کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی! کۆماریی و دیموکراتیی، یان پادشایی و بەرەبابیی!؟

Thursday, 15/05/2014, 12:00

1848 بینراوە


دەسەڵات، یان حوکمی کۆماریی، بەو واتایە، دەسەڵاتێکی دیموکراتیی، لە رێگای هەڵبژاردنەوە سەرۆکێک دەنگی پێدەدرێت، دوایی تەواوبوونی سەردەمی دەسەڵاتەکەی یەکێکی دیکە و لە رێگای دەنگدانەوە شوێنی دەگڕێتەوە، ئەو سەرۆکە نوێیە پەیوەندیی خزمایەتیی یان خانەوادەیی بەو کەسەوە نییە، کەسیش لە منداڵ و کەسوکاری شوێنی ناگرێتەوە، دەسەڵاتیی پادشایی بە پێچەوانەوە پادشا دەنگی بۆ نادرێت، هەر پادشایە تا دەمرێت، دوای مردن و نەمانی کوڕێکی، یان کچی دەچێتە شوێنی، لە ناو دەسەڵاتی کوردییدا مۆدەیەکی نوێ دروست بووە، دەتوانین بڵێین داهێنانیشە، ئەویش ئەوەیە دەسەڵاتدارانی کوردی لە رێگای دەنگدانەوە، کە هەمووشی فێڵ و ساختەشە، سەرۆکێک هەڵدەبژێردرێت، ئەگەر ماوەکەی تەواو بوو، بڕگەیەکی یاسایی بۆ دروست دەکەن، جارێکی تر، دیسان بۆ سێ چوار جاری تر، هەر ئەو دەبێتەوە بەسەرۆک، تا ئەو رۆژەی دەمرێت وەکو پادشا هەر ئەو سەرۆکە، واتە دەتوانرێت بگوترێت دەسەڵاتی (کۆکتێل)یی، چونکە لە هەردوو سیستەمەکەی کۆماریی و پادشایی تێکەڵ کراوە، نەک تەنها ئەمە بەڵکو دەسەڵاتە کۆکتێلەکە بۆتە بەربابیی، ئەمیش لە دوو شێوەدا خۆی دەبینێتەوە، واتە هەرچی کوڕ و برازا و کوڕەزای سەرۆک هەیە، دەسەڵاتە گەورەکانیان بەسەردا دەبەش دەکرێت، وەکو سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئاسایش، سەرۆکی فەرماندەی هێزەکان.... هتد، دووەم شێوەش ئەوەیە، ئەوانەی لە ناو حیزبەکەی خۆی و حیزبە هاوپەیمانەکانییدانیشدان  ئەوانیش دەسەڵات و وەزارەتیان پێدەدرێت، ئەمە شۆڕ دەبێتەوە،  دوای خۆشیان کوڕەکانییان شوێنی باوکیان دەگرنەوە.


داهێنان لە ناو کورددا بەردەوامە و گەندەڵیی و پیسخۆریش روویەکی جوانی پێدراوە، وای لێهاتووە کەس شەرم لە دزیی و خیانەت و جاشایەتییش ناکاتەوە. ئینجا با بێینە سەر کروکی باسەکەمان، لەوێوە دەست پێدەکەین و دەڵێین:
بنەماڵەی تالەبانی مۆنۆپۆلی میژووی ئەو یەکێتی و کۆمەڵەی رەنجدەرانە بوو، کە پڕ بوو لە تێکۆشان و قوربانیی، هەزاران شەهید و لاوی کورد ماڵئاوییان لە بەهاری تەمەنیی خۆیان کرد، دەیان هەزار گەنجی یەکێتی لە زیندانی سیاسی و رێکخستنی شار و شاخ بۆی تێکۆشان، ئامانجیان دامەزاراندنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووخواز و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بوو، بەڵام ئەوەی لە ماوەی ئەم ٢٣ ساڵەدا پەیڕەو دەکرێ، ناپاکییەکی گەورەیە دەرهەق بەو میژووە، کەچی ئەوەندە یەکیتیەکانی ئیستا بێ شەرمن، شانازیش بەو میژووە جوانەوە دەکەن، کە زۆرینەی ئەندامەکانی لێی هاتۆونەتە دەرێ و کۆڵیان داوە، یان سەربەخۆیانە کاردەکەن، بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان.
دانانی قوباد بەتەواوی تیمی بەڕیوە بردنی پلە هەستیارەکانی وڵات کەوتە دەست دووی بنەماڵە (نێجیر، قوباد)، ئێمە لێرەدا باس لە تاڵانی وڵات و پێگەیاندنی نەوەیەکی مافیایی و ئیرهابی ئەو دوو بنەماڵەیە ناکەین. سیاسەتی بە بنەماڵەکردن، شۆڕبوتەوە بۆ ناو منداڵانی مەکتەب سیاسیی و بەرپرسەکانی تریش... بە نمونە کاتێک بەرپرسێک دەمرێ، یان لە تەقینەوەیەکی وەک ١ شوبات دەکوژرێ، وەک میرات پلە ئیدارییەکان بەسەر ئەولادە نەخويندەوارەکانیاندا دابەش دەکرێ، کەچی زۆر لە ئەندامانیان هێندە ساویلکە و کۆیلەن لەسەر کەناڵەکانی تێڤێ و فەیسبوکدا باس لە کۆمەلگای مەدەنی و پێشکەوتخوازی و سۆسیال دیموکرات دەکەن، لوتکەی دەسەڵاتەکەش ئەو هەموو بەرەبابە بەڕیوەی دەبەن! ئەگەر پێشیان بڵێن ئیوە دەبڵموراڵ و کۆیلەی ئەو بەرەبابانەن لە سەدەی بیست و یەکەم دا، یەکسەر دەکەونە مۆڕەکردن.

میللەت و کەسایەتی زیندووی بەموڕاڵ وەک ئەو ئەوروپیانەن کە سەنگەر لە ڕاسیزم و بیروباوەڕی نامرۆڤانە دەگرن،  لەسەر ئیمەی پەناهەندەی ئەو وڵاتانە، لەکاتێکدا سیستەمی وڵاتەکەی خۆمان شێوێنراوە، دەبێت هەڵوێست وەربگریین، وەک ئەوەی ئیستا ناڕەزایەتی دژ بە سەرۆکی سویدییە دیموکراتییخوازەکان (sverigedemokraterna)، وەرگیراوە، چونکە ئامانجیان دژی بیگانە و پەنابەرەکانی سویدە، ئەو ناڕەزایەتییە چەند شاری سویدی گرتۆتەوە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بواری سەرۆکی ئەو پارتە نادەن، وەک مافیكی دیموکراسیش قسە و بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پارت و کاندیەکانی خۆی بۆ پەڕلەمانی ئەوروپی بکات، کەچی لای ئیمە بەدەیان هەزار بە ناو ڕۆشنبیر و مامۆستا و پارێزەر پەیدابوون، بەرپرسەکەیان قوباد و پاڤیل و هیرۆیە، یان نیچیرو مەسرور و ئیدریسی کوڕی نیچیرە!
بۆیە داوا لە داڕيژەری تیۆرییەکەی یەکێتی (مەلا بەختیار) دەکەم، لێکدانەوەیەکی سیاسیی بۆ ئەو هاوکێشەیە بکات، کە ئەو دەسەڵاتە کوردییە دەکەوێتە ناو کام پێناسەکردنی دەسەڵاتەوە، من لە سەرەوە کەمێک پێناسەی ئەو جۆرە دەسەڵاتانەم کردووە، چونکە نوکتەیەکیان بۆ گێڕوامەتەوە، گوایە، رۆژێک هەندێک کادیری یەکێتی لە نەوشیروان مستەفا دەپرسن، کە وشەی عەولەمە یانی چی؟ چونکە جار جار لە رادیۆکاندا ناوی دەهێنرێت و باسی دەکرێت؟! ئەویش لە وەڵامدا گوایە وتوویەتی: من سەرم لێی دەرناچێ، بڕۆنە لای مەلا بەختیار، هەرچەندە ئەویش وەکو من لێی نازانێ، بەڵام دوو کاتژمێر قسەتان بۆ دەکات و بۆتان لێک دەداتەوە.

منیش دەڵێم رەنگە مەلا بەختیار بتوانێت و دەرەقەتی ئەم لێکدانەوەیە و پێناسکردنەی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی بێت!.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)