کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌هۆی‌ بێ‌ ئاوییه‌وه‌یه‌ دانیشتووانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌یوان ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌رده‌بڕن

Saturday, 06/06/2009, 12:00


ئاڵا له‌تیف
به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌به‌رانبه‌ر نه‌بوونی‌ ئاو، سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 6/6، هاوڵاتییانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌یوان له‌شاری‌ سلێمانی‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ڕێكخست‌و ڕێگه‌ی‌ هاتووچۆی‌ فلكه‌ی‌ گۆزه‌كانیان داخست.

هاوڵاتیانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كه‌ 150 بۆ 200 ماڵ ده‌ین، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌له‌ماوه‌ی‌ مانگێكدا ته‌نیا یه‌كجار ئاوی‌ حكومییان بۆ به‌رده‌درێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوورد به‌پێداویستییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌و گه‌رمای‌ هاوین بڕێكی‌ ئێجگار كه‌مه‌‌و بێزاری‌ كردوون.

یه‌كێك له‌هاوڵاتیانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌، له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ وتی‌"ئێمه‌ چه‌ند جارێك سه‌ردانی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاومان كردووه‌، هیچیان بۆ نه‌كردووین، بۆیه‌ سه‌ردانی‌ كۆمیته‌ی‌ 4 رێكخستنی‌ مامه‌یاره‌مان كردووه‌، به‌ڵێنی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌یان پێداین، به‌ڵام كێشه‌كه‌ وه‌ك خۆی‌ مایه‌وه‌‌و به‌ڵێنیان پێداین له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌نكه‌ره‌وه‌ رۆژانه‌ ئاومان بۆ بهێنرێت به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنه‌شیان نه‌برده‌ سه‌ر".

ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ به‌رپرسێك له‌ كۆمیته‌ی‌ مامه‌یه‌ره‌ پێی‌ راگه‌یاندوون كه‌ ئه‌گه‌ر تا به‌رواری‌ 6/6 كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌رنه‌كرا، رێگه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌ بگرنه‌ به‌ر.

وتیشی‌"ئێستا ئێمه‌ ئه‌و رێگه‌ مه‌ده‌نییه‌مان گرتووه‌ته‌به‌ر له‌گرتنی‌ شه‌قامه‌كه‌، مافی‌ خۆشمانه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆر ڕێگه‌ی‌ ترمان گرتووه‌ته‌به‌ر‌و ئه‌نجامی‌ نه‌بووه‌، ئه‌م رێگه‌یه‌ بگرینه‌به‌ر".

هاوڵاتیانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌یوان چاوه‌ڕوانی‌ بینینی‌ به‌رپرسێكن كه‌به‌ڵێنی‌ چاره‌سه‌ر كردنی‌ نه‌بوونی‌ ئاویان پێبدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە