له دوکاندارو بازاریانی شاری هه‌ولێر بۆ به‌ڕێز کاک نه‌وشێروان مسته‌فا
Monday, 09/02/2009, 12:00
1313 بینراوە
دوای نوسین و وتاره یه‌ک به دوای یه‌که‌کانی به‌ڕێزتان هه‌ر له (ئێمه‌و ئه‌وان) تا ده‌گاته دوا ڕاو سه‌رنجتان ده‌رباره‌ی نه‌بونی ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تییه کۆمهلایتیهی هه‌یه له ناو مێشک‌و هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی سه‌رانی هه‌ردوو حزبی پاوانخواز ونیمچه حکومه‌ته یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر له یه‌که‌م ودووه‌می حکومه‌تی هاوبه‌ش و تا ده‌گاته حکومه‌ته لهتوپهتهکانی شاری هه‌ولێرو سلێمانی...ئێمه‌ی سه‌رجه‌م دوکاندارو بازاڕیانی شاری هه‌ولێری خۆڕاگر‌و نیشتمان په‌روه‌ر ئه‌وه بۆ 18 سالدهچێت به هه‌موو جۆرێک له لایه‌ن سه‌ران وده‌ست وپێوه‌نده‌کانیان ده‌چه‌وسێینه‌وه هه‌ر له سه‌رانه لێوهرگرتنمان تا ده‌گاته به زۆر دوکان پێداخستن و ده‌رکردن و گواستنه‌وه‌ی شوێنی کاسبیمان به زۆره‌مڵێ که ڕۆژانه سه‌دان جار تفی تالمان پێقوت ده‌ده‌نه‌وه‌و نایه‌لن به ئاره‌زووی خۆمان نانی ڕۆژانه بۆ منداله‌کانمان په‌یدابکه‌ین ...دوای ئه‌وه‌ی ئێستا بۆمان ئهشکرابوو وه خاترجه‌م بوین که بهڕزتان لیستی تایبه‌تیتان بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان وپه‌ڕله‌مانی کوردستان ده‌بێت ...وه‌ک دوکاندارو بازاڕیانی شاری هه‌ولێر زۆر که‌یفخۆش بووین و ڕۆژانه ئه‌م باسه له ناو خۆمان باسده‌که‌ین و ههلدهسهنگێنین و به‌و هیوایه‌ین ئه‌و ڕۆژه نێزکبێتهوهو بتوانین ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ین که به‌رێزتان سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن ..تا له‌و ڕێگایه‌وه هه‌قه‌کان جارێکتر بۆ خاوه‌ن هه‌ق ده‌گه‌رێته‌وه و ئێمه‌ش له ده‌ست ئه‌و هه‌موو زوڵو زۆره ڕزگارمان ده‌بێت ...بۆیه هه‌مومان به یه‌کده‌نگ ده‌لێین له گهڵبهڕزتانین تا هه‌موو ئاواته‌کانمان دێته‌دی هه‌ر له ئازادییه تاکه‌کان تا ئازادی.بۆ دوکاندارو بازاڕییه‌کان و........ به هیوای ئه‌م ڕۆژه .
*له جیاتی هه‌موو دوکاندارو بازاڕیان
09-02-2009