کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بێ دەنگی میدیای کوردی بەرامبەر کارە ئابروبەریەکەی فازل موتنی

Saturday, 07/09/2013, 12:00

2856 بینراوە


ئەو ڤیدیۆ ئابروبەرەی فازل موتنی بلاوکرایەوە کارێکی هەرزەکارانەو ئابروبەرانەیە ، وەدەرخەری ئەوەیە کە چۆن ئەم میللەتە لەژیر دەسەلاتی دەیان بەرپرسی سەرسەری و هەرزەکاری وەک فازل دایە . بەرادەیەک ئەو فازلە لەبەرچاوی خەلک و کامیرا و پشت نێچیرڤان و پێشیشی مەسعود بارزانیە وا بکات . وەئەمە هەموو ئەو قسە و زانیاریانە پشت راست دەکاتەوە کەئەو هەرزەکارە چۆن لەکاتی پلەی بەرپرسی بادینان و وەزیری ناوخو وئیستای ناو پارتی هزری بەس لای غەریزە ی سیکسی و سمێل و پڕچ رەشکردنێتی ، ئەمە زۆر کەس دەزانێ لە٩٠کانی سەدەی رابردو بەزۆرەملێ ژنی بەکابرایەک تەلاقداو خۆی هێنای . بەلام ئایا ئەو رەفتارە هەر هی فازلە نەخێر ،. ئەمە لەناو زۆرینەی بەرپرسانی دەسەلات بۆتە خولیاو ئازایەتی ، کەچۆن لەڕێگای پلەی ئیداری و سیاسیان بۆ غەریزەی سیکسیان بەکاردەهێنن . بۆیە دەبێت ئەو خال و بەلگەیە بکرێتە هەنگاوەک لەسەری بوەستین و بەدوو هەوالی ناو فەیسبوک یان مالپەری کوردستان پۆست تێنەپەرێ ، چونکە ئەوە سیمای زۆرینەی ئەو بەرپرسەسیاسیانەی ئەمرۆی ولاتە کەبەپارە و پلەی ئیداری هەزاران تاوانی ئاوایان کردوە بێ ئەوەی جاوی کامیرایەک دیار بێت یان ئەوەتا وەک بەلگە لەسەر ئەو بەرپرسانە لای دەزگا ئەمنیەکان لەسەر یەک هەیە
ئەوەی بۆمن جێگای سەرنج بوو جگە لەمالپەری کوردستان پۆست بەداخەوە میدیای ئەهلی و ئۆپزسیۆن گرنگیان بەو هەوالە نەدا لەکاتێکدا لەنێو کارکردنی میدیا ییدا کاری وا بەپارە دەکڕی وگەورە دەکرێ
بۆیە بالێرەدا دوو نمونەی بەلگەدار بلاو بکەینەوە
سەیری ئەم ڤیدیۆیەی محمەد مورسی سەرۆکی پێشوی میسر لەگەل سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بکەن کاتێ دادەنیشن چۆن مرسی دەست بۆ پانتۆلەکەی ... دەبات کەچی چۆن لێیان گەورە کردوە



وەسەیری ئەو وێنەیەی ئۆباما و سارکۆزی بکەن کەچۆن تەنیا تەمەشای ئافرەتێک بە چاوی سیسکی دەکەن لەمیدیاکان بلاوکرایەوە
لەکاتێکدا ئەوانە وەک ئەوەی فازل میرانی زۆر جیاوازە لەوانە ، وە ئەمە گەرمەی هەلبژاردنە زۆر ئاسایە لەپارتی گەورە بکرێ تابەلایەنی کەم سزای دەدات
گەر بلێن لەبەر کچەکەیە دەکرێ وێنەکەی دەستکاری بکەن بەلام لەهەموو حالەتێک کچەکە قوربانیە ودەکرا وێنەکەی بلاو نەکڕیتەوە یان دەستکاریەکی بکرایە ،خۆ ئەگەر دەستیشی کێشابتەوە لەپارتی ئەوا جوانیەک دەداتە خۆی ...
بۆیە بێدەنگی بەو شێوەیە لەناو ئەومیدیایەنە نیشان دەدات هیشتا بەعەقلی خێل سەیری ئەو روداوانە دەکەن !!؟



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)