لۆگۆ كۆپی كراوه‌كه‌ی لیستى هاوپه‌یمانى و رای یاساناسان و سیاسه‌ت مه‌داران
Tuesday, 23/02/2010, 12:00
پاش ئاشكرا بونى ئه‌وه‌ی كه لۆگۆ كۆپی كراوه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى پارتى خۆى لێ بێ به‌رى ده‌كات و پسپۆرِانى یاساناسیش پێیان سه‌یره لۆگۆیه‌كی وه‌رزشی ده‌كه‌نه هێمایه‌كى سیاسی و داكۆكى كارى مافه‌كانى كورد
تایبه‌ت
ده‌رباره‌ى ئاشكرا بونى رِاستى ئه‌و لۆگۆیه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى به‌م دواییانه له نێو شه‌قانى كوردیدا كاردانه‌وه‌ی جیا جیاى لێ كه‌وته‌وه و به‌شی یه‌كێتى له لیستى هاوپه‌یمانى زۆر سه‌رسه‌خاته‌نه داكۆكى له‌وكاره‌ى خۆى كرد و ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتیش خۆیان بێ ئاگا نیشان دا له دروست كردنى ئه‌و لۆگۆیه و رِای ده‌گه‌ینن ئه‌و كاره ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى كردویه‌تى و لای خۆشیانه‌وه پسپۆرِانى یاسایی له میانه‌ى لێدوانیاندا بۆ سایتى یه‌كگرتوو شیكارى دروستى و نادروستى ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن .
لای خۆیه‌وه جه‌عفه‌ر ئیبراهیم سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌باره‌ت به ساخته بونى لۆگۆی لیسته‌كه‌یان به سایتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك پارتى له دروست كردنى ئه‌و لۆگۆیه بێ ئاگان و ئه‌و كاره ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى كردویه‌تى و گوایه هونه‌رمه‌ندێكى به‌ناوبانگى سلێمانى دروستى كردووه .
بۆ پشت رِاست كردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه سایتى یه‌كگرتوو په‌یوه‌ندى كرد به ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیه‌وه و هیچ كام له به‌رپرسانى ئه‌و ده‌زگایه ئاماده نه‌بون لێدوان له‌وباره‌وه بده‌ن .
لای خۆیه‌وه پسپۆرِێكى یاسایی جه‌خت له نایاسایی بونى ئه‌و كاره‌ى لیستى هاوپه‌یمانى ده‌كاته‌وه و رِایده‌گه‌یه‌نێت خاوه‌نى ئه‌و لۆگۆیه بۆى هه‌یه‌له دادگاى فیدراڵى داواى یاسایى تۆمار بكات و داواى قه‌ره‌بوو بكات.
(د.حسین فه‌یزولاَ)راگرى كۆلێژى یاساى زانكۆى سه‌لاَحه‌دین رایده‌گه‌یه‌نیت:\"ئێستا كۆمسیۆنى بالاَ به پێى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كارده‌كه‌ن ،به پێى ئه‌م یاسایه‌ش زۆرجار سزاكان بریتین له غه‌رامه ،بۆیه ئه‌كه‌ر ده‌ركه‌وت له 100% ئه‌و كاره‌یان كردووه ئه‌وا بئ كومان پێجه‌وانه‌ى یاسا‌و رێنماییه‌كانى كۆمسیۆنه هه‌ربه‌و هۆیه‌وه غه‌رامه ده‌كرێن وه‌ك چۆن بینیمان له چه‌ند ِۆژى رابردوودا یه‌كێك له لیسته‌كان به 15ملیۆ دینار سزا درا له به‌غدا .
رِاگرى كۆلیژى یاساى زانكۆى كۆیه جه‌ختى كرده‌وه:به‌گوێره‌ى یاساى (الملكیه الفكریه)حزبێكى سیاسى نا‌توانیت شكایه‌ت بكات كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و یاسایه‌ى كردووه،به‌ڵكو خاوه‌نى لۆگۆكه ده‌توانێت له دادگاى فیدرالى سكالاَ بكات ئه‌و كاته به پێى خه‌مڵاندنى دادگا خاوه‌نى ئه‌و لۆگۆیه قه‌ره‌بوى بۆ وه‌رده‌گیرێت له‌و لیسته‌ى لۆگۆكه‌ى به كارهێناوه
هه‌روه‌ك م.قاره‌مان مه‌مه‌ند -هه‌ڵگرى برِوانامه‌ى ماسته‌ر له بوارى یاساى گشتى-مامۆستاى كۆلێژى یاسا-زانكۆى كۆیه‌له‌و باره‌وه وتى... چه‌ند رِۆژێكى هه‌واڵى كۆپیكردنى لۆگۆ له‌لایه‌ن قه‌واره‌كانى كوردستانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان باس ده‌كرێت، وه‌ك هه‌واڵى كۆپیكردنى لۆگۆكه‌ى بریده‌رز كه‌پ(Breeders Cup) له‌لایه‌ن لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان باسكراوه، یا هه‌واڵى ئه‌وه‌ى له ژماره‌ى پاشكۆى ئاوێنه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردن 20/2/2010، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه pukmedia ده‌ڵێت لۆگۆكه‌ى گۆرِان وه‌رگیراوه.
ناوبراو ووتى لێره‌دا یا بێ مۆڵه‌ت و ئاگادارى لایه‌نى خاوه‌ندار یاخود دانه‌ره‌كه وه‌رگیراون؟ ئایا ئه‌و لۆگۆیه به مۆڵه‌تى نوسراو یاخود زاره‌كى ئه‌م لایه‌نه‌ى كه خاوه‌ندارێتى ئه‌م لۆگۆیه ده‌كات به‌كارهێنراوه‌ته‌وه؟.
له‌هه‌ردوو باردا وه‌لاَمى پرسیاره‌كان چی بێت هه‌روه‌ها هه‌ر لایه‌نێك بێ، كارێكى باش نییه، ئاماژه‌یه‌كى خراپه بۆ بێئاگایى یاخود نه‌بوونى پلان و هه‌روه‌ها كارێكى رِیسوا كه‌رانه‌یه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى كوردستان و عێراق!
ئه‌و پسۆرِه یاساییه رِایگه‌یاند مافى دانه‌ر زاره‌وه‌یه‌كى یاساییه، باس له مافى داهێنه‌ره‌كان ده‌كات له به‌رهه‌م یاخود دانراوه ئه‌ده‌بى و هونه‌رییه‌كانیاندا. مافى دانه‌ر بۆ نمونه ئه‌و دانراوانه ده‌گرێته‌وه به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كان وه‌ك رِۆمان و پارچه شیعر و شانۆ و هه‌روه‌ها پرِۆگرامێكى كۆمپیوته‌رى فیلم و پارچه مۆسیقت و شێوه و دیزاین و به‌رهه‌مى هونه‌رى وه‌ك تابلۆیه‌كى زه‌یتى و وێنه و په‌یكه‌ر و به‌رهه‌مه ئه‌ندازه‌یى و بیناسازییه‌كان و لۆگۆ و دیزایینه بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كان ........هتد.
مافى دانه‌ر ته‌نها بیرۆكه‌كه نییه به‌ڵكو ده‌ربرِینى ئه‌و بیرۆكه‌یه‌شه واته بیرۆكه و ده‌ربرِینه‌كه‌یه، وه‌ك بیرۆكه‌ى پرِۆگرامێكى كۆمپیوته‌رى كه له كۆمپیوته‌ردا نوسینى پێ بكه‌یت، ده‌ربرِینه‌كه‌ى برییتیه له مایكرۆسۆفت ۆرد، یاخود زانیارى و به ئاگابون له به‌سه‌ر هاته‌كانى رِوداوه‌كانى كوردستان، ده‌ربرِینه‌كه‌ى له شێوه‌ى رِۆمانى ئێواره‌ى په‌روانه‌ى به‌ختیار عه‌لى، هه‌روه‌ها دانه‌ر مافى مادى و مه‌عنه‌وى هه‌یه به‌سه‌ر به‌رهه‌مه دانراوه‌كه‌یدا، بۆ هه‌میشه دانه‌ر مافى مه‌عنه‌وى ده‌مێنێته‌وه به‌سه‌ر به‌رهه‌مه دانراوه‌كه‌یدا، وه‌ك ناو و بیرۆكه‌كه‌ى نه‌شێوێندرێت وه‌ك تابلۆى به‌ناوبانگى مۆنالیزا بۆ هه‌میشه ناوى داڤینشى له‌سه‌ر ده‌مینێته‌وه، به‌لاَم له رِوى مادیه‌وه ده‌كرێت مافى كۆپیكردن و چاپكردن و وه‌رِگێرِان تۆماركردنى كاره‌كه و و بلاَوكرنه‌وه‌ى به‌هه‌ر رِێگایه‌كى به‌رده‌ست و مافى گۆرِانكارى بۆنمونه له‌رِۆمانه‌وه بۆ سیناریۆ بدرێت به لایه‌نێكى تر به‌لاَم به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ت یاخود 50 ساڵ له‌دواى مردنى دانه‌ره‌كه‌وه یاخود 50 ساڵ له‌دواى بلاَوكردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌وه،
هه‌روه‌ها وتى یا مۆڵه‌ت یا به‌شێوه نوسرا و یاخود زاره‌كى ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆڵه‌ته له ژێر سایه‌ى كۆمه‌لێك پره‌نسیپ داده‌بێت ئه‌ویش ، دیاریكراو ده‌بێت بۆ نمونه ته‌نها به‌شێك له‌به‌رهه‌مه‌كه بۆ ناوچه‌یه‌كى جوگرافى دیاریكراو ، به‌رامبه‌ر به شتێك ده‌بێت بۆ نمونه پاره، بۆ ماوه‌یه‌كى زه‌مه‌نى دیاریكراو ده‌بێت بۆ نمونه ساڵێك چه‌ندین ساڵ، و هه‌ندێكى مه‌رجى تر.
ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه كرد له بارى یه‌كه‌مدا بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌م لۆگۆیه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى بێ مۆڵه‌تى لایه‌نى خاوه‌ندار وه‌رگیرابێت، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ى (بریدیرز كه‌پ) پێشبرِكێى ئه‌سپ سوارییه له‌لایه‌ن جون ر. گاینز له ساڵى 1982 دامه‌زراوه،
كه ده‌كه‌وێته لیكسینگتون، له ویلایه‌تى كارِۆلیناى باكور له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، ئێستا ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه سروشتێكى جیهانی وه‌رگرتووه، بۆ نمونه له ساڵى 2008 دا زیاتر له 96,000نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ى پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌یان بووه و هه‌روه‌ها له رِێگاى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌ى بى سى یه‌وه بۆ زیاتر له 130 وولاَتى جیهان گوازراوه‌ته‌وه، زیارت له 100 سه‌د ملیۆن دۆلار داهاتى هه‌بووه. بۆ زانیارى زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌م ناونیشانه.
Breeders\' Cup Limited Nominations Dept.
PO Box 4230
Lexington, KY 40544
Phone: (859) 223-5444
Fax: (859) 223-3945
Toll Free: (800) 722-3287
Email: [email protected] < FONT>>
له رِوى یاساییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنى چۆنه؟
ئو مامۆستایه‌ى زانكۆ ووتیشی ئه‌وه‌نده‌ى ئاگادار بم پێم وایه له‌روانگه‌ى یاساى ناوخۆیى و رِێكه‌وتتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌م مافه پارێزراوه له عێراقدا یاساكانى سه‌باره‌ت (الملكیه الفكریه) یاساى ژماره 21ى ساڵى 1957 هه‌مواركردنى به‌گوێره‌ى یاسى ژماره 7ى ساڵى 1962 و ژماره 214ى ساڵى 1968، یاساى ژماره 65 ساڵى 1970 یاساى ژماره 3ى 1971 وه بریارى ده‌سه‌لاَتى كاتى هاوپه‌یمانانى ژماره 80ى ساڵى 2004 و رِێكه‌وتتنامه‌ى پاریس ى ساڵى 1976 و رِێكه‌تنامه‌ى ویپو(World Intellectual Property Organization) ساڵى 1976 ورِێكه‌وتنامه‌ى (TRIPS) ساڵى 1994، هه‌روه‌ها له هه‌مانكاتدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له رِیزى هه‌ره پێشه‌وه‌ى ولاَتانى جیهانیه بۆ داهێنان و بۆیه به یاسایى زۆر تۆكمه و توند و تۆڵ مافی خاوه‌ندارێتى فیكرى پاراستووه، له ولاَتانى كه 50 ساڵ دواى مردنى دانه‌ره مافى دارایى نامێنێت، به‌لاَم له ئه‌مریكا ئه‌و مافه بۆ 70 ساڵ درێژكراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها خاوه‌نى باشترین سیسته‌مى تۆماركردنى ئه‌و مافه‌یه ئه‌ویش له رِێگاى سسته‌مى پاراستن له كتێبخانه‌ى كۆنگریس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
له هه‌موو بارێكدا دواى 50 ساڵ له مردنى كه‌سه‌كه یاخود كۆتایى هاتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كه ئینجا مافى به‌كارهێنان و كۆپیكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان ده‌بێت. بۆیه له بارێكى ئاوادا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م دامه‌زراوه ئه‌و كاره‌ى به‌سه‌ردا تَپه‌رِنابێت و هه‌موو رِێوشوێنێكى یاسایى ده‌گرێته به‌ر، هه‌روه‌ها ناوناوبانگى هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر تانه‌و ته‌شه‌رێكى زۆر چونكه ئه‌وكاته ئه‌و هه‌رێمه كه به‌كاربه‌ره له‌سه‌ر ئاستى جیهانى و تواناى داهێنان و به‌رهه‌مى سفره، وا داده‌نرێت كه تواناى داهێنانى لۆگۆیه‌كى هه‌ڵبژاردنى نی یه. له كاتێكدا خاوه‌نى زۆر هونه‌رمه‌ندى گه‌وره له بوارى وێنه‌كێشان و داهێنانه‌وه، وه‌ك هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانى به‌رِێزان مامۆستا رِۆسته‌م ئاغاله و مامۆستا رِێبوار سه‌عید..كه ده‌كرێت بۆ هه‌ر پرسێكى نیشتمانى و پرِۆسه‌یه‌كى ئاوا گه‌وره كه‌لك له توانا ناوخۆییه‌كان وه‌ربگیرێت.
له بارى دووه‌مدا ئه‌گه‌ر ئه‌و لۆگۆیانه به مۆڵه‌تى نوسراو یاخود زاره‌كى ئه‌و لایه‌نانه وه‌رگیرابێت، ئه‌وا لێره‌دا كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تر، به‌و پێیه‌ى هه‌ر لۆگۆ و هێمایه‌ك و سیمبۆلێك ئاماژه بۆ سروشتى كار و بوارى كار و په‌یوه‌ندى و سه‌رو به‌ند و ئامانج و دنیابینى ئه‌و لایه‌نه ده‌كات، بۆ نمونه ئه‌و لایه‌نه‌ى ئه‌و لۆگۆیه‌ى داناوه لایه‌نێكه بۆ جامێكى پێشبرِكێى ئه‌سپ سوارى، واته ئه‌و لۆگۆیه هیچ په‌یوه‌ندى یاخود سه‌روبه‌ندى نییه له‌گه‌ڵ ئامانجێكى سیاسى و یا هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو زیاتر بۆ بوارێكى وه‌رزشى كه كاره‌كته‌ره‌كانى تێكه‌ڵ له وولاَخه به‌رزه و مرۆڤن و كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى ئه‌سپه بۆ به‌ده‌ستهێنانى جامێكى پرِ له‌به‌هاى ملیۆن دۆلارى بره‌و دان به‌و وه‌رزشه له جیهان ئه‌م لۆگۆیه وێنا كراوه.
له كۆتاییدا مامۆستا قاره‌مان رِایگه‌یاند نازانین به چ پاساوێك و بیانیوه‌یه‌ك لیسته‌كانى كوردستان ئه‌و ۆره لۆگۆیانه ده‌یكه‌نه لۆگۆى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌خت و پرِ له ئامانجى سیاسى و به‌رنامه‌ى گۆرِانكارى و چه‌سپاندنى مافه‌كانى گه‌لى كورد ، هه‌روه‌ها بۆ هه‌رلیستێك ده‌بێت ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ى بكرێت و بنج و بنه‌وانى پرسه‌كه بۆ خه‌ڵك رِونبكرێته‌وه، چۆن ده‌بێت لۆگۆیه‌كى (بێ مۆڵه‌ت= نایاسایى، كه زیاتر له‌وه‌وه نزیكه) ده‌كرێت ئامانجى سیاسى و هه‌ڵبژاردن و پرسه قورس و پرِ له كێشه‌كانى ئه‌مرِۆى كوردستان و عێراق رِه‌نگ بداته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست