کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ستران عه‌بدوڵا ئه‌م پیاوه‌تیه‌ش بکه

Friday, 12/02/2010, 12:00


وه‌ك بیستمان کاتی خۆی له‌سه‌ر ته‌کلیفی کۆسره‌تی نه‌خوێنده‌وار که‌هڕی له‌بڕی ده‌رناکا ، داوای لێکردبووی یارمه‌تی بده‌یت و به‌ڵکه‌ چه‌ند ووشه‌یه‌ك ڕیز بکه‌یت دژی ووتاره‌که‌ی کاك نه‌وشیروان که‌تیایدا باسی له‌بێ خێریو بێفه‌ڕی کۆسره‌ت کردبوو، تۆش وه‌ك عه‌ریزه‌ نووسێك ئه‌وه‌بوو درێغیت نه‌کردو ئه‌وه‌ی بۆختان و قسه‌ی ناشرین بوو کردت دژی ووتاره‌که‌ی کاك نه‌وشیروان و، له‌هه‌مان کاتدا هه‌ستای به‌شانو باڵی ئه‌و پیاوه‌ی که‌به‌رزان به‌پانکه‌ی شکاوی ئه‌شوبهێنێ . وات لێکرد لێت کردینه‌ هه‌رقل.

ئاخر کۆسره‌تێك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌هۆی سیله‌ی پاره‌وه‌ خۆی له‌یه‌کێتی نزیك کردۆته‌وه‌، ئه‌ی چۆن ئێستا واز له‌و ڕه‌فتاره‌ی دێنێ، بۆیه‌ ئێوه‌ی وه‌ك ته‌له‌فونی سه‌رجاده‌کان لێکردوه‌، تا پاره‌تان تێنه‌کرێ وورته‌تان لێوه‌ نایه‌. هه‌ر که‌ بینی وه‌ك عه‌دادی گاز سفر بونه‌وه‌، به‌خێرایی پاره‌تان تێفڕێ ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌کان له‌سه‌ر سفر نه‌مێننه‌وه‌.

دیاره‌ ئه‌م جاره‌ غیره‌تی نه‌کردوه‌ داوات لێبکا تا عه‌ریزه‌یه‌کی بۆ بنوسی دژی مه‌لا کوێره‌ی پارتی ،ده‌رهه‌ق به‌وه‌ی که‌ ووتی کۆسره‌ت ناکه‌ینه‌وه‌ به‌ جێگری سه‌رۆکی ته‌زوویر. ئاخر گه‌ر کۆسره‌ت خۆی مرۆڤێکی کورد په‌روه‌رو دڵسۆز بوایه‌ ، بۆ جارێکیش نوزه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌ ئامێزی له‌سه‌رۆکی ته‌زوویر ئه‌گرت، خێره‌ ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ هیچ شوێنێکی فه‌رمی نیه‌و بینایه‌کیان نه‌یاوه‌تی وه‌ك جێگری سه‌رۆکی ته‌زوویر، که‌چی نه‌مان بینی ونه‌مان بیست ته‌نها کیشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ مه‌سعودا هه‌بێت.

ئاخر جێگری مه‌سعود ئه‌بێ ئه‌وپه‌ڕی ئابڕوویی وشوره‌یی نه‌بێ زیاتر چی ئه‌بێ؟ بڕوا بکه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر پیاوی سوکی وه‌ك کۆسره‌ت به‌و پله‌و شوێنه‌ قایل ببێ، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی یه‌ك تۆز خاوه‌نی مۆڕاڵ و خاوه‌ن هزری کورده‌واری بێ، ئه‌گه‌ر داواشی لێ بکه‌ن بۆ پۆستی جێگری مه‌سعود ئه‌بوو چوار به‌ردی به‌دوادا هه‌ڵبدایه‌.

دیاره‌ سترانی کۆنه‌ به‌عسی ترسنۆك ئه‌ویش وه‌ك ئاغاکانی فریشکیان که‌وتوه‌و له‌ئاست پارتی ومه‌سعود ناتوانن نقه‌ هه‌ڵبڕن، ده‌ی ئه‌گه‌ر وانیه‌ ئه‌ی بۆ وه‌ڵامێکی مه‌لا کوێره‌ ناده‌نه‌وه‌ ، ئه‌و مه‌لایه‌ی که‌ گه‌لێ سه‌رسامه‌ به‌که‌سایه‌تی خومه‌ینی وئاخونده‌کانی ڕژێمی به‌ناو ئیسلامی ئێران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە