گروپی ١٧ شوبات ئازاری کۆبانی لەگەل پەرلەمانی ئەوروپا و وەزارەتی دەرەوە باس دەکات
Friday, 10/10/2014, 12:00
گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
رۆژی ٧/١٠/٢٠١٤ وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات کەپێک هاتبوو لە (ئازاد غەریب ، ڤیان کەریم ، قادر نادر) سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سوید بەشی سوریا کرد و دیداری لەگەل راوێژکاری کۆنسلەیەت , Benimain Escari s Hjlt یەکێ لەسەرپەرشتیارانی بەشی سوریا وەفدەکەی گروپ داوایان کرد بەپەلە سوید هاریکار بێت لە هەلگرتنی ئەو ئابلۆقە ئەمنیەی کەوتۆتە سەر شەرڤانانی یەپەگە لەکۆبانی و ئیدانەی تورکیا بکەن کەهەندێ بەلگە بەرونی دیاردەخات کەلەگەل داعش پیلانی هەیە و بەلگەکانیان پێدان کەئامانج لێی تیکدانی دەستکەوتەکانی کورد لەرۆژاوا یە ، هاوکات رەخنەگیرا لەوەی کەئەورپا و ئەمریکا بەشێک لەجولانەوەی رزگاریخوازی کوردستانی بەتیرۆریست لەقەلەم دەدەن بەلام ئەوا بەرونی دیارکەوت کەکورد قوربانی و دژی هیزە تیر ۆریستەکانە و تورکیا بۆتە لانکە و بەهیزی تیرۆریستەکان ، وەداوامان کرد کەوەزارەتی دەرەوەی سوید رای فەرمی خۆی لەسەر کۆبانی دەرببرێ وە ئیستا هەلویست بنوینن نەوەک کاتی تاوانی کۆمەلکوژی رویدا ئەوکات ئیدانە و باس لەتاوانەکە بکە . نوێنەرانی وەزارەت هاوسۆزی و نیگەرانی خۆیان دەربری لەوبارەوە وتیان ئیمە پەروشی بارودۆخەکەین و بەردەوام لەپەیوەندی لەگەل پەرلەمانی ئەورپا و نەتەوەیەکگرتوەکانین تا رێگایەک بۆهاریکاری بدۆزریتەوە تاوانی تر رونەدات ، هاوکات رایان گەیاند کەلەتویتەر وەزرەتی دەرەوەی سوید بەفەرمی رای خۆی لەسەر کۆبانی راگەیاندوە
هەمان رۆژ کاتژمێر ١٢ وەفدێکی تری گروپی ١٧ شوبات (شەمال عەلی ، ڤیان کەریم ، قادر نادر) سەردانی پەرلەمانی ئەورپا نوسینگەی سویدیان کرد و لەلایەن بەرپرسی نوێنەرایەتی کۆمسیاری ئەورپا ی یەکگرتوو Parnila Barlt پێشوازی کرا و هەمان داخوازیەکانی وەزارەتی دەرەوەی سوید لەگەلی باسکرا ، بەرپرسی نوسینگەی پەرلەمانی ئەورپا گوتی ناتوانم بەناوی پەرلەمانی ئەورپا هیچ لیدوان بدەم بەلام پەیمانتان پیدەدەم مەسەلەی کۆبانی گرنگی تایبەتی پیدەدەین و هەرجی داوایەکتان هەیە ئیستا بۆ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورپا کاترین ئاشتون بنیرم ووەلامەکەشی بۆتان بنیرمەوە و دەست خۆشیشی لیکردین کەئیمە خەباتی دیبلۆماسیش گرنگی پیدەدەین و ئەودیدارانە ئەنجام دەدەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست