یه‌كگرتوو كاربوو نه‌ك كاردانه‌وه‌

Wednesday, 03/02/2010, 12:00


له‌به‌روارى (6/2/2010) شانزه‌ ساڵ به‌سه‌ر رِاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستاندا تێ ده‌په‌رِێت ئه‌وه‌ى كه‌مایه‌ى له‌سه‌روه‌ستان وجێگاى ئاماژه‌پێكردنه‌ رِاگه‌یاندنى ئه‌م ره‌ِوته‌ له‌كارو شێوازى كارله‌ناوپزافى رِزگارى خوازى گه‌لى كوردا له‌كوردستان و وولاَتانى ده‌وروبه‌ردا شێوازێكى نوێ بووله‌شێوازى خه‌بات وچۆنایه‌تى كاركردن بۆگه‌یانى ناوناوبانگى گه‌لى كورد به‌وولاَتانى دراوسى َو جیهان و وه‌داكۆكى كردن له‌مافه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانى ئه‌م گه‌له‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئه‌توانین بڵێن پێش یه‌كگرتوو هیچ پزاف وبزووتنه‌وه‌و رِه‌وتێك به‌و شێوه‌زه‌ مه‌ده‌نیانه‌و هاوچه‌رخیانه‌نه‌هاتبووه‌ ناوگۆرِه‌پانى سیاسى كوردستان وناوچه‌كه‌وه‌ چونكه‌ حیزبایه‌تى وكارى سیاسى و داكۆكى كردن له‌مافه‌كانى گه‌لانى كوردستان و وولاَتانى ده‌ورووبه‌ر ئه‌توانین بڵێن ته‌نها له‌بزووتنه‌وه‌چه‌كداریه‌كانه‌وه‌سه‌یرئه‌كرا كه‌ئه‌مه‌ش رِاسته‌كه‌س ناتوانێت نكوڵى له‌خه‌بات وتێكۆشانى ئه‌و هێزانه‌بكات كه‌به‌ لایانه‌وه‌وابوو كه‌ته‌نهائه‌بێت به‌چه‌ك وشه‌رِوخوێن كێشه‌ى كورد یه‌كلایى بكرێته‌وه‌ وكوردوكوردستانیان بگه‌یه‌نن به‌مافه‌رِه‌واكانى خۆیان به‌لاَم هه‌موشمان باش ئه‌و رِاستیه‌ ئه‌زانین وده‌ركى پێ ئه‌كه‌ین كه‌زۆرجاترئه‌م شۆرِشه‌ چه‌كداریانه‌ هه‌رخۆیان له‌خودى خۆیاندا بونه‌ته‌مایه‌ى كێشه‌و ئاریشه‌ و وه‌ له‌ناوبردنى ده‌یان رِۆڵه‌ى دڵسۆزى ئه‌م خاك وئاوه‌ له‌شه‌رِه‌ ناوخۆیه‌كاندا كه‌هه‌تاهه‌تایه‌ كورد ناتاوانێت نكوڵى لێ بكات وه‌هه‌ندێ لایه‌نیش به‌رانبه‌ر به‌گه‌ل ونه‌ته‌وه‌و مێژوش به‌رپرسیارن وه‌ ئه‌وى كه‌ئه‌توانین یه‌كگرتوى ئیسلامیى كوردستانى پێ جیابكه‌ینه‌وه‌له‌لایه‌نه‌كانى تر له‌گۆرِه‌پانى سیاسى كوردستاندا ئه‌وه‌یه‌كه‌بۆته‌نهاساتێك نه‌چۆته‌به‌ره‌ى دژى گه‌ل و وه‌ته‌نیاقه‌تره‌یه‌ك خوێنى دانیشتوانى ئه‌م هه‌رێم و وولاَته‌ى به‌ده‌ست نه‌رِژاوه‌ كه‌ئه‌مه‌ ئه‌توانین بڵێن گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ریه‌ بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كى كوردى له‌كوردستاندا له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستادا كه‌به‌داخه‌وه‌زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى ترئه‌توانین بڵێن له‌ساتێك له‌ساته‌كانى ته‌مه‌نى سیاسیاندا له‌م حاڵه‌ته‌نه‌خوازراوه‌ى دووبه‌ره‌كى و شه‌رِى ناوخۆیى بێ به‌ش نه‌وبوون وه‌له‌مه‌ش كێشه‌ترئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌م شه‌رِه‌ناوخۆیانه‌ به‌خه‌بات و كوردایه‌تى ورِزگاركردنى گه‌ل به‌سه‌رگه‌له‌وه‌ ئه‌ژمارئه‌كرا 0ویه‌كێكتر له‌خاڵه‌به‌هێزه‌كانى ئه‌م رِه‌وته‌میانه‌رِه‌وه‌ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌توانین بڵێن رِاگه‌یاندن و دامه‌زراندنى كاربوو نه‌ك كاردانه‌وه‌ كه‌به‌داخه‌وه‌ دروست وبوونى زۆرێك له‌لایه‌ن وبزوتنه‌وه‌كان كاردانه‌وه‌بون یان له‌ئه‌نجامى ململانێى ناخۆیى لایه‌نه‌كان بوون به‌لاَم سه‌رهه‌ڵدان و له‌دایك بونى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له‌دایك بوونى سروشتى بوو وه‌ ئه‌توالنین بڵێن ده‌ست پێكردنى شێوازێكى نوێ بوو له‌خه‌باتى سیاسى گه‌لى كورد له‌كو ردستان كه‌یه‌كه‌م جاربوو رِه‌وتێك دابمه‌زرێت شێوازى مه‌ده‌نى وگفتوگۆهه‌ڵبژێرێت بۆیه‌كلاى كردنه‌وه‌ى كێشه‌كان وه‌ له‌خه‌مى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كاندا بێت 0ئه‌مرِۆدواى (16) شانزه‌ساڵ له‌خه‌باتى میانه‌رِه‌وى ئه‌م هێزه‌له‌م هه‌رێمه‌دا ئێستا واشێوازى مه‌ده‌نى و هه‌ڵبژاردن وگۆرِانكارى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌لاَت ئه‌بێته‌مۆدیلى هێزه‌سیاسیه‌ عێراقى وكوردستانیه‌كان بۆیه‌ئه‌توانین بڵێن ئه‌گه‌ر له‌یه‌كێك له‌ساته‌كان یان له‌یه‌كێك له‌پرِۆژه‌كان یه‌كگرتوو نه‌یتوانیبێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه‌ یه‌كگرتوو سه‌ركه‌وتوو پێشه‌نگ بووه‌ له‌خه‌باتى مه‌ده‌نى و سیاسى و ئاشتى له‌م هه‌رێًم ناوچه‌یه‌دا وه‌ ئه‌و شێوازه‌ى كه‌یه‌كگرتووهه‌ڵى بژاردو كارى بۆكرد ته‌واوى هێزه‌كان ئێستا ئه‌یانه‌وێت یان بانگه‌شه‌بۆشێوازى خه‌باتى مه‌ده‌نى وئاشتیانه‌ئه‌كه‌ن بۆیه‌ئه‌توانین بڵێن ئه‌و شێوازوو رِتم و رِه‌وته‌كه‌یه‌كگرتوو هه‌رله‌سه‌ره‌تاى كاركردنیه‌وه‌بانگه‌شه‌ى بۆئه‌كردووخه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه‌ى له‌سه‌رپه‌روه‌رده‌ئه‌كرد خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا بوه‌ته‌مۆدیلى كارى سیاسى له‌م هه‌رێمه‌دا وه‌یه‌كێكیتر له‌خاڵه‌به‌هێزه‌كالنى ئه‌م رِه‌وته‌ئه‌وه‌یه‌كه‌ئه‌توانین بڵێن له‌ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا دۆسیت وئه‌ندام لایه‌نگروكادیرى چالاكى هه‌یه‌ وه‌ئه‌م هێزه‌تایبه‌ت مه‌ندى نیه‌بۆناوچه‌یه‌ك یان بۆده‌ڤه‌رێك وه‌یان بۆتوێژێكى دیارى كراو به‌ڵكو ئه‌توانین بڵێن یه‌كگرتو له‌هه‌موانه‌وه‌یه‌و بۆهه‌موانه‌ وه‌له‌ته‌واوى چین وتوێژوئاسته‌كان ورِه‌گه‌زه‌كان توانیویه‌تى سه‌دان رِۆڵه‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌په‌روه‌رده‌یه‌كى ئیسلامیى نیشتیمان په‌روه‌رانه‌په‌روه‌رده‌بكات وه‌ئه‌و زاراوه‌و چه‌مكانه‌ى كه‌لاى هه‌ندێك خه‌ڵك نامۆبوون بۆكارى ئیسلامیى له‌م وولاَته‌دا به‌جوانترین شێوه‌ ئاراسته‌وئاشناى كردن بویه‌ ده‌ركه‌وتنى ئه‌م رِه‌و ته‌رِه‌سه‌نه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى توانى له‌ده‌رگاى خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى دڵ وخاكى ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌ بووه‌میوان ماڵ و دڵه‌كان تا بزانن كه‌كه‌سانێك هه‌ن له‌برى شه‌رِئاشتى دێنن له‌برى چه‌ك گوڵ دێن له‌تاكۆكى ئاشتى ئه‌چێنن له‌برى تۆران پێكه‌زوه‌ژیان لبه‌ ى خوێن بنیان نانه‌وه‌ئاوه‌دانى له‌برى گریان خه‌نده‌و له‌برى فرمێسك شادى و له‌برى لێكترازان پێكه‌وه‌ژیان له‌برى بۆخۆم بژیم بۆهه‌مووژیان به‌دیارى بێنێت بۆوولاَتى كورده‌وارى به‌هیواى پیرۆزبونى شانزه‌هه‌مین ساڵیادى رِاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له‌گشت هاوولاَتیانى ئه‌م هه‌رێمه‌به‌بێ جیاوازى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە