کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وشیروان مسته‌فا... ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ یان تێکده‌رێتی؟

Thursday, 05/01/2012, 12:00







دوێنی له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ڕوبه‌ڕوی که‌ناڵی ئاسمانی ک.ن.ن. نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی هۆشیارعه‌بدوڵای سازده‌ری به‌رنامه‌که‌ ی دایه‌وه‌ که‌ بۆزۆربه‌مان هیچ شتێکی نوێ وگرنگی تیانه‌بوو، جگه‌له‌ هه‌ندێک قسه‌ و وه‌ڵامی دووباره‌ و سواو بۆ خۆڵکردنه‌ چاوی گۆڕانخوازان، وه‌ک ڕێکلامی هه‌ڵبژاردن ده‌هاتنه‌ به‌رگوێ..!
نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ گۆڕانخوازانی نه‌وت، به‌نیازی چین له‌ کاتێکدا بارزانی و تاڵه‌بانی ئاماده‌نین مل بنێن به‌ داواکانی ئێوه‌ وخه‌ڵکی ناڕازی کوردستان؟ یان چۆن ده‌یانه‌وێت ئه‌م سیستمه‌ بگۆڕن کاتێک هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ یارییان پێ ده‌که‌ن؟؟
نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشکرای کرد که‌ دیدی ئه‌و بۆ گۆڕان زۆرجیاوازه‌ له‌ دیدی گۆڕانخوازان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وهێشتا بڕوای به‌ بارزانی و تاڵه‌بانی ماوه‌ که‌ گۆڕان بکه‌ن له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا، بۆیه‌ بۆته‌ ڕێکخه‌ری ماڵی کوردی بۆیان...!
له‌ کاتێکدا گۆڕانخوازان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2009 دا متمانه‌یان به‌ بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌مابوو بۆیه‌ ده‌نگیان دا به‌ لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، تا وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی ئازا سه‌رکردایه‌تی گۆڕانی ڕاسته‌قینه‌ بکات له‌ کوردستان...!

من له‌ ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه‌ چه‌ند سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه‌کم هه‌یه‌ بۆوه‌ڵامه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا:
له‌و خاڵه‌وه‌ ده‌ستپێده‌که‌م که‌ باس له‌ عێراقی نوێ و کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراق ده‌کات، وه‌ک بڵێی تا ئێستاش هه‌رسه‌دام سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌ وئه‌مان له‌ شاخن؟
ئه‌وحکومه‌ته‌ی به‌غداد وه‌ک خۆشتان باستان کردووه‌ 2003 له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام بێ هاوکاری کورد و ڕاکه‌ڕاکه‌تان بۆ به‌غداد دروست نه‌ده‌بوویه‌وه‌، ئێوه‌ به‌شداربوون له تاوانی دروستکردنه‌وه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی بۆ کونه‌په‌رستان وئیسلامی، هه‌روه‌ها‌ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌وده‌ستوره‌ی که‌ به‌حساب عێراقی دیموکراتی فیدراڵی له‌سه‌ردروست کراوه‌و ئێوه‌ زۆر دڵتان پێ ی خۆشه‌ و به‌ تاکه‌ ڕێگای ڕزگاری کێشه‌ نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی یه‌کانی کوردی ده‌زانن...!
ئه‌وحکومه‌ته‌ به‌بێ به‌شداری وهاوکاری سه‌رانی کورد به‌خۆشته‌وه‌ دروست نه‌ده‌بوویه‌ وه! به‌پێ ی ئه‌و ده‌ستوره‌ی که‌ داتانڕشت کورد به‌شێکه‌ لێ ی، وه‌لێ وه‌ک خۆتان باستان کردووه‌ خه‌می سه‌رانی کورد پله‌و پایه‌ وپاره‌یه‌ نه‌ک دانانی ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی وپه‌رله‌مانی که‌ بڕوای به‌ ئاڵوگۆڕی ئاشتی یانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت...!
ئه‌ی پێمان ناڵێیت ئه‌رکی ئێوه‌ چی یه‌ له‌ به‌غداد وه‌ک ئۆپۆزسیۆن له‌ژێرسایه‌ی ئه‌و دیکتاتۆرانه‌دا به‌ تاڵه‌بانیشه‌وه‌...!؟

نه‌وشیروان مسته‌فا جێگری تاڵه‌بانی بووبۆیه‌ ده‌بوایا ده‌مێک بوو له‌وه‌ تێبگات که‌ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌تای وه‌ک که‌سایه‌تی یه‌کی سیاسی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا ده‌رکه‌وتووه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ دیکتاتۆرانه‌‌ له‌سه‌رلووتکه‌ی بڕیاری سیاسی جوڵانه‌وه‌کاندا بێت که‌ ئه‌وبه‌شداری تیاکردووه‌ و خه‌م وهه‌وڵی گه‌وه‌ره‌ی ئه‌وته‌نها له‌ پێناو ده‌سه‌ڵات و ناوبانگی خۆی بووه‌ نه‌ک چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌رئه‌وهۆیانه‌ش بوون وای کرد که‌ ئێوه‌ وازله‌ پله‌ی جێگری ئه‌وبهێنن و له‌ یه‌کێتی بێیته‌ده‌ر، پاشان لیستی گۆڕانتان دروستکرد و خۆت کرده‌ سه‌رکرده‌ی (ڕێکخه‌ر)ی!؟
به‌ڵام وه‌ک ده‌رکه‌وت ڕه‌گی کێشه‌کانی تۆ له‌گه‌ڵ شێوازی سیاسه‌تکردنی دیکتاتۆرانه‌ی تاڵه‌بانی دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کاتی شاخ ودوای ڕاپه‌ڕینی 1991 به‌ڵام تۆ هه‌رمایته‌وه‌ له‌ گه‌ڵیدا، به‌وهیوایه‌ی بتوانیت بیگۆڕیت، به‌ڵام ساڵی 2007 به‌قسه‌ی خۆت بێ هیوابوویت له‌وه‌ی که‌ له‌ ناویه‌کێتی دا ڕیفۆرم و گۆڕانکاری بکه‌یت تا تاڵه‌بانی ئاغابێت تیایدا بۆیه‌ هاتیته‌ ده‌رلێی به‌حسابی خۆت بۆئه‌وه‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بگۆڕن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی و له‌ ڕێگای لیسته‌که‌تانه‌وه‌...!
ئه‌ی باشه‌ بۆئێستا حاکمه‌که‌ی به‌غدادتان د. له‌تیف شێخ مسته‌فا به‌رگری له‌ تاڵه‌بانی دیکتاتۆر‌ده‌کات وده‌ڵێت:
"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مام جه‌لال کورده‌وسه‌رۆک کۆماری عێراقه‌ نابێت ڕه‌خنه‌ وقسه‌ی پێبووترێت...." له‌ کاتێکدا بۆمه‌رامی خۆیان چه‌ند پارێزه‌رێکی دیوانییه‌ داوای یاسایی یان له‌سه‌ر تاڵه‌بانی و بارزانی تۆمارکرد له‌سه‌رمه‌سه‌له‌ی داڵده‌دانی هاشمی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ؟ ئێوه‌ هێشتا تاڵه‌بانی به‌ سه‌رۆکی خۆتان ده‌زانن بۆیه‌ هاتوون وبه‌رگری لێده‌که‌ن!
" گردێکه‌ و دووهه‌وا....!!".
ئه‌توانیت پێمان بلێیت، ئێوه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ دووڕوویی ناوده‌نێن سیاسه‌تکردن و دیبلۆماسیه‌ت...!؟
پێمان ناڵێن ئێوه‌ به‌ نیازن چۆن سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و تایفی له‌ کوردستان و عێراق بگۆڕن، گه‌ربه‌رگری له‌ و که‌سه‌ بکه‌یت که‌ خۆی به‌شێکی سه‌ره‌کی کێشه‌کانه‌ له‌ کوردستان وله‌ عێراقیشدا، بۆیه‌ یاری به‌ کورد ده‌کرێت له‌ به‌غداد! ‌
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات که‌ ئێوه‌ هیچ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تان نی یه‌ له‌گه‌ڵ ئاغای تاڵه‌بانی و له‌ڕاستی دا ئێوه‌ ش وه‌ک تاڵه‌بانی بیرده‌که‌نه‌وه‌ به‌ڵام به‌ شێوازێکی نوێترو ووریاترانه‌ بۆفریودان وهه‌ڵه‌خه‌ڵه‌تاندنی گۆڕێنخوازانی کوردستان! ئێوه‌ هه‌ردووکتان حه‌زتان له‌ سه‌رۆکی یه‌ وله‌وه‌ زیاترله‌ ناو یه‌کێتی دا کێشه‌ی گه‌وره‌تان نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتر...!!
بێده‌نگیتان له‌ئاست ئه‌وتاوانانه‌ی که‌ پێکه‌وه‌ له‌ ناو یه‌کێتی دا کردووتانه‌ گه‌واهی ئه‌و ڕاستی یه‌ ئه‌دات...!!

به‌ڵام له‌ڕاستی دا ئه‌رکی ئێوه‌ وه‌ک سه‌رۆکی لیستی گۆڕان وئۆپۆزسیۆن گه‌وره‌تره‌، چونکه‌ ئێوه‌ به‌ پێ ی قسه‌کان و په‌یمانه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2009 که‌به‌ خه‌ڵکی ناڕازیتان دا، ده‌بوایا زۆرئازایانه‌ خاوه‌نی قسه‌کانی خۆتان بوونایه‌ وه‌ک‌ سه‌رۆکی هێزێکی گه‌و‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ کوردستان! وا بڕیاربوو له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ خه‌بات بکه‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌وسیستمه‌ بنه‌ماڵه‌یی یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی، پاشان دانانی ده‌سه‌ڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن و دیموکراتی یانه‌، نه‌ک به‌ناوی کورد بوونه‌وه‌ له‌ به‌غداد به‌رگری له‌ تاڵه‌بانی بکه‌ن...!!
که‌چی ئێستا له‌جیاتی باسی گۆڕانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان بکه‌یت، وه‌ک ڕزگارکه‌ری ده‌سه‌ڵات هاتوویت و باس له‌ ڕێکخستنی ماڵی کوردی ده‌که‌یت، واتا زیندووکردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک له‌ژێرسایه‌ی ئێوه‌دا " تاڵه‌بانی و بارزانی و نه‌وشیروان " دا وه‌ک سێ سه‌رۆک و ڕێژه‌ی نه‌گۆڕله‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا...!!!
خه‌ڵکی ناڕازی وگۆڕانخوازان ده‌نگیان دا به‌ ئێوه‌ بۆ گۆڕێنی سیستمی ده‌سه‌ڵات نه‌ک بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان خۆتاندا له‌ کوردستان و عێراق به‌ناوی ڕێکخستنی ماڵی کوردی یه‌وه‌، له‌شاخیش هه‌روابوون وسیاسه‌تتان کردووه‌!!!
بارزانی و تاڵه‌بانی ماڵی کوردی یان تاڵان وفه‌رهود کرد و زۆربه‌ی خه‌ڵکیشیان کرده‌ کۆێله‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ وپارته‌کان، که‌چی ئێوه‌ ماڵیان بۆ ڕێکده‌خه‌نه‌وه‌، به‌م هه‌ڵوێسته‌شتان ئێوه‌ هاوبه‌شی ئه‌و تاوانانه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌وان کردوویانه‌ به‌رامبه‌ربه‌ خه‌ڵکی ناڕازی له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی پڕچه‌وساندنه‌وه‌یان...!!
له‌ دوای 17 ی شوباتیشه‌وه‌‌ خه‌ڵکی ناڕازی شه‌رعیه‌تی یاسایی یان له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی کوردستان سه‌نده‌وه‌ کاتێک ده‌سه‌ڵات منداڵ و گه‌نجیان له‌ سلێمانی وشاروشارۆچکه‌کانی تری کوردستان تیرۆروبریندارو ڕوشبه‌گیرکرد...!!
له‌ نه‌خشه‌ڕێگا که‌ی که‌ له‌سه‌رای ئازادی خرایه‌ ڕوو داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کرد! به‌ڵام ئێوه‌ له‌گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کان وده‌ستپێکردنی به‌هاری کوردی دا پشتان کرده‌ سه‌رای ئازادی و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی و ده‌ستان خسته‌وه‌ ده‌ستی کۆنه‌ هاوڕێکانتان له‌ یه‌کێتی، به‌م هه‌ڵوێسته‌شتان خۆتان به‌کردارهه‌ڵسوکه‌وتتان کرد له‌دژی ئه‌وپه‌یمانه‌ی به‌ گۆڕانخوازانتان دابووله ‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کاندا...!
به‌م هه‌ڵوێسته‌تان 19 ی نیسان ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتتان واڵاکرد بۆسه‌رکوتی خه‌ڵکی ناڕازی وداگیرکردنی سه‌رای ئازادی!!
له‌ هه‌مان کاتدا هه‌ڵوێستی ئێوه‌ دژی داخوازی یه‌کانی شه‌قام بوو، کاتێک دانیشتنی پێنچ قۆڵیشتان ئه‌نجامدا....!!!!!
وه‌ک ئۆپۆزسێۆن پشتان کرده‌ گۆڕانخوازان وخه‌ڵکی ناڕازی کوردستان، به‌مه‌ش هاوکاریتان کرد له‌ زیندوکرد نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و ڕوحتان کرده‌وه‌ به‌به‌ریاندا، له‌هه‌مان کاتدا خه‌ڵکی ناڕازیتان بێ هیواکرد...!!
بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات له‌پاش 19ی نیسان به‌دوواوه‌ ده‌توانێت یاری به‌ ئێوه‌ش بکات و پچوکیان کردوونه‌ته‌وه‌...!!!
له‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی بارزانیش بۆلای نه‌وشیروان مسته‌فا زمانی ڕه‌خنه‌و هه‌ڵوێستان زۆر گۆڕاوه‌ به‌رامبه‌ربه‌ پارتی و بارزانی ، له‌وه‌ ئه‌چێت ژێربه‌ ژیر و دووقۆڵی کڵاوتان بۆ گۆڕانخوازان درووبێت و بیکه‌نه‌ سه‌ریان....؟
وابزانم ئیوه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئه‌زمۆنی سیاسی تان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی وبارزانی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه‌ ته‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌وانه‌وه‌ به‌ناوی دانیشتن، به‌ڵام بۆ بڕواتان پێکردن و تائێستاش بڕواتان پێ یانه‌ که‌ سیستمی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان بگۆڕن وبه‌حساب ده‌تانه‌وێت پێکه‌وه‌ ماڵی کوردی ڕێکبخه‌نه‌وه‌، به‌ڵام بۆکێ ی ڕێک ده‌خه‌نه‌وه‌...!!!!!؟
ئێوه‌ خۆتان ئه‌وڕاستی یه‌ باش ده‌زانن که‌ گۆڕانی سیستمی ده‌سه‌ڵات مانای کۆتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ دێت له‌ کوردستاندا!!
ئایا ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ ساویلکه‌ و دیموکراتین به‌ قسه‌ی خۆش وبه‌ هه‌ڵبژاردن بێ ساخته‌کاری ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بن؟؟
هیچ دیکتاتۆرێک به‌خۆشی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێت که‌ تاوانی له‌ دژی خه‌ڵک ئه‌نجام داوه‌....!!
ئه‌وه‌ی ئه‌وان مه‌به‌ستیانه‌ مانه‌وه‌یانه‌ به‌هه‌رچ نرخێک بووه‌، ئێوه‌ش به‌ هه‌ڵوێستی ناڕۆشن و لاوازتان بونه‌ته‌ هاوکا رو ڕزگارکه‌ری ده‌سه‌ڵاتیان، به‌ناوی ڕێکخستنی ماڵی کوردی یه‌وه‌...!!!!!

ئێوه‌ شیکردنه‌وه‌ وئه‌لته‌رناتیڤتان هه‌یه‌ بۆده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌، وه‌لێ له‌وه‌ ده‌چێت که‌ ئێوه‌ توانا وغیره‌تی گۆڕانتان نه‌مابێت، یان ئامانجتان گۆڕانی ڕاسته‌قینه‌ نی یه‌ ، بۆیه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌لێیت:
" ..... له‌ژیانمدا هه‌رخه‌ریکی کاری سیاسی بوم، له‌به‌رکاری سیاسی نه‌م په‌رژاوه‌ته‌ سه‌رئه‌وه‌ی، که‌ڕه‌نگه‌ به‌ئاره‌زووی خۆم بوایه‌ ڕێگایه‌کی ترم هه‌ڵبژاردایه‌‌،......"!
کارل مارکس ده‌ڵێت: " ته‌نها شیکردنه‌وه‌ی رووداوه‌کانی دنیا گرنگ نی یه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی گرنگه‌ چۆنیه‌تی گۆڕینێتی؟"

ده‌توانیت به‌ گۆڕانخوازان و خه‌ڵکی کوردستان بڵێیت، بۆ به‌ ئاره‌زووی خۆت نی یه‌؟ یان ئه‌وده‌سته‌ کێ یه‌ که‌ تۆی وا ڕاگرتووه‌ و نایه‌ڵێت خه‌ریکی شتێکی ترو ئاره‌زووه‌کانی خۆت بیت؟ چ ده‌ستێکه‌ تۆ ده‌جوڵێنێت....!؟
دیاره‌ وه‌ک مرۆڤێکی ئازاد مافی خۆته‌ بێ ئه‌ملاولاهه‌رچ ئاره‌زوویه‌کت هه‌بێت و ژیانی خۆت ڕێک بخه‌یت...!
به‌ڵام ئێستا وه‌ک سه‌رۆکی لیستی گۆڕان ئه‌رکی ترت له‌سه‌رشانه‌ وناتوانێت هه‌روا به‌ئاسانی خۆتی لێ بدزیته‌وه‌...!
گه‌رتاقه‌ت وتوانای گۆڕانت نه‌ماوه‌ به‌ ڕاشکاوانه‌ وازبێنه‌ و ڕێگا خۆش بکه‌ بۆکه‌سان و گه‌نجانی نوێ که‌ ده‌خوازن و ده‌یانه‌وێت هه‌وڵبده‌ن به‌ پێ ی ئاستی گۆڕانکاری یه‌کان وقۆناغه‌که‌ ئازایانه‌ هه‌ڵوێست بنوێنن وله‌ڕێگای فشاری شه‌قام وده‌نگی ناڕازی گۆڕانخوازانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ ناچاربکه‌ن یان مل بده‌ن به‌ داخوازی یه‌کانی شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشتی یانه و بێ خوێن ڕشتن‌ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات وسیستمی سیاسی کوردستان بکرێت، یان گۆڕانخوازان و خه‌ڵکی ناڕازی ناچار ده‌بن بیان گۆڕن له‌به‌هارێکی نوێ ی کوردی دا....!!
به‌قسه‌ی خۆت له‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌تووت " ده‌یگۆڕین...."، به‌ڵام به‌کردارده‌رتانخست که‌ ئێوه‌ ڕێکخه‌ری تێکدانی بزووتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی گۆڕانخوازانن تا هه‌رخۆتان و ئاغای تاڵه‌بانی وبارزانی وه‌ک سه‌کرده‌ و بڕیارده‌رله‌ ناوپارته‌ کان و لیسته‌که‌تاندا بمێننه‌وه‌ و درێژه‌ بده‌ن به‌ ته‌مه‌نی ئاغایه‌تی خۆتان به‌سه‌رچاره‌نووس وژیانی خه‌ڵکی کوردستان..!!!
له‌تێکدانیشدا ئه‌زمۆنی گه‌وره‌ت هه‌یه‌، کاتێک کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان دا توانه‌وه‌ و پاشان ووتت:
" من قه‌ت مارکسی نه‌بووم و به‌ ته‌کلیفی مام جه‌لالیش بووم به‌ کۆمه‌ڵه‌....!؟"
ئه‌ی ئێستاش هه‌ربه‌ ته‌کلیفی تاڵه‌بانی بوویت به‌ ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆیه‌ له‌ به‌غداد به‌رگری لێده‌که‌ن...؟

به‌ڵام وابڕوات گۆڕانخوازان ناچار ده‌بن له‌پێشدا ئێوه‌ بگۆڕن تا ڕێگا خۆش بکه‌ن بۆ گۆڕینی گه‌وره‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ له‌ کوردستاندا و دانانی سیستمێکی شارستانی و دیموکراتی بۆئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ربێت نه‌ک بنه‌ماڵه‌کان...!!!
تا خه‌ڵکی کوردستان وابه‌سته‌ی عه‌ره‌ب و تورک و فارس بن، ئه‌م گه‌مه و تاوانه‌ سیاسی یانه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و خه‌ڵکی کوردستان هه‌میشه‌ له‌ دڵه‌ ڕاوکێدا ده‌مێنێته‌وه‌ و تاوانی وه‌ک شه‌رناخ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌...!

تاکه‌ ڕێگاش بۆ ڕیکخسنته‌وه‌ی ماڵی کوردی، نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌ بۆ کوردستان....!!



ده‌توانن بۆخوێندنه‌وه‌ی ئه‌وبابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ست به‌م نوسینه ‌و ره‌خنه‌کانی منه‌وه‌ کلیکی ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

ناوماڵی كورد به‌ موجامه‌له ڕێکناخرێت/ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا دا له‌ سایتی سبه‌ی:
  http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=2501&LinkID=58

دروستکردنه‌وه‌ی عێراق تاوانێکه‌و له‌ ئه‌ستۆی بارزانی و تاڵه‌بانی دایه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=909dc7ea


چاره‌سه‌ری عێراق دابه‌شبونه/ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ د.له‌تیف شێخ مسته‌فا دا له‌ سایتی سبه‌ی :
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=2116&LinkID=58


نوێنەرانی کورد لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کشانەوە
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=2431&LinkID=6





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە