کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رده‌شته‌كان و فۆبیای‌ بته‌كان

Monday, 31/05/2010, 12:00



له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ هه‌میشه‌ ده‌سته‌ڵاته‌ دیكتاتۆرو دۆگماكان ویستوویان خۆیان وه‌كو ده‌ستێكی‌ ڕه‌ها حكوم به‌سه‌ر دارو به‌ردی‌ گه‌ردوو زه‌مین بكه‌ن ته‌نانه‌ت ڕیگه‌یان نه‌داوه‌ سروشتیش به‌ ئاوازی‌ خۆی‌ بخوێنێت، وه‌ك شتێك گه‌ردوون و زه‌مینیان به‌ موڵكی‌ پاوانی‌ خۆیان زانیوه‌ هه‌موو شتێكیشیان كردۆته‌ مه‌رامی‌ داوا نه‌گریسه‌كانی‌ ناخی‌ خۆیان، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا هه‌میشه‌ كه‌سانێك هه‌بوون یۆتۆپیا ئاسا ویستویانه‌ هه‌موو كه‌سه‌كان ئازادانه‌ بژین كه‌س نه‌بێته‌ دێو بارگرانی‌ به‌سه‌ر ئازادی‌ خه‌ڵكانی‌ تره‌وه‌، بۆیه‌شه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و زمان و قه‌ڵه‌مانه‌ی‌ ویستوویانه‌ له‌به‌رامبه‌ر بته‌كانی‌ دیكتاتۆریه‌تدا بوه‌ستن كراونه‌ قوربانی‌ پاشان به‌خوێنی‌ هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ ووته‌كانی‌ ئازادی‌ و ئازد ڕاده‌ربڕین نوسراونه‌وه‌.
ئاخر خۆ پێغه‌مبه‌رمان محمد (ێ) ئه‌یویست به‌قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی‌(اقرا) بت دتاشه‌كانی‌ قوڕه‌یش و مه‌ككه‌ حاڵی‌ بكات كه‌ ئه‌وان بوونه‌ته‌ بت و خه‌ڵكیش ده‌بێت وه‌كو بت ئه‌وان بكاته‌ به‌خوای‌ خۆیان به‌ڵام دۆگماكانی‌ مه‌ككه‌ پێغه‌مبه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌ شاربه‌ده‌ر كرد، بیلالیش خه‌ریك بوو به‌ ئه‌حه‌د ئه‌حه‌د ئاوازو كۆتایه‌كانی‌ مه‌رگ بڵێته‌وه‌.
لای‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ دیكتاتۆر هه‌موو شتێك موقه‌ده‌س و بڤه‌یه‌و هیچ شتێك هه‌ڵه‌ نییه‌ بۆیه‌ له‌ وڵاتیكی‌ دیوار چنراو كوناح و بڤه‌یه‌ كه‌سێك ته‌ماشای‌ ئه‌ودیو سروشت بكات، ئه‌ی‌ هه‌ر ئه‌و ووته‌ ڕاسته‌ی‌ گالیلۆ نه‌بوو كه‌ گالیلۆی‌ گه‌یاند په‌تی‌ سیداره‌، خۆ گالیلۆش به‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی‌ كه‌ چاویان هیچی‌ نه‌ده‌بینی‌ ووتی‌ "گه‌ردوون به‌ده‌وری‌ خۆردا ده‌سوڕیته‌وه‌" هێشتا وته‌كه‌ی‌ ته‌واو نه‌بوو په‌تی‌ سیداره‌ هه‌ڵواسرابوو.
سوقرات ئاماده‌ی‌ ژه‌هر خواردنه‌وه‌ بوو له‌ پێناو ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ڕاستیه‌كان ئاودیو نه‌كرێن گه‌ر سوقرات له‌ قسه‌كانی‌ شیوان بووبا ئێستا ته‌واوی‌ فه‌لسه‌فه‌ ده‌بوویه‌ بت وه‌كو بتی‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ دۆگما...له‌و سۆنگه‌وه‌ دوای‌ هه‌موو پێنووسه‌كان ئه‌وه‌ ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت سه‌رده‌شت بكوژن پێیان ده‌لێین سه‌ردشتان كوشت به‌ڵام له‌هه‌ر دڵۆپه‌ خوێنێكی‌ سه‌رده‌شت سه‌دان و هه‌زاران قه‌ڵه‌م هاتنه‌ نووسین ئێستا سه‌رده‌شته‌كان ماون سه‌رده‌شتی‌ شه‌هیدیش بۆته‌ پێشه‌نگیان.
خۆ گه‌ر هه‌ر سورن له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی‌ هه‌موو سه‌رده‌شته‌كان ئه‌وا وه‌كو مه‌غۆله‌كان نیشمان شاوژیو بكه‌ن و هه‌موو قه‌ڵه‌م و موره‌كه‌ب و په‌ڕه‌ سپی‌ و ڕه‌شه‌كان تێكه‌ڵ به‌ ئاوی‌ دیجله‌ و فوڕات بكه‌ن و بیانخێنكێنن به‌ڵام ئاوی‌ نیشتیمان قه‌ڵه‌مه‌كان ناخنكێنێت به‌ڵكو له‌باوه‌شیان ده‌گرێت و له‌قراغ كه‌نارێ‌ ئارام ئارم ئه‌یانشێنێته‌وه‌ تا له‌پای‌ نیشتیمان نیشتیمان زیندوو بكه‌نه‌وه‌.
هۆ دۆگماكان گه‌ر ده‌تانه‌وێت ته‌واوی‌ سه‌رده‌شته‌كان بكوژن ئه‌وا خۆتان له‌ نیشتیمان به‌ری‌ بكه‌ن و وه‌رن هه‌موو نیشتیمانم ئادویو ئه‌ودیو تابوته‌ تاریكه‌كانی‌ زیندانتان بكه‌ن و پاشان به‌سایه‌ره‌كی‌ جام ڕه‌ش بڕفێنن له‌سه‌ر سنوری‌ خاكه‌كه‌م قه‌ڵغانی‌ خوێن بكه‌ن ئه‌وسا ئاسمان وه‌جواب دێت به‌بارانێك له‌خوێنی‌ هه‌موو سه‌رده‌شته‌كان نیشمانم لێتان زیندوو ده‌بێته‌وه‌و لێتان ڕاده‌په‌رێت و ابڕاهیم ئاسا هه‌موو بته‌كانتان ده‌شكێنین...خۆ گه‌ر ئێوه‌ش وه‌كو ئێمه‌ ده‌تانه‌وێت به‌ بته‌كان بڵێن یت و تۆبه‌ بكه‌ن ئه‌وا هه‌موومان له‌یه‌ك یه‌ك چه‌تردا نیشتیمان ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
له‌ كۆتاییدا سه‌رده‌شته‌كان ده‌ڵێن په‌نا بردنه‌ به‌ر كوشتن و گوله‌‌ لاوازترین خاڵی‌ به‌رامبه‌ر كه‌ نایه‌نوێت گوێ‌ له‌وانه‌ بگرن كه‌ هه‌موو هیزو چه‌كی‌ ده‌ستیان قه‌ڵه‌مه‌، خۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ سه‌رده‌شته‌كان ده‌كات هه‌ر كوڕی‌ ئه‌و خاكه‌ن به‌س ده‌بێت به‌چ كه‌لتورێك په‌روه‌رده‌ كرابن، سه‌رده‌شته‌كانیش كوڕو منداڵی‌ ئه‌و خاكه‌و 182 هه‌زار ئه‌نفال و 5 هه‌زار شه‌هیدی‌ ئه‌م خاكه‌ن كه‌ به‌خوێنی‌ ئه‌وان نیشتیمانێك ئاوه‌دان كرایه‌وه‌ بۆ ده‌بێت ئێستا هه‌موو شتێك بۆ سه‌رده‌شته‌كان بڤه‌ بێت؟.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە