کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سه‌وز وه‌ک به‌هار،باڵا بڵند میناک قه‌ندیل بۆ "ته‌ها که‌ریمی*"

Monday, 03/06/2013, 12:00

1953 بینراوە




ڕۆژانێکه‌ "قه‌ندیل" ماته‌
چیاکانی کوردستانم،هه‌موو یه‌ک یه‌ک
به‌رگی سه‌وزی ئه‌م به‌هاره‌ دائه‌که‌نن
و
چاو به‌ گریان،به‌رگی ماته‌م ئه‌که‌نه‌ به‌ر.
هه‌ڵۆکانی قه‌ندیل ئێستێ
نه‌ک به‌ یه‌ک چاو،به‌ هه‌زار چاو
تا به‌ "بانه"‌، کۆترێکی باڵ نه‌خشینی بێگه‌رد بێگه‌رد
ئیسکۆرت ئه‌که‌ن.
له‌ قه‌ندیله‌وه‌ تا بانه‌ و له‌وێشه‌وه‌ تا "سڵێمان به‌گ"
چیا،خامۆش،ڕێگا،پڕپڕ له‌ کۆتره‌
و
هه‌موو هاتوون بۆ پێشوازی .
هاتوون هه‌تا دوور له‌ چاوی کامێراکه‌ی ده‌ستی "ته‌ها"
هۆن هۆن فرمێسک
به‌ سه‌ر لاولاوێکی ئه‌م به‌هاره‌ی کوردستانا هه‌ڵبڕێژن.
هاوڕێ ،ئه‌وه‌ کامه‌ "زریان" ی ناوه‌ختی پایزان بوو به‌م به‌هاره‌
گشت لق و پۆی دار سنه‌وبه‌ره‌ به‌هارییه‌که‌ی منی وه‌راند!
ئه‌ی ئه‌وه‌ کام ئه‌وینداری بێ به‌زه‌یی ئه‌م چاخه‌ بوو
به‌ ده‌م "سه‌مای مروارییه‌کان"ه‌وه‌
تیری ژه‌هری گرته‌ گیانت!
ئه‌وه‌ کامه‌ ڕۆژگاره‌، دڵڕه‌ق دڵڕه‌ق "سنووری ژین"م ئه‌ته‌نێ
و
به‌ دڕکستان ده‌ورم ئه‌دات!
هاوڕێ ئه‌وه‌ کوانێی تا پێم بڵێی جه‌خار جه‌خار
بۆ ئه‌م ڕۆژگاره‌
ئه‌بێ به‌رمیل به‌رمیل نه‌وت بفرۆشم بۆ له‌تێ نان
ئای له‌م ژینه‌ "نان و نه‌وت" بۆ کوێی ئه‌با!
ئه‌وه‌ کامه‌ ده‌ستی پیسکه‌ و پۆخڵی سه‌رده‌مه‌
ڕازیی نابێ یه‌ک له‌ به‌ری "دره‌خته‌که‌ی هه‌زار و یه‌ک سێو"م باتێ!
هاوڕێ، ئه‌ی ئه‌وه‌ کێ بوو هاواری ئه‌کرد:
"من به‌کرێگیراوی سپیم " ئه‌ی تۆ کێی؟!
ئێستێ هاوڕێ بێ تۆ "کوێستانی سپی"،
سپی میناک ڕه‌نگی ژیان
هه‌موو لایه‌ک سپی ،سپی
هه‌روه‌ک دڵه‌ سپییه‌که‌ی خۆت.
ئه‌وه‌ی ئێستێ هه‌ر به‌ ته‌نیا بۆت ڕه‌شپۆشه‌
نه‌ک "کوێستانی قه‌ندیل"ه‌که‌ت
هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانه‌
بۆت گریانه‌.

تاران
13ی جۆزه‌ردانی 2713
****
* ڕۆژی 9ی جۆزه‌ردانی 2713 ،29ی مانگی مای 2013 ،سینه‌ماکار و ده‌رهێنه‌ری به‌توانا و ناوئاشنای کورد "ته‌ها که‌ریمی" له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵان له‌ شاری "سلێمانی "باشووری کوردستان له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ و پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلدا گیانی له‌ده‌ست دا و ته‌رمه‌که‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵات و له‌ گۆڕستانی "سڵێمان به‌گ"ی بانه‌ و له‌ ته‌نیشت مه‌زار و ئارامگه‌که‌ی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناوداری کوردی فارسینووس "برایمی یۆنسی "دا به‌ خاکی کوردستان سپێردرا .بۆ وتن ده‌شێ "ته‌ها"ی جوانه‌مه‌رگ به‌و ته‌مه‌نه‌ کورته‌،خزمه‌تێکی هه‌ره‌باڵای بواری هونه‌ری سینه‌مای کوردیی کرد و به‌ ده‌یان به‌رهه‌م و فیلمی سه‌رکه‌وتوو ،له‌ فێستیڤاڵه‌جیهانییه‌کاندا گه‌لێک شانازیی به‌ نه‌سیب کورد کرد. "کوێستانی قه‌ندیل"،"زریان"،"نان و نه‌وت"("نه‌وت،شێرپه‌نجه‌ی شاره‌که‌م")،"کوێستانی سپی"،"سنووری ژیان"،"هه‌زار و یه‌ک سێو"، و "من، به‌ کرێگیراوی سپیم" ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رهه‌مه‌کانی "ته‌ها"ی جوانه‌مه‌رگ دێنه‌ ئه‌ژمار.ته‌ها که‌ریمی،ساڵی 1978(1357)ی هه‌تاوی له‌ شاری "بانه"‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایک بووه‌‌ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکیش ‌له‌ باشووری کوردستاندا ژیاوه‌.
****






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)