کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ردۆغان دوو چۆله‌که‌ به‌به‌ردێک ده‌پێکێت

Saturday, 24/11/2012, 12:00



ئه‌م هه‌راوهوریایه‌ی ئێستا، ئه‌م نائارامی وشڵه‌ژانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر کوردستانا کێشاوه‌،ترس ودڵه‌ڕاوکێی
خه‌ڵک...هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ئاژاوه‌یه‌ مه‌سعودبه‌رزانییه‌. هه‌رکه‌سێ به‌نه‌زانی ڕێگایه‌ک بگرێته‌به‌ر
ئه‌نجامه‌که‌ی ئاوا ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تاوه‌ مه‌سعودبه‌رزانی به‌رپرسیاری یه‌که‌مه‌ له‌ دروستکردنه‌وه‌ وبه‌هێزکردنی عیراق. ئه‌مه‌ش
تاوانێکی گه‌وره‌یه‌. به‌ڵام ئه‌و له‌دڵسۆزییه‌وه‌ نه‌یکرد، پاره‌ وقازانجی تایبه‌ت هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م کرداره‌ی
بوو، ته‌نها ڕۆژێ به‌دڵسۆزی بیری له‌کورد ومافی کوردی نه‌کردۆته‌وه‌. ئه‌گینا نه‌ده‌گه‌یشتین به‌م ڕۆژه‌،
مالکی سوپای دیجله‌ دروستبکات وترس ونائارامی له‌کوردستان بێنێته‌ئاراوه‌.
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌تر وکوشنده‌تری به‌رزانی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی ئابووری وتجاره‌تکردنه‌ له‌گه‌ڵ تورک.
ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وبنه‌ماڵه‌. ئاواش به‌رزانی ڕێگای بۆ تورک خۆشکرد که‌ده‌ست بخه‌نه‌
ناو کوردستانه‌وه‌. ئێستا وئاینده‌ی کورد وکوردستانی خستۆته‌ ‌به‌ر ده‌ستی تورک وئه‌ردۆغان ‌. ئه‌و
ئه‌ردۆغانه‌ی ڕۆژانه‌ به‌ئاشکرا ناحه‌زی ونه‌یاری ودوژمنایه‌تی خۆی بۆ کورد له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان
دیارده‌خات ودووباره‌ ده‌کاته‌وه‌.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا باسکردنی ئۆجه‌ڵان، هاوکاریکردنی شۆرشی کوردی باکوور، هه‌روه‌ها
ناوهێنانی ئه‌ردۆغان به‌ دوژمن لای بنه‌ماڵه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ وقه‌بووڵنییه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌ردۆغانی
دوژمنی کورد دۆستی به‌رزانی له‌هه‌وڵی له‌ناوبردنی کورد وهه‌رێمی کوردستانه‌.
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سوود له‌م ئاژاوانه‌ی ناوعیراق وه‌رگرێت بۆیه‌ پاڵ به‌ به‌رزانییه‌وه‌ ده‌نێت به‌ شه‌ڕ
وهێز به‌ره‌نگاری مالکی وسوپای دیجله‌ بکات. که‌واته‌ تورک ده‌یه‌وێت ئاگری شه‌ڕی کورد وعه‌ره‌ب
بنێته‌وه‌ خۆیشی گۆشتی پێبرژێنێت.
له‌هه‌مان کاتدا ده‌وڵه‌تی تورک هه‌وڵی ڕازیبوونی ئه‌مریکا وده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ده‌دات له‌ناردنی سوپایه‌ک
‌ به‌ناوی سوپای تورکمان،که‌ وه‌ک دیاره‌ تورک ماوه‌یه‌که‌ کاریله‌سه‌رده‌کات، بۆ ناوچه‌ دابڕاوه‌کان به‌مه‌ش
ئه‌ردۆغان دووچۆله‌که‌ به‌به‌ردێک ده‌پێکێت. وێرانکردنی کوردستان وداگیرکردنی که‌رکووک و
هه‌ندێ ناوچه‌یتر.
مالکی شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن ده‌کات وبه‌رزانی شه‌ڕی خۆشارده‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردن. شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد
نییه‌. بۆیه‌ ده‌بێت میله‌تی کورد ئاگاداربێت وله‌ئاژاوه‌ وشه‌ڕ خۆی دووربخاته‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە