هه‌واڵگری زیره‌ڤانی په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی(پارتی) هه‌ڵده‌داته‌وه
Monday, 04/06/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 ههولێرشهوی ڕابردوو سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌واڵگری لیوای یه‌كی دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كان له زاری(رائید پشتیوان) هه‌واڵگری ئه‌و لیوایه‌وه، به‌نوسراویكی نهێنی په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین دزیی و گه‌نده‌ڵی و پاره‌خواردن وكوتله بازی فه‌رمانده‌یی ئه‌و لیوایه‌ی ئاشكراكردووه، كه مه‌لا فایه‌ق چوچانی به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و لیوا به‌ختیار بابان راوێژكاری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجامی داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه مه‌لا فایه‌ق هه‌رچی گه‌نده‌لیه‌كی كارگێری و دارایی وكاروباری سه‌ربازی یه به پشتیوانی لیوا به‌ختیار بابان به شێوه‌یه‌كی ساخته‌كاری ئه‌نجامداوه به‌رامبه‌ر به هاوكاری و به‌ش به‌شێنه له نێوانیاندا.
له‌وانه:
مه‌لا فایه‌ق به نوسراوێك داوای كردووه، كه به‌شه سوته‌مه‌نی له جۆره‌كانی به‌نزین و گازیان پێنه‌درێت، به‌ڵكو پاره‌یان بۆ سه‌رف كردێت، به بیانوی ئه‌وه‌ی به‌نزینه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیانی زیاتره له سود به‌خشین، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای كردووه بۆ هه‌ر لێترێك (1000) دیناریان بۆ خه‌رج بكریت، به‌لام مه‌لا فایه‌ق هه‌مان به‌نزینی پالاوتگه‌كانی هه‌رێم له جۆری بێجو گازه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه به (500) دینار ده‌كرێت و له هه‌ر لیترێك (500) دیناری به گه‌نده‌ڵی ده‌خاته گیرڤانی راست و چه‌پی خۆی و لیوا به‌ختیار بابانه‌وه.
كه ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا" 130 " وه‌رقه‌ی له سوته‌مه‌نی به گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری دزیوه.
له كڕینی سه‌وزو خۆراك كه لێژنه‌كه له پیاوه‌كانی خۆیه‌تی مانگانه"100" یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ ده‌مێنێته‌وه چونكه له‌گه‌ل لێژنه‌كه‌و كۆمپانیاكه ڕێكه‌وتووه.
ته‌نها له‌ماوه‌ی 3 مانگدا مه‌لا فایه‌ق فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه 2 جار 5000 هه‌زار دۆلاری به هه‌ریه‌كه له لیوا به‌ختیار بابان و ئاریان كه گوایه نوێنه‌ری نێچیره‌ڤان بارزانی له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان به‌خشیوه له سامانی و بودجه‌ی دزراوی پیشمه‌رگه‌كانی ئه‌و لیوایه.
دواین گه‌نده‌ڵی نمونه‌ی مه‌لا فایه‌ق چوچانی له لیوای نه‌وت له‌و ده‌مانچه ئه‌مریكیانه‌ی كه وه‌ریگرتوون 4 یانی به فلینه‌كه‌وه له بازار فرۆشتۆته‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به 2500 دۆلار و به‌ناوی به‌خشینی دیارییه‌وه پریكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌واڵی لیوای یه‌كی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه مه‌لا فایه‌ق به نوسراویك داوای كردووه كه فه‌وجی 4 پێك نه‌هێنرێت كه ئێستا 700 سه‌ربازیان له فێرگه‌ی بنه‌سلاوه له ڕاهێنان و مه‌شقدان، به‌ڵكو بخرێنه سه‌ر 3 فه‌وجه‌كه‌ی دیكه، سه‌رچاوه‌كه ئه‌م داواكاریه‌ی مه‌لا فایه‌قی بۆ ئه‌وه گێرأوه‌ته‌وه كه ده‌زانێت له ته‌شكیله‌ی ئه‌و فه‌وجه له‌لایه‌ن عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی پارتی یه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و ڕای ئه‌و وه‌رناگیرێت، چونكه هه‌ستیان كردووه، كه مه‌لا فایه‌ق ده‌یه‌وێت ده‌ست و دائیره‌و كوتله‌كانی خۆیی له‌و فه‌وجه‌دا بكاته ئه‌ندامانی فه‌وج بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سته‌لاتی خۆیدابن وه‌ك كویله.مه‌لا فایه‌ق ئه‌و داوایه‌ی له لیوا به‌ختیار بابان كردووه تا (قه‌ناعه‌ت) به كه‌ریم شنگاری وه‌زیری ناوخوبهێنیت و مه‌لا فایه‌ق به‌ڵێنی سه‌یاره‌یكی ڕانجدرۆڤه‌ری 2012 به لیوا به‌ختیار بابان داوه ئه‌گه‌ر فه‌وجیكی ته‌شكیل نه‌كرێت.
مه‌و له دواین راپۆرتی هه‌واڵگری ئه‌و لیوایه له زاری مه‌لا فایه‌قه‌وه ئه‌وه ڕاگه‌یندراوه، كه مه‌لا فایه‌ق دزینی پاره‌ی سه‌یاره‌ی ده‌بلكابینه‌كانی جۆری (مه‌رزیه‌ی) كه بریار بوو بكریت بۆ عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی گێراوه‌ته‌وه، كه عه‌زیز وه‌یسی له جیتی مه‌رزیه سه‌یاره‌ی خراپتری بۆ لیوای یه‌كی دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كه‌ی كریوه!
هه‌روه‌ها مه‌لا فایه‌ق بانگیشتی ئه‌وه‌شی كردووه، كه‌له ماوه‌ی ساڵی رابردوو عه‌زیز وه‌یسی له پاره‌ی خۆراكی ووشه‌كه‌ی لیواكه‌ی دزیوه به‌وه‌ی خۆراكی خراپ و به‌سه‌رچووی كریوه‌و باقیاتی پاره‌كه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵگرتووه.
ئێستا كوتله‌و پیاوه‌كانی مه‌لا فایه‌ق چوچانی بانگیشتی هه‌رای دزیه‌كانی عه‌زیز وه‌یسیان خستۆته ناو پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی پارتییه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست