتی پارێزگایەک بە ناوی،،خوراسان ،، / (نادرشا بەملی شکاوی بەخێر کورد بووە!!) ولەوێ ماندگار بون. ئێستێ ئەو پارێزگایە کراوەتە دوو بەش ،،باکوری و باشووری ،،ئەویش لەبەر هۆی سیاسی ودابڕانی کوردەکان لە یەکترو کەسەرجەم دوونیو میلیون دەبن. ئەو کارەش وای کردووە تا رادەیەک لە جوغڕافیاو کولتوریخۆیان دوور ببنەوە.بەڵام تاتارەکان لە ئۆکڕایین لە ماوەی ساڵانی رابوردوودا خاوەنی نیمچە خودموختاریەک بون ورێوڕەسمەکانی دابو نەریتی خۆیان بە جێ هێناوە.تاتارەکان تاتاری سەردەمی عوسمانین و کوردەکانی خوراسانیش هی سەردەمی نادرشای ئەفشارن کە هەردوو نەتەوە لە هەر دوو دینان بون.
واوێدەچێ کە ،،مائۆییزمی وڵاتی جێن وپووتینیزمی رووسیە بە شێوەیەکی سەردەمیانە دژی ئیمپریوکانی ئامریکا ومۆنۆپۆلەکانی ئورووپای خاوەن ناتۆ سەر هەڵدەنەوە. بۆیە بەشێکی گرینگ لە ژیانی کوردەکانی سۆڤیەت وخوراسان وئەرمەنستان وەکو ژیانی تاتارەکان دەچێ. بەو جیاوازیە لە حاند کێشەی تاتارەکان ئامریکاو ئورووپا لەداهاتویەکی زۆر نزیکدا وەجواب دێن.بەڵام کوردی هەژار لەسەر دەستیان ماوەتەوەوکەس لەسەری وەدەنگ نایە تەنیا ئەوەندە نەبێ کورد بۆتە دوو بەش کوردی باش ،، وەک تاڵەبانی وبارزانی ،، کوردی ترۆریست وەکی کوردانی باکۆر رۆئاواو لە حاند رۆژهەڵاتیش کە دراوەتە چەنگی گورگی خۆماڵی. ژانەسەری تاتارەکان بەرەو کوێ دەڕوا؟ چی بەسەردێ؟ بۆخۆیاندەزانن ومن نوێنەری وان نیم.بەڵام پرسیارێکم لە ئاغای ئۆباما (بوکە ڕەشە) هەیە؟ یانی جەنابت وهاوفکرە ئورووپیەکانت نازانن کێشەی نەتەوەیەکی چل تا پەنجا میلیونی بە بنە ماڵەو سەرۆک عەشیرە چارەسەر نابێ؟ لە نیوەی بەردەستی باشور کە داوتانە بە جووتە ،نابینن چی بەسەر ئەو خەڵکە هەژارە دێنن؟ ئەدی کوا یاساکانی نێونەتەوەییتان؟ دێمۆکڕاسیتان (تڕە دێمۆکڕاسی) هەتا چاڵە نەوتەکانی خاکی کورد بڕ دەبا! ژانە سەری کورد بون تەنیا بەدەستی ئێوە بۆ ئێمە بەدی هاتووە.هەر یەک کاتژمێری دی کۆماری ئیسڵامی رووی خۆشتان بداتێ هەموو دونیا بەکوردو تاتارو ئەفغان وعێڕاق و،،،،، فیدای سیاسەتی پڕلەدرۆی خۆتان دەکەن. لەسەت ساڵی رابوردوودا هەر سیاسەتو ئەوە بووە بەڵام بەشێوە گەلی جیاواز .
جەعفەر کەریمی.
دەقی وەرگێڕانەوە:
تاتارەکانی کریمە،، وڵاتێک کە بەم زوانە لە ئۆکڕایین جودا بۆتەوە ولکێنراوە بەروسیە. رۆژی یەکشەممە پۆلیس مەیدانی ناوەندی شاری گرتبوو تا لە کۆبونەوەی تاتارەکانی لەمپەر دروست کا. تاتارەکان چونە شارۆچکەی / باخچەسەرای / تا لەوێ یادی هەزاران قوربانی،، تاتار،، بکەنەوە کە لە ئاڵوگۆڕەکانی قەومی و زۆرە ملی کە لە ساڵی ١٩٤٤ کوژرابون بەشداری بکەن. باخچەسەرای لە سەدەی ١٥ دا پاتەختی کۆنی / خانات تاتار / بووە لە ١٠کیلۆمیتری شارت / سیمفروپەل / ناوەندی کریمە.
سێرگئی ئاکسی یونێف،، سەرۆک وەزیرانی تازەی کریمە رۆژی هەینی هەر جۆرە گردبونەوەیەک بۆ ماوەی سێ حەوتوو لە و دووڕگەیەدا قەدەغە کرد و بەو شیوەیە ئیزنی بە تاتارەکان نەدا کە لە حەفتاهەمین ساڵی کوژرانی کەسانی رابوردووی خۆیان لەو وڵاتە بە رێوە بەرن کە لەوێ نزیک ٧٠٠ ساڵ پێش یانی ساڵی ١٤٣٠ / خانات کریمە / ی دروست کردبوو. سەڕای ئەوەش سەدان کەس لەو تاتارانەی کە دژی لکاندنی خۆیان بون بە روسیە ولایەنگری دەوڵەتی/ کیەف/ ن ، بە هەڵگرتنی ئاڵای زەردو شینی ئۆکڕایین لە باخچەسەرای خۆ نیشاندانیان ساز کرد ودروشمی / گەل،،وڵات،،کریمەیان،، / دەگوتەوە.لەو گردبونەوەیەدا/ تاتارەکان / گوتیان کەلە دەیەکانی رابوردوودا قەت بیریان نەدەکردەوە کە ئەو رێوڕەسمە لەوەها کێش وهەوایەدا بەڕێوە بەرن.!
بەشژار بوانی ئەو خۆنیشاندانە لە حاڵێکدا خوازیاری / خودموختاری / کە لە چوارچێوەی یاساکانی روسیەدا هەن بون بەڵام هێڵەکۆپتێڕەکانی ئەڕتەشی روسیە بە سەریاندا دەسوڕانەوە! / موفتی ئەمیرعەلی ئابڵایۆف / کە پێشەوای دینی دوعایە بۆ کوژراوانی تاتارەکانی ٧٠ ساڵ لەوەی پێش لە رۆژی یەکشەمەدا بووە بە چاو لێکردن بە هێلەکۆپتێڕەکانی روسی گوتی: ئەوان چاوەدێری ئێمە دەکەن،، ئەوان لە ئێمە دەترسن،، .ئەو موفتیە لە هەمان حاڵدا خوازیاری وتوووێژ لە گەڵ بەرپرسان ورێبەرانی تازەی / کریمە / بوو. مەجلیسی تاتارەکانی کریمە ئەو خۆنیشاندانەی مەیدانی / سیمفرۆ پەل / ی ناوەندی رێکوپێک کردبوو. بەڵام لە دوایین کاتەکاندا بەهۆی زەختی دەسەڵات شوێنی گردبونەوەکەیان گۆڕی و بردیانە / باخچە سەرای / . هەموو تاتارەکان باس لە وتوووێژ دەکەن و. پارڵمانی تاتارەکانی کریمە بە تازەگی بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان وپارازتنی مافی تاتارەکان لە حولدان دان.
تاتارەکانی کریمە لە ئاوێنەی مێژوودا:
تاتارەکانی کریمە لە قوربانیانی سیاسەتی رەگەزی سۆڤیەتی سەردەمی / ئیستالینن / . بەڵام هۆی دژایەتی وان لە گەڵ سۆڤیەت لەسەردەمی شەڕدا هەتا ئەوڕۆ بۆ خەڵکی شوڕەوی پێشوو بەتایبەت بۆ روسەکان کە خۆیان بە قارەمانی شکست دانی ئاڵمانی نازی دەزانن بۆتە جێگای مشتومڕی شەڕئەنگیزانە. تاتارەکانی کریمە لە کۆتایی سەدەی ١٥ / خانات / یان دایەدەست دەوڵەتی عوسمانی وچوونە ژێر رکێفی وان، ئەوان موسڵمانی سوننەئایینن لەسەر لقی / حەنەفی / .پاشان لە کۆتایی سەدەی ١٨ و بە پاشەکشەی دەوڵەتی عوسمانی لە کریمە ، روسیەی تێزاری هێدی هێدی دەسەڵاتی کریمەی بە دەستەوە گرت. بە جۆرێک کە لە ساڵی ١٧٨٣ حاکمی ئەو کات کابرایەکی روسی بووە. سەرەڕای ئەوانەش هەر لەو کاتەوە کۆڕەوی روسەکان ونەتەوەکانی دیکە بە یارمەتی دەوڵەتی تێزاری روسیە بۆ کریمە دەستی پێکردو ولە ناوەڕاستی سەدەی ١٩دا کەم کەم ئاسەواری کەنارەی تاتارەکانی کریمە کە بەشێکی وان وەکو ،، مزگەوتەکان،،حەمامەکان،، وچاڵاوە ئاوەکانی دەستکردی تاتارەکان بەرەو وێرانی چون!
ئەو شێوە سیاسەتە دژی تاتارەکانی کریمە نیشێنەی بەرخۆدانێک بوو بۆ وڵاتێک کە بە باوەڕی ئەوان وڵاتی بابو باپیرانیان بووە. حاکمی دەسەڵاتداری روسی کریمە لە ناوەراشتی سەدەی ١٩ بۆ کەمکردنەوەی / ژانەسەری تاتارەکان / خوازیاری وەدەرنانی هەموویان بوو لە کریمە ونیشتەجێکردنیان لە خاکی / تورکیە / .بەڵام ئەلەکساندری دووهەم تێزاری ئەو کات دژی دەرکردنی تاتارەکان بوو. بەو رابوردوویە کە هەبووە چارەنوسی تاتارەکان لە دەست روسەکاندا بوو وهەر کاتێک لەشکری ئاڵمانی نازی لە کاتی شەڕی دووهەمی جیهانیدا لە ساڵی ١٩٤١ گەیشتە کریمە ، تاتارەکان بە ئامێزێکی گەرم پێشوازیان لێ کردن. تەنانەت گرووپێکی چەکداری ٢٠ هەزار کەسییان بۆ پاراستنی خۆیان لە بەرانبەر ئەڕتەشی سور پێکهێنا. تاقمێک لە تاتارەکان پەیوەست بون بە ئەڕتەشی / نازی / بۆ یارمەتی وان بەڵام بەشێکی دیکە لە تاتارەکان خوازیاری پشتیوانی لە ئاڵمانیەکان نەبون. فەرماندەی ئاڵمانی کریمە لەسەردەمی داگیرکردنی ئەو وڵاتە وێنەی دەسەڵاتی رابوردووی خۆیدەیخواست تەواوی تاتارەکان راگوێزێ بۆ ناو خاکی تورکیە. کە ئەو دەرخواستە بە دژایەتیکردنی / هیتلێر / روبەروو بووە ئیزنی ئەو کارەی نەدا.
ژۆزێف ستالین،،ئەو کارەی کرد دوای وەرگرتنەوەی کریمە لە ئاڵمانیەکان. نەتەنیا ئەڕتەشی ٢٠ هەزار کەسی کە لەیەنگری نازیەکان لە کریمە بەڵکوم زیاتر لە ١٨٠ هەزار کەس لە تاتارەکانی سواری شەمەندەنەفەر کرد و بە زەختو زۆری لە رێگای دەزگا ئەمنیەکانی ئیستالین لە شوێنی ژیانی خۆیان جودای کردنەوە وبردنی بۆ سەرزەمینێکی گەرمو بیابانەکانی ئاسیای ناوەڕاست بە تایبەت بۆ قەزاقستان و لەوێ نیشتەجێی کردن.(و: هەمان کاری بەسەر کوردیش هێنا!).
تاتارەکان دوای مردنی ئیستالین داوای گەڕانەوەی کەسایەتی نەتەوەییان کرد (و: قەرەبووکردنەوەی بێ حورمەتی بە نەتەوەیەک) بەڵام گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی بابو باپیران لەسەردەمی/ گاڕباچۆف دا / یانی کەمێک پێش رووخانی سۆڤیەت جێ بە جێ کرا. سەرەڕای ئەوانەش پشتی چەماوەی خەڵکی تاتار لە سەتا، دەی، حەشیمەتی ئەو خاکە پێک دێنن. تاتارەکانی کریمە سەردەمێک لە دەسەڵاتی بە رەگەز / تورکی / عوسمانی نزیک بون. بەڵام پاشان خۆیان لە / ئاڵمانی نازی / وهیتلێر نزیکتر دیت تا لە روسەکان. (و: لە چەنگی مار رزگار بون ، تووشی ئەژدیها کران) . لەدابەش کردنی خاک و وڵاتدا لە سۆفیەت ، کریمەو تاتارەکان لە چوارچێوەی کۆماری شوڕەوی سوسیالیستیدا روسیە جێگایان پێدان بەڵام لەساڵی ١٩٥٤ رێبەرانی حیزبی کومونیستی شوڕەوی کریمەی بە هۆی ئابوری دا بە / ئۆکڕاین / . دوای نەمانی سۆفیەت تاتارەکانی کریمە داییم خۆیان لە سیاسەتەکانی روسیە لە ئۆکڕایین دوور دەخستەوە. تاتارەکان لایەنگری شۆڕشی / نارنجی / دە ساڵ لەوەی پێشی ئەو وڵاتە بون وهەوڵدانی ئەم دواییە/ کیە ف / بۆ هاتن بە یەکێتی ئورووپا. ئێستێ بە جودا بونەوەی کامڵی کریمە لەئۆکڕایین و گەڕانەوەی بۆ داوێنی روسیە ، تاتارەکانی کریمە جارێکی دیکە لە بەرانبەر پرسیارێکی مێژووییدا ماونەوە کە ئایا بە بێ دەردی سەری دەستی دۆستایەتی بۆ حکومەتی روسیە درێژ بکەن یانژی وێنەی باپیرانیان دژواریەکان بە گیان وەرگرن و دەست بۆ کەسانێکی دیکە کە روس نین درێژ بکەن !؟
لە نوسینی: عەلی عەتار،، بی،بی،سی، .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
٢١/٥/٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست