ئاشەكەی بەرزانی چ دەهاڕێ (بەشی یەكەم)
Friday, 22/06/2012, 12:00
نیچە فەیلەسوفە یاخییەكەی ئەڵمان دەڵێ:
خراپترین هەڵە ئەوەیە كەسێك كار بكات و هەمیشەش لە شوینی خۆی بێ .ئهو کهسه ههمیشه شوێنی ئهشکهوت و جهنگهڵه (1)
نیچە كاتێك ئەم ووتەجوانەی نووسیوە نە مەلامستەفا ئاشبەتاڵی 1975كردبوو. نەمسعود 31ئابی تۆماركردبوو. مەلا مستەفا پیش 1961 لە سوڤێت پەناهندەبوو . دوای ساڵی 1975 لە ئەمەریكا بوو به پەناهندە . ئهمه کردیه (سفر). مەسعود لەساڵانی شەستەكانەوە لەتەك بەغدادا لەگفتوگۆدایە.ئیستاش لەتەك بەغداد لەچەلەحانییدایە ئهمش کردییه (سفر) . ئەمە كرۆكی فەلسەفەكەی نیچەیە . (چەلەحانیی = واته چهنهبازی و گفتوگۆی سیاسی بێ پڕێنسیب).
گریمانە سیاسیەكان چمان پێدەڵێن؟ 1: بۆچی لایەنە سیاسیەكانی عیراق ئیفلیجن بۆ دارشتنی سیناریویەكی سەرجەمی ؟
2: ئایا بەگۆڕینی بیچمی مالكی بە بیچمیكی تر كیشەكانی نێوان هەریم وبەغداد كوتای دێ ؟
3: ئایا كرۆكی كیشەكە دكتاتۆریتی ماكیە و دیموكراتی بەرزانیە ؟
ئەم پرسیارانە دەخریتە ئاشی پرۆسیسیكی سیاسیەوە ئەنجامەكەی چ دەهاڕی و چ بەرهەمێك وئایندەی بۆ نەوەكانی كورد دەبێ؟
گرفتیكی گرژ لەباشوری كوردستان وعیراقدا تەواویی كیشەكانی قوتداوە.مرۆڤەكانی ئیفلیچ كردوە .
ئەویش نەبوونی شەرەف وهوشیاری نەتەوایەتی و نیشتمانییە .
لە دونیای سیاسەتدا هیچ پرۆسێسێك بەبێ قۆرسای و ڕۆڵی هوشیاری و كەسایەتی سیاسی ڕەوناكات. كەسایەتی سیاسی هەرسیاسیەك پابەندە بە خۆشەویستی و ڕێزی تاك و كەسی سیاسی بۆ نەتەوە و نیشتمانی خۆی.
كێشەی بۆگەنی كوردستان و عیراق دوو فاكتی هەیە :
A : ناهوشیاری سیاسی و كۆمەڵایەتی پێكهاتەكانی عیراق بە كورد وعەرەبەوە (شەرفی نەتەوایەتی).
B : دەوڵەمەندی باشوری كوردستان و عیراق بەسامانی پیتڕۆڵ. (سامانی سروشتی)
لەسەرئاستی ئەم دووخاڵە سیناریویە سیایەكان لە (دەرەوە)دادریژرێ بەهوی سیاسەتمەداران و ڕیكخراوە سیاسی ودینیەكانەوە (ئیسلامی سیاسی) دزەی گۆرەپانی سیاسی عیراق دەكرێ.
خاوەنی سیناریویەكان.سیناریویەك دادەێڕژن لە بەرژەوندی خۆیان ودژی كورد و عەرەب بێت.
1: بۆچی لانە سیاسیەكانی عیراق ئیفلیجن بۆ دارشتنی سیناریویەكی سەرجەمی ؟ بەریتانیا كە عیراقی دروستكرد ئیفلیج بوو لە پیكەوەلكاندنی عیراقیەكان دبلۆماسیت و تاكتیكی (جرجل) توانی هێزی هیتلر بڕمێنێ . لێ نەیتوانی عیراقیەكان (كورد و عەرەب شیعە وسنە) لە عیراقدا لەیەك نزیك بخاتەوە.
چرچل بەسەرۆك وەزیرانی بەریتانیا (داڤید) دەڵێ:
(2)(من زۆر نارەحەتم بەرامبەر بەعیراق. ئەو ئەركەی بەمنت سپارد .كارێك نیە جیبەجێبكرێ)
خاڵی A (هوشیاری سیاسی) لەلایەنی سایكۆلۆجیتی سیاسی وكۆمەلایەتیەوە زۆر بەهێزترە لەخاڵی
دووهەم B .
تا مرۆڤ خاوەنی خاڵی یەكەم (شەرەفی نەتەوایەتی) نەبێ ناتوانی ڕۆڵی خاڵی دووهەم (سامانی سروشتی) بۆ بەرژەوەندی و ئیستراتیجیتی نەتەوە بەكاربهینی . یەك لە بنەما هەرە گرنگەكانی دروستبونی دەوڵەتی نەتەوەی یان دەوڵەتی نیشتمانی لەئەوروپا (هەستی نەتەوایەتی یان هەستی نیشتمانی) بووە هەرگەل و نەتەوەیەك خاوەنی ئەم خاڵەبن خاوەنی گشت هیزیكن. لاوازیش پیچەوانەیە بۆیە لەباشوری كوردستان و عیراقدا كێشەكان بەپیی ویست وئیستراتجیتی دەرەكی بەكەناڵی كورد وعەرەبدا دزە دەكاتە نێو گۆڕەپانی عیراقەوە.
سیاسیە كورد وعەرەبەكان وەك سیخوڕ بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان (خێڵ . مەزهەب .ڕەگەز) ڕۆڵی دەبینن . بڕوانن .
بكر سدقی كە یەكەم كودەتای سەربازی لەڕۆژهەڵاتی نیوەندا كرد(ڕەگەز كورد) سیخوری بەریتانیابووە.*3.
ئەیاد علاوی.هاوكاری (CIA ...MI6) نهینی چەكی بەكۆمەڵكوژی عیراقی پیدان .*4 .
ئەحمەد جەلەبی لەساڵی 2002داوای 90 میلوین دۆلاری لە ئەمەریكایەكان بۆ (INC) كرد. جیگری سەرۆكی ئەمەریكی(چینی) ووتی بەمەرجێك ئەوپارەیەتان دەدەینی كەزانیاریمان لەبارەی چەكی بەكۆمەڵكوژی سەدامەوە بۆ پەیدابكەن.*5 .
ڕۆژنامەی گاردینان نووسی جەلال راستەوخۆ پەیوەندی بە ئیتلاعاتی ئیرانەوە هەیە
مسعود ووتی 3000 چەكدارمان بۆ توركیا داوە بەكوشت (ئەو نووسی پیشمەرگە ئەوانە پیشمەرگە نەبوون ملیشیان . نازناوی پیشمەرگە زۆر پیرۆزە).
ئەم خاڵە لاوازە بنەمایەكی میژووی هەیە كە دەگەریتەوە بۆ پیش دروستبوونی عیراق (1921)مادامێك عیراق لە قوڵای میژوودا بوونی نەبووە . كەسایەتی نیشتمانی عیراقیش بوونی نیە. عیراق دەوڵەتیكی نەتەوەی نیە . چونكە پیكاهاتەی دانیشتوانی عیراق پیكهاتووە لە كۆمەڵی گەل و ڕەگەز و(مەزهەب)ی جودا . عیراق دەوڵەتێكی (نیشتمانیە) بەڵام دانیشتوانەكەی بە نیشتمانی خۆیانی دانانین چونكە هزری مزهب و خێڵ زاڵەبەسەر هەستی نیشتمانبوونیاندا. تیگەیشتن لە نیوانیادا نیە.ئەم خاڵە بۆ هیزی دەرەكی دڵخۆشكەر و بۆ عیراقیەكان نەگبەتی .
نمونە دوای سەدام عیراقیەكان موزەخانە وئەرشیفی دەوڵەمەندی بەغدادیان كاولكرد . دوای سەدام بە كورد و عەرەب (شیعە وسنە) پیترۆڵی كوردستان وعیراقیان.لەزاخۆ وە تا بەسرا. بەتاڵان فروشت . تائیستاش دەیفرۆشن .
كۆنترین (تەورات) پەرتووكی پیرۆزی جولەكەكان لەموزەخانەی بەغداد بوو.لەكوردستان دۆزرابووە لە موزەخانەی بەغداد پاریزراو بوو. ئیسرائیل لەكاتی داگیركردنی بەغداد لیژنەیەكی تایبەتیان بۆ دزینی ئەو(تاقە) پەرتووكە نارد. ئیستا لەوی بەڕێزەوە پاریزراوە * 6
2: ئایا بەگۆڕینی بیچمی مالكی بە بیچمیكی تر كیشەكانی نێوان هەریم وبەغداد كوتای دێ ؟ گۆرینی بیچیمیك بە بیچمیكی تر گۆڕینی ئیستراتجیی نیە بەڵكو گۆرینی شێوەی مامەڵەكردنی نویە لەتەك ئیستراتیجی كۆن (نمونەی گشت ڕژێمەكانی بەغداد) ئیستراتیجی گشت عەرەبی عیراقی ئیستراتجیتیكی فاشیانەیە بەرامبەر بەكورد. هەرچی دەوتری یان نوسراوە بەڵێنكە بۆ تێپەڕبوونی كات.
هەر كەسیك بچیتە جیگە مالكی ملكەجی ژمارەی دەنگەكانە. ئەوان دەنگی زۆریان هیناوە جا بۆ مالكی بێ یان جعفری. كاریكی زۆر ساویلكانەیە ئەگەر مسعود گشت هیواكانی بخاتە سەر گۆرینی مالكی . مالكی نیونەری هزریكە ئەوهزرەش خاوەنی چەند ملیون دەنگن .ئەگەر یەكاڵاكردنەوەی كیشەكان روبەرووی سندوقی دەنگدانیش ببیتەوە ئەوە ئەوان دەنگیان زۆرترە، بۆیە پیویستە خاڵی لابردنی مالكی نەكری بە خاڵی سەرەكی چارەسەری گرفتەكان.
3: ئایا كرۆكی كیشەكە دكتاتۆریتی مالكیە . دیموكراتی بەرزانیە ؟ مەسعود ووتی (ڕێگە نادەین هیچ كەسێك لە عیراقدا حاكمی رەها بێت . *7
فازیل میرانی ووتی (ئێمە سەرۆكێكمان هەیە كە ووتی نابێ كەواتە نابێ) یانی حكومی رەها.
راڤەكردن لەسەر دیموكرسیكردن لەباشوری كوردستان وعیراقدا لێدانی دەهوڵێكی بڵە. ئەگەر بیانوی بەرزانی دروستنەبوونی دیكتاتوریكی ترە لەبەغدا ئەوە بەرزانی خودی سەركردەیەكی دیموكراتی نیە هزری ئەو هزریكی پریمتیفی رۆژهەڵاتی خیڵەكیە . جیاوازی لەنیوانی دكتاتوریتی خیڵەكی (بەرزانی) و دكتاتۆریتی مزهبی (مالكی)مالكی لەڕوی تیرویەوە پیشكەوتوترە لە بەرزانی چونكە مزهەب هزریكە ئیستراتجیتیكی سیاسی هەڵگرتوە سنوری بیركردنەوەی فراوانترە لە هزری خیلەكی . فەلسەفەی سیاسی مزهەب فراوانتر لە فەلسەفەی سیاسی خیڵ . نەك لەعیراقدا لەهیچ ووڵاتیكی رۆژهەڵاتیدا سسیتەمیكی دیموكراتی بوونی نیەوە وا بەئاسانیش زەمینەی پیادەكردنی سیستەمی دیموكراسی ناكرێ .
لێ جیاوازی لەنێوان ویستی بەرزانی و مالكی دا ئەوەیە مالكی پرۆژەیەكی نەتەوەیی عەرەبی بەرۆحیكی شیعەگەریەوە هەلگرتوە.خەو بەدەسەڵاتیكی فراوانی شیعەی عیراقیەوە دەبینی تا كورد و سنە ملكەچی بریاری سیاسیان بێ بەرامبەر بەو 90 ساڵەی سونە دەسەڵاتی زاڵیان بەسەر كورد و شیعەدا بووە.
هەر باڵێك لەباڵە عەربیەكان دەسەلاتی سیاسی بگرنە دەست گەرەكیانە كورد لەژیر ریكیفی بریاری سیاسی بەغداد بیمینەتەوە . فێلیهاتنی مالكی بۆ گریبەستە پیترۆلیەكانی باشور . دوو لایەنی هەیە:
1: لایەنیكی پۆزیتیفە لەئاشكراكردنی دزینی سامانی كوردەكان لە لایەن خیزانی بارزانی وتاڵەبانیەوە .
2: لایەنی نیگیتیفی ئەوان باشوری كوردستان بست بە بستی بە مولیكی بەغداد دادانین ئەمەش مافی خویانە چونكە سهرکردهی (كوردی گەوج) بەدەستی خۆی ئیمزای لەسەر تاپۆكردنی باشوری كوردستان بۆ ناسیونالیستی عەربی كردوە.
ئێمه بۆ ئەم پرسیارە نەكەین ؟
= هەردوو خێزانی مسعود و جەلال پیتڕۆڵی كوردستان بە تاڵانی دەفرۆشن . كەچی هانی هانێەكە تەنیا لەسەر مەسعودە؟ وەڵامی پرسیارەكە دەگەڕێتەوە بۆ بەشێكی ئەم ووتارە . مالكی وەك سیاسیەكی ئیرانی مامەڵە لەتەك كیشەكانی ناوچەكەو عیراق و كوردا دەكات. جەلالیش دەستەموی ئیران و ناسیونالیستی عەرەبیە. لەمالیكیەوە نزیكە . مەسعود سەربە بازاڕیكی تری كیشەكەیە توركیا و سعودیە سونیەكانە. لەنێوان ئەم دوو ڕوڵەی (جەلال و مەسعود) كورد دۆڕاوی یەكەمە.
بەشی دووهەم : ماویتی
(1) ئەو بەڕێزانەی ئەڵمانی دەزانن ئەو دوو نووسینە ئەڵمانیە وەرگیرانی ماناییە نەك ووشە .
Aber der schlimmste Feind, dem du begegnen kannst, wirst du immer dir selber sein; du selber lauerst dir auf in Hhlen und Wldern..
(2) Ich mache mir Grosse Sorg um den Irak . Die Aufgabe die sie mir gestellt haben.
wird allmhlich unmglich)
سەرچاوەكان
*1 : 7Nietzsche fr Boshafte Norbert wank 200
*2: Amerika .du kannst es besser. Madeleine Albright.2008
*3: الدكتور كمال مەزهەر ئەحمەد : أزوأ علی قایا دولیە فی الشرق اڵاوسگ , بغداد1978
*4: Der Krieg im Dunkeln . Udo Ulfkotte....2006 . Frankfurt am Main
* 5 : Die lgen des weisen Hauses ... Hans Leyendecker .....
* : 6چاوپێكەوتنێكی كەناڵی الجزیرە لەتەك بەڕیوەبەری موزەخانەی بەغداد .
*: 7 پەیام 24=12=2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست