کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كوردستان نوسین وخوێندنی سیاسی مۆدیلی بەسەر چوو تەنانەت ڕاستیەكانیش نامۆ بوون

Tuesday, 01/05/2012, 12:00








بەرێزان ,خوێنەران و نووسەران... زۆر بەداخەوە كە لە دوونیای جیهانگیری و سەردەمی عەولەمەوە پێشكەوتنی سیستەمی بەرێوەبردنی سیاسیدا مرۆڤی كورد و رۆشنبیرانی كورد بەیەكجار دەست بەرداری خوێندن و نوسین بوون و بگرە زیاتر لەوەش توانای ئەوەیان نەماوە كە زانیاری رۆژانە وەربگرن و بزانن داخۆ چی لەم مەملەكەتە پر كێشەو پر فایل و مەلەفی گەندەلییە دەگوزەرێت,هۆكارەكانی دیارە بە سەدان دەڕبرین ناگاتە كۆتا بە چەندین دانیشتن ناگاتە ئەنجام لەوەی تەنها بپرسین ئایا بۆ تاكی كوردی بی ئینتما بووە تەنانەت لە نوسین و خوێندنەوەی ڕاستیەكان و دەرخستنی سیاسەتە شاراوەكان بێزاربووە؟ئیتر هەلوێستەو پێداگیری كردن لەسەر ڕاستیەكان بە رێگاكانی دیموكراتی و ئاشتی با بوەستێت با بوەستێت تەنانە تاقە و گروتینی ناڕەزایی بۆ داواكردنی هیچ مافێك نەماوە و هەموو رووداوەكا هەموو راستیەكان هەموو سیاسەتەكان گەیشتوونەتە بن بەست تاكی كوردی ئیتر نایەوێت لەو زیاتر نە بزانێت نە تێبگات ,بەڕیزان بەندە لەخۆرا ئەم بابەتەم هەڵنەبژاردووە بگرە لە ناخی كۆمەلگادا ئەژیم و دەزانم ئاستی هۆشیاری و زانیاری فكری سیاسی تاكی كورد لە چ ئاست و لە چ قەیرانیكدایە ,ئەگەر ڕاستی زیاترتان دەوێت دەركرێت ڕاپرسییەك وەربگیرێت و بوترێت ئایا رۆژانە تا چەندە گرنگی بە خویندن و نوسینی هەواڵە سیاسیە پەیوەندارەكان بە هەریمی كوردستان دەدەیت؟ئەوكات دەزانیت چ دەرئەنجامیك دەست دەكەویت,ئەوەی كە جیی داخی زیاترە بوونی ئەو هەموو خەمە گرانەو ئەو هەموو دەردو قەیرانە سیاسیە كوشندانەیە كە لەناخی هەر تاكیكی كورد وەك زەنگێكی بێزاركەر رۆژانە بەسەدان جار لیدەدریت تا وای لێهاتووە چاو توانای بینن و گوی توانای بیستنی نەماوە چونكە دلنیایە ئەوەی رۆژانە دەوتریت لەسەر سیستەمی سیاسی ئەو زۆر دەمیكە لیی روونەو ئیتر پێویست ناكات ئەو قەوانە لێبدریت وەك كوردەواری دەلێت خەڵك یەك جار بەڕەش دەڵێ ڕەش و بە سپی دەڵی َسپی ,لە هەر تاكێكی بە ویژدان و بی مەرام بپرسیت تۆ ئەم دەسەڵاتە چۆن هەڵدەسەنگێنی ؟دڵنیابە لەوە زیاتر نالێت كە بڵێت دەبوو زۆر دەمێك بووایە لە زبڵدانی میژوو بۆگەنیان بكردایە,ئەو كە ئەو ڕاستیەی لایەو دەمێكە پێی گەیشتووە و تێی گەیشتووە ئیتر بەهیچ نوسین و خویندنەوەیەك دەرئەنجامێكی لەوە زیاتر و جیاوازتری دەست ناكەوێت كەواتە بۆ مێشك و بیری خۆی هیلاك بكات ئیدی خوێندن و نوسین و بۆچی و مانای چی؟تاكی بێ ماف گەنجی بێكار و بەساڵاچووی بێڕێز كراو لە لایەن دەسەڵاتەوە لەكیس دانی سامانی نەتەوەیی و بە میلیادێر بوونی كۆمەلێك كەس لەسەر لاكی هاوڵاتی بێكارو بێماف و هەزراەها گرێی و ئالۆزی تر و نادادپەروەری و لە گۆرنانی بیری نەتەوەیی و نەگیرانەوە ی ڕیزی نێودەولەتی بۆ میللەتی كوردی و نەبوونی خۆشەویستی بۆ یەكتری ئەمانە هەموو پرسیارن تا قیامەت دەبێت میللەتی كورد چاوەرێی بكات و نەگاتە ئەنجام ئیتر نوسین بۆچی و خوێندن بۆچی؟لە كۆتا دەلێن هیوادارین ئومێدو هیواكانمان بگەرێنەوە نێو كۆمەلگای كوردی و جارێكی تر بتوانین خەونەكان بكەینەوە بەڕاستی بۆ دەست خستی مافەڕەواكانمان ئەگەر بێتو خوێنەخۆرو خۆخۆری یەكتری نەبین و داردەستی هیچ حیزب و لایەنێكی سیاسی نەبین دەتوانین هەموو موستەحیلاتێك تێپەرینن ئەویش بەلەگۆڕنانی بەرژەوەندییە تایبەتەكانمان لە پێناو بەدەست خستی مافە گشتیەكانمان دەبێت بەڵام ئەوە كەی ڕوودادات منیش نایزانم .....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە