کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆڵى نەوشیروان مستەفا لە قۆناغى نوێدا

Wednesday, 08/08/2012, 12:00




سەرەتاى دروست بونى هەر كۆمەڵگایەك كە تواناى بەرهەمهێنانى بنەماكانى دیموكراتیەتى هەبێت كاركردنەلەسەر بە كرداركردنى دروشمگەلێك كە مانا بدات بەو دیموكراتیەى كە باس دەكرێت , لەم روانگەیەوە دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕان سەرەتایەكى نوێ بوو بە ئاماژەدان بە ئۆپۆزسیۆنێكى هەقیقى كە بتوانێت هەڵگرى پەیامەكانى چاودێرى كردنى وردى دەسەڵات بە گشتى بێت و لە پەناى ئەم بەرەیەدا كارا كردنى میدیاكان و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدنى و شەقام كە هەموو بە ئاراستەى ئەو ستراتیژە بچن كە بەنەماكانى دیموكراسیەت لە دروشمەوە بكرێت بە كردار و بزاوتەكان خێراتر و پڕ جوڵەتر بكرێت ئەمەش یەكەم خاڵى دەست پێ كردنى قۆناغێكى نوێیە كە بتوانرێت كارى لەسەر بكرێت , پرسیارەكە لێرەدایە ئایا ڕۆڵى سەركردەكان چى بوە لە بەكرداركردنى چەمكى دیموكراسى ..؟ وە ئایا ڕۆڵى نەوشیروان مستەفا چیە لە دروست بونى قۆناغێكى نوێدا ..؟
بە درێژایى میژوو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا سەركردەكان ڕۆڵێكى بەرچاویان هەبووە لە گۆڕانەكاندا كە بوتە هۆى پێشكەوتن یان وەستان و ئیفلیج كردنى بزاوتەكان لەم هەرێمەدا ئەم سەركردانە نەیانتوانیوە لە دەرەوەى عەشیرەت و خێڵ كار بكرێت لەسەر بەرەو پێشچونى وشیار كردنەوەى تاك و كۆكردنەوەى لە سەر ڕەهەندەكانى فكر و بڕیار دەستە جەمعى بێت تەنها لە قۆناغى كۆمەڵەى رەنجدەراندا ئەم گۆڕانە بووە پاشان زۆر سەركردە (بۆماوەى) بووە بگرە لێهاتوى و تواناى سەركردایەتى كردنى تیا نەبوە بۆیە نەیتوانیوە ببێتە داهێنەرى قۆناغێكى نوێ هەر وەك خێڵ دەسەڵاتى بەكار هێناوە نەیتوانیوە لە بەرژەوەندى گشتیدا ئەو یاریانە بكات لە ناو هاوكێشەكانى جیهانى و ناوچەیدا ڕوو دەدات دوا جار بە شكست كۆتاى هاتوە , لە دواى 11 ستیمبەرەوە جیهان بەرەو ئاراستەكى تر گۆڕا و گەردەلولى بیابنیش دەرگایەكى ترى لەسەر دۆزى كورد كردەوە دیسانەوە بەداخەوە سەركردەكانى كورد نەیان توانى ئەو بنەمایانە دروست بكەن كە نەتەوەیەك دەتوانێ خۆى لەسەر بونیاد بنێت بگرە دیسانەوە بونەوە هۆى چەقبەستوى گۆڕانەكان بە گشتى ئەوەى پێ ى دەوترێ دیموكراسى و دەسەڵاتەكان بونە بەشێك لە تەواوكارى خێڵ و بنەماڵە و گروپەكان و یاساكان خرانە خزمەت ئەم گروپانەوە بگرە ئەوەشى كە باوەڕى نەبوو بەم جۆرە لە دەسەڵات هەر زوو ئاڵاى تەسلیم بونى هەڵكرد و چووەوە ناو ئەو بازنەیە ...سەركردەكان كە تەمەنیان دەگاتە سەروى 60 ساڵ دەبنە خیڵ و بنەماڵە و پارێزگارى كەلتورى باو و خاڵى دەبنەوە لە تواناى گۆڕان ..خۆى حاڵەتێكى ترسناكە ستراتیژى نەتەوەك یان حیزبێك یان سەندیكا و ڕێكخراویك بخەتە ناو فكرو جەستەى تەنها یەك كەسەوە و بیرۆز بكرێ وە بگرە نەتوانراوە بە چڤات بڕیار بدرێ بۆیە سەركردەكان بەردەوام بونەتە هۆى تیكشاندنى فكرى دیموكراسى سەروەرى یاساو دەستاودەستكردنى دەسەڵات و ئازادكردنى تاك بە پێچەوانەوە كاریان لەسەر بە كۆیلەكردنى تاك كردوە تا ئاستێك كورت كردنەوەى نەتەوە بۆ حیزب و حزبیش بۆ مەكتەب سیاسیەكان و مەكتەب سیاسیەكان بۆ تەنها كەسێك كە ئەمانە مایەى رَِەخنەگرتنێكى زۆرە ئەتوانین بڵێن دوبارە بونەوەى مێژوە كەسەركردە مرد هەموو شتێ دەمرێ ..بەڵام لە دواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە سەركردەیەك دەیەوێت ئەم مێژوە لێرەدا ڕابگرێ چیتر وەك نەتەوە لیژنە بڕیاردەر بێت و ژورەكانى لێكۆڵینەوە دیارى كەرى بڕیارەكان بن ئەویش بە كەسانى پسپۆر و تایبەتمەند بە بوارەكەوە تا زۆرترین ڕاو پێشنیار بەشدار بێت لە دیارى كردنى بڕیارەكاندا ..نەوشیروان مستەفا ئەیەوێت ئەو سنورە ببەزێنێت و حیزب ببێتە هۆیەك بۆ برەو دان بە چەمكى دیموكراسى ئەوتا چەندین ژورى تایبەتمەندى پێك هێناوە وەك سەرەتایەك مایەى دڵخۆشكەرێكى گەورەیە لە دوا وتاریدا دەڵى (ئێمە بێدەنگ نەبوین، نەریتێک هەیە لە ناو حیزبە سیاسییەکان کوردستانی عێراقدا، ئەویش ئەوەیە کە زۆرجار بە موناسەبات و بێ موناسەبە بەیاننامە دەردەکەن، پێیانوایە دەنگکردن، دەرکردنی بەیاننامەیە. ئێمە ئەو نەریتەمان خستوەتە لاوە و نەریتێکی تازەمان داهێناوە، ئەویش ئەوەیە کە چەند ژورێکمان هەیە، مەسەلەن لە ماوەی رابردودا ئێمە بە هیچ شێوەیەک بێدەنگ نەبوین لە بە هەدەردانی سامانی نیشتیمانی کوردستان، ژوری لێکۆڵینەوەی ئابوریمان هەیە ئەوان قسەیان کردوە، لە سەر روداوە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق وتەبێژی فەرمیمان هەبوە، ژوری رۆژنامەوانیمان هەبوە، لە هەمانکاتدا ژوری توێژینەوەی سیاسیمان هەیە ئەوان قسەیان کردوە، ژوری هەڵبژاردنمان هەیە، ژوری پەیجوریمان هەیە، ژوری یاساییمان هەیە، خەڵک فێر نەبون تائێستا، پێیانوایە یان دەبێت من قسە بکەم، یان بەیاننامەیەک بە ناوی مەکتەبی سیاسیەوە دەربکەین کە ئێمە مەکتەبی سیاسیمان نییە.) كە دەڵێ من قسەم نەكردوە ئاماژەیە بەوەى كەچى تر با هەر سەركردەكان قسە نەكەن با لیكۆڵینەكان و ژورەكان قسەبكەن واتا دەرچون لە سنورى(هەموو شتێ لاى سەركردەیە) نامەیەكیشە بۆسەركردەكانى تر و بەشدارى پێ كردنى كەسانى شارەزایە لە بڕیارى گرنگدا هەموو هەوڵەكانى نەوشیروان مستەفا سەرتایەكە بۆ گۆڕان كە بتوانرێ لە سایەیدا بنەمایەك بونیاد بنێت كە ڕەهەندەكانى دەسەڵات و بڕیاردان لە چارەنوسى نەتەوەیەك دیارى بكرێ قۆناغێكى نۆى لە دایك ببێت ئەوەى پێ ى دەوترێ دیموكراسى لە كۆمیدیایەكەوە بكرێتە هەقیقەتێك كە هەموو تاكێك هەستى پێ بكات و بەریەككەوتنى هەبێت لەگەڵیدا تا هەموو تاكەكان بەشدار بن لەم (گۆڕان) و قۆناغەدا ببینە ئەو هەرێمەى كە بتوانرێ یاساكان سەروەر بن , وتارەكەى نەوشیروان مسەتەفا سەرەتایەكە بۆ كارا كردنى ئەقڵى نوێ و نەوەى نوێ و تاكەكان لە بڕیارى گشتیدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە