کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەتەوەی کورد بۆچی نە بووە بەدەوڵەت؟!

Monday, 17/03/2014, 12:00

6569 بینراوە






وەڵامی ئەم پرسیارە لە مێژووداشاراوەیە،بەڵام مێژوو خۆشی شاراوەیە.کەواتە بۆوەڵامی ئەم پرسە دوو ئەرکی مێژوویی گرنگمان لەسەر شانە یەکەم ڕاستکردنەوەی مێژوو ،دووەم تێگەیشتن لە مێژوو شیکردنەوەی بە شێوەیەکی زانستی مەبەستمان لەڕاستکردنەوەی مێژوو وداماڵینیەتی لە خوڕافیات، چونکە مێژوو بە قەدەر ئاین تێکەڵ بە خوڕافیات بووە دووەم بێلایەنی لەڕاڤەکردنی مێژوو و بەواتای بەزانستی کردنی مێژوو دێت ،چونکە لە مێژوی کورد دا خیانەت کاران بە پاڵە وانی مێژوو ناوزەد کراون ڕوداوە کانی مێژوو گەڕێنراونەوە بۆ یەک کەس ئەوەتا لە کتێبی مێژووی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی نوسراوە (شێخ ئەحمەدی بارزان لە دوژمن ڕاپەڕی!)ئەمەش پێچەوانە ی واقحە هاوکات پێچەوانەی زانستی مێژووە بەڵکو بەواتای باڵا دەستی بنە ماڵە دێت لە پڕۆسەی پەروەردە داو دەیانەوێت نەوەی نوێ بە خوڕافیات گۆشبکەن, لە کاتێکا پەروەردە موڵکی کۆمەڵگایە نە ک بنە ماڵە. .بەڵام ئێمە واز لەم باسە دە هێنین چونکە وەک دەڵێن (مشتێک نمونەی خەروارێکە) زۆرنمونەی دیکە ش هەن لەناو پڕۆگرامی خوێندندا هاو شێوەی نمونەکەی گۆرین.

دوو هۆکار ڕۆڵ دەگێڕن لە پاشخستنی دۆزی نەتەوەیەک،کە بۆنەتەوەی کوردیش هەروایە یەکەم هۆکارە ناوخۆییەکان،دووەم هۆکارە دەرەکییەکان،بەڵام دووەم بەرەنجامی یەکەمیانە واتە یەکەمیان هۆکاری سەرەکییە و دووەمیان لاوەکی چونکە ئەگەر میللە تێک لە ناو خۆدا ویستی یەکگرتوویی هە بێت ،بێگومان دە بێتە هۆی لاوازی دەستی دەرەکی لەم مەسەلەیەدا ،بەڵام ئایا نەتەوەی کورد ئەم خواستەی نییە؟ یان ئەم خواستەی لێ دەدزرێت لە لایەن حزب وبنەماڵە ؟گومانی تیادانییە کە نەتەوەی کورد خواستی سەر بە خۆیی هە بووە بەڵەم ڕابەرەکانی خێڵەکی و بنە ماڵەیی بوون ،نەتەوە و دەوڵەتیان بەقوربانی بنەماڵە و خێل کردووە و دەشیکەن .

هزری دروستکردنی دەوڵەتی کوردی هەرگیز لای سەرکردەکانی کورد نە بووە ،ئەوان یان نەزان بوون ،یان لەسەر خاکی کوردستان تەراتێنی بەرژەوەندییەکانیان کردووە وبونەداردەستی دوژمن بۆ لە ناو بردنی یەکتر بەدرێژایی هەردوو سیستەمی میرنشینی(یەکەم و دووەم)کە دواتر بۆ شۆڕشەکانی تری کوردی بەیادگار مایەوە .

ئەحمەدی خانی زۆرزوو هەستی بەم مەسەلەیەکردووە و هزری دروستکردنی دەوڵەتی کوردی لای ئەو سەری هەڵداوە دروست لەسەدەی حەڤدەهەم خانی لە(مە م وزین)داباسی دەوڵەتی کوردی و کێشەناوخۆییەکانی گەلی کوردی کردووە بۆیە خانی بە باوکی ناسیۆنالیزمی کوردی دادەنرێت ،نەک سەرۆک خێڵێکی وەک بارزانی یاخود تاڵەبانی کە تاسەر ئێسقان دارەدەستو گوێلەمستی دوژمن بوون و دەبن خەونی دەوڵەتی کوردیان لەبار بردووە .

لێرەدا ئاماژە بە هۆکارە ناوخۆییەکان دەکەین چونکە وەک وتمان هۆکاری سەرەکین و هاوکان بەنەمانی ئەوان هۆکاری دووەم لاواز دەبێت.خیانەتی مێژویی و خیانەت لەمێژوو دوو هۆکاری سەرەکین لە لەباربردنی دوڵەتی کوردی دوانەیەکی پێکەوە بەستراون دووەمیان بەرەنجامی یەکەمەواتا ئەوانەی خیانەتی مێژوویی دەکەن (٣١ی ئاب بە نمونە)خیانەت لە مێژوش دەکەن ،چونکە بۆشاردنەوەی خیانەتی نیشتیمانی خیانەت لە مێژوو دەکەن .بەشاردنەوە و شێواندنو کردنی بە حکایەت.ئەگەر مێژووی نەتەوەکان سەرکەوتووەکان نوسیبێتیانەوە،ئەوامێژووی گەلی کورد خیانەت کاران نوسیویانەتەوە،هەم لە کۆنداو هەم مێژووی سەدەی بیستەم هەم مێژونوسانی بیانی لەڕابردوو دا مێژوی کوردیان شێواندووەهەم ئێستا میژونوسانی دەربار دەی شێوێنن.

دەتوانم بڵێم مێژووی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی کورد ئەوانە نوسیویانە کە خیانەتی مێژوویان کردووە بۆیە خیانەتیان لە مێژوو کردووە کە بریتییە لە یاداشتو بیرەوەری وگێرانەوەی حکایەت ئەمە بەشێکی مێژووی ئەم بزاڤەیە دەتوانین ناوی بنێین مێژویەک لە خیانەت یان حکایەتە پوچەکە چونکە مێژونوسانی بنەماڵەو حزب جولەکانە مێژویان نوسیوەتەوە(جولەکاکان فچڵی جولە کەیان داوە بەسەر نەتەوەکانی ترداو دە ڵێن خودا بەعیبرانی قسەی لە گەڵ موساداکردووە)ڕێک وەک بارزانیەکان کە فچڵی خێلی بارزان و بنەماڵە بەسەر نەتەوەی کوردادەدەن و ڕاکردنی بارزانی لەنیشتیمان و ٣١ی ئاب بە فچیلە ت لە قەڵەم دەدەن .

پێویستە بزانین کە پاڵەوان لە مێژووی کورددا بەرهەمی خوڕافیاتن،چونکە ئەگەر پاڵەوانمان هەیە بۆ دەوڵەتمان نییە؟لە مێژووی گەلاندا پاڵەوانی نەتەوە ئەوانەن دەولەتیان دروستکردووە یان گەلیان ڕزگارکردووە و خۆیان کردووە بەقوربانی گەل وەک عاندی لە هیندستان و ماندێلالە ئە فریقاو هتد،بەڵام پاڵەوانی ئێمە یان گەلیان کردۆتە قوربانی یان ڕایانکردووە وەک بارزانی یان خیانەتیان کردووە ،پێویستە لێرەدا هەڵاواردنێک بکەین لەنێوان پاڵەوانو پوچەکانو ئە وانەی بەڕاستی بۆگەل ژیاون و خاوەنی بیڕو باوەڕی ئازادی بوون وەک قازی محمدی نە مر کە خۆی فیدای گەلەکەی کردوو مێژوویەکی تۆمارکرد.

بەڵام پاڵە وانە وە همییە کان یان پوچەکان کێن؟ چۆن دروست دەبن؟بێگومان پاڵەوانە وەهمییەکان لەسەرەتاوە سەرۆکی خێڵن دەسەڵاتی سەرۆک خێڵیش بەسەر خێڵەکەیدا واک دەسەڵاتی پیاوە بەسەر ژنەکەیدا لە کۆمەڵگای پیاوسالاریدا ،پاشان ئەم سەرۆک خێڵانە خۆیان بەشۆرش هەڵدە واسن و ئەو نازناوە (پاڵەوان)کە لە لایەن خێڵەوە پێیاندراوە دەی گوازنەوە بۆناو نەتەوە بۆ زۆری زۆرداری بە هۆی دەسەڵاتی میدیاوە لە م سەردەمە دا تاڕادەیەک ئەوکارەیان بۆ مەیسەر بووە.

مێژوو ڕووداوە ڕوداوە مێژوییەکان کۆمەڵگاکان دروستی دەکەن نەک یەک کەس ،هە موتاکەکان بەشدارن لەدروستکردنی ڕوداوی مێژوویی نەک یەک کەس یانبڵێین پاڵەوان وەک وتمان کەلەسەرەتاوە سەرۆکی خێڵە پێویستە بپرسین ئایا تاکە کەسێک دەتوانێت ڕووداوی مێژووی دروست بکات بۆوەڵامی ئەم پرسیارە کەمال مچهردەڵێت :ڕوەوڕەوەی مێژوو یەکجار گەورەیە کە لە وێزەی هیچ کەسێکدانییە گەل هەموی خاوەنی مێژووە بە چاک و خراپییەوە.بەڵام دەبینین لە مێژووی گەلی کورددا هەمێشە پاڵەوان ئامادەیە لە ناو نەستی کەسانی ناوخێل دا ئوەش بە هۆی ئەودەسەڵاتەی کەسەرۆک خێڵ هەیەتی بەسەر خێڵەکەیدا وەک لەپێشتر ڕونمانکردەوە.

بەنمونە بەهۆی داخراوی ناوچەی بارزان لەسەردەمی شێخاندا(کە لەسەرە تاوە دەرە بەگ بوون)دەسەڵاتی شێخان ئەو بارودۆخەی بەسەرداسەپاندوون کە بەداخراوی بمێننەوە و هە میشە پاڵەوان لەناو نەستیاندا ئامادەیە چونکە شێخانی بارزان هەم سەرۆکخێڵبون هەم ڕٶحانی وهەمیش خاوەنی بارزان بوون وە ک دیارە بەشێخ ئەحمەدیان وتووە (خودانی بارزان)کەدواتر بۆبراو برازاکانی بایادگارو بەمیرات مایەوە.

عەقڵیەتی خێڵەکی و بیری نەتەوەیی هەرگیز پێکەوە کۆنابنەوە ،بۆیە خۆهەڵواسینی سەرۆک خێڵ بەشٶڕش و خۆناساندنی بەپاڵەوانی گەڵ تەنها لە پێناو مەرامی خۆیی و خێڵەکەیدایە و کەسانی ناو خێڵیش دوای سەرۆک خێڵ کەوتون نەک بیری نەتەوەیی کۆی کردبنەوە ،چونکە دروست کردنی دەوڵەت بەمانای توانەوەی ڕۆحی خێڵ دێت لەناو ڕٶحی دەوڵەت و نەتەوەدا ،کە سەرۆک خێڵ و خێڵ تاهەتایە بەرگری لە وڕٶحەدەکەن ئەگەر پێوویستیشی بەخیانەت بێت ودوژمنەکەشیان بکوژن کە نەتەوەیە!لە وباوەڕەدام دروست کردنی دەوڵەتی کوردی ئاسانترە لەوەی کەسێکی خێڵەکی بکەی بە هاوڵاتی و ئینتیمای بۆ خاکو نیشتمان هەبێت چونکە ئینتیما بۆسەرۆکی خێڵ لە نەستی دا ڕواوە بۆیە کوشتنی عەقلیەتی خێڵەکی بەواتای کوشتنی دوژمنە گەورەکەی نەتەوە دێت .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)