5 ی ئایار یانزه‌ی سیپته‌مبه‌ری کوردان..
Sunday, 30/05/2010, 12:00
تیرۆر دیارده‌یه‌کی جیهانییه ، هه‌موو ئه‌و که‌س و ده‌سته‌و گروپانه‌ی که ده‌یانه‌وێت به‌زۆری زۆردار ئایدلۆژیاییه‌ک یا ده‌سه‌ڵاستێکی دیکتاتۆری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک بسه‌پێنن ، له جیاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا ، تیرۆری کۆمه‌ڵگا به کارده‌به‌ن.
یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر که ئه‌گه‌رچی بووه گیانله‌ده‌ستدانی هازاران له نیۆیۆرک پایته‌ختی ئابوری دنیا و ئه‌مه‌ریکا دوو ئه‌وه‌نده زیاتریش کاریگه‌ه‌ری نێگه‌تیڤی به‌سه‌ر دنیادا هێنا. تیرۆریستان ئه‌و کاره‌یان له پێناو مرۆڤایه‌تیدا نه‌کرد ، به‌ڵکو ویستیان له رێگای تیرۆر و کوشتنه‌وه ،مرۆڤایه‌تی سزابدات و گوایه ده‌شیه‌وێت سیسته‌مێک که ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌با تاروماربکا.
له 5/5 دا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کارێکی هاوشیوه‌ی تیرۆریستانی یانزه‌ی سێپتێمبه‌ریان له کوردستاندا قه‌وماند ، ئه‌گه‌ر له جوگرافیایه‌کی ته‌نگتر و زه‌ره‌ر و زیانه مرۆییه‌کان وه‌ک فیزیک زۆر که‌متر بێت ، ئه‌وا بێ گومان له ئاکار و کاریگه‌رییه‌کانی به‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی هیچی که‌متر نابێت .
له یانزه‌ی سێپتێمبه‌ردا گروهێکی تیرۆریستی ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامدا ، به‌لام له 5 ئایاردا ده‌سه‌ڵاتێک که بانگه‌شه‌ی دیموکراسی ده‌کات ، ده‌نگی ئازادیان خنکاند و له رێگای تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌و کاره تیرۆریستانه‌یان کرده له‌که به نێوچه‌وانی ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه ساخته‌و تالانچییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود.
بن لادن شانازی ده‌کات که ئه‌و پیلاندارێژه‌ری 11ی سێپتێمبه‌ربوو ، مه‌سعودیش به ئاشکرا و بێ شه‌رم له په‌رله‌مانه کارتۆنییه‌که‌ی کوردستان ده‌لێت: نابێ به‌ناوی ئازادییه‌وه ئازادی پێشیل بکرێت ، به‌مانایه‌کی دیکه ئازادی نییه لای ئێمه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا سنوردراوه و ئه‌وه‌ی سنور ببه‌زێنێ وه‌کو سه‌رده‌شتی لێده‌که‌ین.
مه‌سعود ئه‌گه‌ر یه‌ک زه‌ڕه که‌رامه‌تی هه‌بوایه ، نه‌ده‌بوو ئاوا به ئاشکرا و چاو له چاوی خه‌ڵکی کوردستان بکا و بێشه‌رمانه شانازی به تیرۆرکردنی قه‌ڵه‌مێک بکات. ده‌بوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه خاوه‌ن که‌رامه‌ته‌کان ، په‌نجه‌یان له چاوی سه‌رۆکێکی ئاوا سووکوریسوا بکردایه و پێینابوتایه : تۆ تیرۆریستی ناشێ تۆ ببی به سه‌رۆکی کۆمه‌ڵگایه‌ک که ده‌یان و سه‌دان و بگره هه‌زاران سه‌رده‌شت و سۆرانی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
پێمانوایه وه‌ک چۆن 11ی سێپتێمبه‌ر سیسته‌می جیهانی هه‌ژاند ، ئاواش 5 ئایار ده‌بێته مایه‌ی هه‌ژاندنی ویژدانی خه‌لکی کوردستان و پایه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود لێیده‌خورێت له‌ق ده‌کات و له نێو خه‌ڵکیدا بێ متمانه ریسوایان ده‌کات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست